°•°• HÊVØ °•°•
ئه‌فلاتوون
ئه‌فلاتوون (به‌یۆنانی: πλάτων پلاتۆن) به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌و دیكۆمێنته ناڕه‌سمییه‌كان، ئه‌فلاتوون له‌نێوانی ساڵی (٤٢٨-٤٢٧ پ.ز) له‌دایكبووه‌و له‌نێوان ساڵی (٣٤٨-٣٤٧ پ.ز) كۆچی دوایی كردووه.
ئه‌فلاتوون یه‌كێكه له‌ناودارترین فه‌یله‌سووفه‌كان‌و دونیا‌و بیركارانی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان. ئه‌و خه‌ڵكی یۆنانی دێرین‌و له‌دایكبووی ئه‌سینایه.
هه‌ر له‌و شاره‌دا بوو كه ئه‌كادیمیاكه‌ی خۆی دامه‌زراند، واته یه‌كه‌م دامه‌زراوه‌ی خوێندنی باڵا له‌جیهانی ڕۆژئاوادا. ئه‌فلاتوون هاوڕێ له‌گه‌ڵ (سوقرات) كه مامۆستای بوو، (ئه‌رستۆ)ش كه قوتابیی بوو، بناغه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوایی‌و زانستیان داڕشت.
ئه‌فلاتوون قوتابیی سوقرات بوو، بیره‌كانی سوقرات هه‌مان كاریگه‌رییان دانا له‌سه‌ری كه كوشتنه نادادپه‌روه‌رانه‌كه‌ی داینا.
لێهاتووییی ئه‌فلاتوون وه‌كو نووسه‌ر له‌دیالۆگه سوقراتییه‌كانیدا ده‌رده‌كه‌وێ؛ سی‌و شه‌ش دیالۆگ‌و سێزده نامه ماون كه هه‌موویان له‌پاڵ ئه‌و ده‌درێن.
ئه‌فلاتوون به‌م هۆكارانه زۆر زیاتر ناسراوه: ناسراوه به‌هۆی فه‌لسه‌فه، ڕه‌وانبێژی، هونه‌ر، وێژه، دادپه‌روه‌ری، فه‌زیله‌ت، تیۆریی زانین، په‌روه‌رده، خێزان، سیاسه‌ت‌و سیاسه‌تی سه‌ربازییه‌وه.
—————————————————————–
سه‌رچاوه یانەى کوردلووک
درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/1KKoGq7





تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء