بەوێنە: بەکارھێنەرانی وەتس ئاپ ئاگادار بن

ĦaJar Ramazan


 یانه‌ی كوردلووك<br />

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی بەھێز لە خزمەتگوزاری وەتس ئاپدا بۆتە جێی باسی ھەمووان و چەندین بەکارھێنەری ھەڵخەڵەتاندووە.


بەپێی ھەواڵی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان ڤایرۆسێکی نوێ لەڕێگەی لینکێکەوە بە خزمەتگوزاری وەتس ئاپدا بڵاوبۆتەوە و ئەوەش چەندین بەکارھێنەری خستۆتە مەترسییەوە، لەکاتی کلیک کردن لەسەر لینکەکە بەکارھێنەر دەبرێتە ناو ماڵپەڕێکی ترەوە بۆئەوەی راپرسییەک پڕبکاتەوە و چەندین ئەپلیکەیشنی بەوھۆیەوە پێ دادەبەزێنرێت، ئەو ئەپلیکەیشنانەش پڕن لە ڤایرۆسی مەترسیدار و مۆبایلەکەت دەکەوێتە دەستی کەسانی ھاکەرەوە.


ھاوکات ھاکەران زۆر زیرەک بوون لەوەدا کە بەکارھێنەر بانگدەکەن بۆ ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنی و تائێستاش خزمەتگوزاری پەیوەندی تەلەفۆنی بەتەواوەتی چالاک نەکراوە و پێویستە بەوەدا بزانرێت کە لینکەکە فێڵە و لە وێنەکەدا بەڕوونی تێکست و لینکەکە پیشان دراوە.


 یانه‌ی كوردلووك<br />


SNN




سه‌رچاوه‌ یانەى کوردلووک

درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/1KKoDdW




شكرا لك ولمرورك