ĦaJar Ramazan
كۆمپانیای ئۆرانجی فەرەنسی بۆ تۆرەكانی مۆبایل ئەپڵیكەیشنێكی نوێی هێناوەتە كایەوە كەركابەرێكی بەهێزی وەتس ئەپ و سكایپ دەكات، بەجۆرێك دەتوانیت پەیوەندیی تەلەفۆنی بكەیت لەرێی تۆری بێ وایەرەوە بەپشت بەستن تەنیا بەژمارە مۆبایلەكەت، ئەگەر شەبەكەشت نەبێ هەر كاردەكات.
ئەپڵیكەیشنەكە بەLibon ناسراوە و لەرێی تایبەتمەندیی Reach Meیەوە دەتوانێ پرۆتۆكۆلی VoIP بگەیەنێت بەدەنگ و بەهۆیەوە پەیوەندی تەلەفۆنی ناوخۆیی و دەرەوە بكەیت بەخۆرایی، بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەی كەئەپڵیكەیشنەكەیان دابەزاندوە.
لیبۆن بۆ ئەو مۆبایلانە دادەبەزێنرێت كەبەسیستمی ئەندرۆید و iOS كاردەكەن و پەیوەندی تەلەفۆنی و ڤیدیۆیی و چات دابین دەكات، ئەو ئەپڵیكەیشنە لەئیتاڵیا وەك یەكەمین وڵات دەكەوێتە كار.
SNN
سهرچاوه یانەى کوردلووک
درێژهی بابهت http://ift.tt/1KKoBTs





تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء