.MUSTAFA.DMC
پسپۆڕانی ته‌ندروستی، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ به‌هێزكردنی تۆوی نێرینه‌ی مرۆڤ پێویسته چه‌ند ڕێگایه‌كی سروشتی بگیرێنه به‌ر. داریۆس بیچ، كه پسپۆڕێكی نه‌خۆشخانه‌ی نیویۆركه باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت له داهاتوودا ببنه خاوه‌نی منداڵ ئه‌وا پێویسته به چه‌ند هه‌نگاوێك تۆوه‌كانیان به‌هێز بكه‌ن، چونكه %30 پیاوان كێشه‌یان له‌م بابه‌ته‌دا هه‌یه. گرنگترین ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆ به‌هێزكردنی تۆۆ پێویسته بریتییه له: 1- دابه‌زاندنی كێشی له‌ش: ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست كێشی زیادو قه‌ڵه‌وییه‌وه ده‌ناڵێنن، پێویسته به‌زوترین كات كێشی له‌شیان دابه‌زێنن، چونكه دابه‌زاندنی كێش تواناكانی كۆئه‌ندامی زاوزێ زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها چه‌وری زیاده‌ی له‌ش كار له ڕێژه‌ی هۆرمۆنی تستۆستیرۆن ده‌كات، له توانای به‌رهه‌م هێنانی تۆ‌و كه‌مده‌كاته‌وه. 2- پشكنینی شه‌كره: به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێندا، كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای تۆوه‌كان ده‌بێت بۆ وه‌چه خستنه‌وه، بۆیه پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كری خوێنیان به‌رزه له‌ڕێی دانانی به‌رنامه‌ی خۆراكه‌وه شه‌كری له‌شیان دابه‌زێنن. 3- وه‌رزشكردن: ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی وه‌رزشی ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی توانای تۆوه‌كان به‌ڕێژه‌ی %48، بۆئه‌مه‌ش پسپۆڕه‌كانی زانكۆی هارڤارد داوا ده‌كه‌ن هه‌فتانه حه‌وت كاتژمێر ڕاهێنانه وه‌رزشییه‌كان ئه‌نجام بدرێن، به تایبه‌ت گه‌ر ڕاهێنانه‌كان ده‌ره‌وه و له كه‌شێكی پاكدا ئه‌نجام بدرێت. 4- خواردنی خۆراكی ته‌ندروست: یه‌كێك له هۆكاره‌كانی به‌هێزكردنی تۆوه‌كان، وزه‌ی خانه‌كانی له‌شه كه له‌لایه‌ن مایتۆكۆندریاوه دیاری ده‌كرێت، بۆیه پێویسته ئه‌و خۆراكانه بخورێن كه وزه‌یه‌كی زۆر ده‌بخشنه له‌ش و خۆراكێكی ته‌ندروستن، به‌تایبه‌ت سه‌وزه و میوه و دانه‌وێڵه‌كان، هه‌روه‌ها خواردنی گۆشتی ماسی. 5- سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ: ئه‌و تۆوه‌ی له له‌شی پیاو دێته ده‌ره‌وه به‌ملێۆنان سپێرمی تێدایه، به‌ڵام به‌پێی ئامارێكی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ته‌نها %4ی ئه‌و سپێرمه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتین و ئه‌وانه‌ی تر پێویستیان به چاودێرییه، زۆرجاریش پیاوان كێشه‌یان له ڕێژه‌ی سپێرمدا هه‌یه، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ندێ جار پێویستیان به ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ئاسان هه‌یه، بۆیه پێویسته سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێت.
s
knnc
s
knnc
سه‌رچاوه یانەى کوردلووک
درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/1DVwu0n
by sanakurdsite via كوردی پۆست





تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء