.MUSTAFA.DMC
هه‌ندێ كه‌س له چه‌ند كاتێكی دیاریكراودا حه‌زی سێكسیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، پسپۆڕانی ته‌ندروسستیش له‌ڕێی ئه‌نجامدانی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كه‌وه هۆكاره‌كانی نه‌مانی ئاره‌زووی سێكسی ئاشكرا ده‌كه‌ن. به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی فۆكسی ئه‌ڵمانی نه‌مانی حه‌زی سێكسی ته‌نها كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن ناگرێته‌وه، به‌ڵكو به‌شێكی زۆری گه‌نجانیش به‌ده‌ست ئه‌و كێشه‌یه‌وه ده‌ناڵێنن، دیارترین هۆكاره‌كانیش بریتین له: 1- خه‌مۆكی ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی حه‌زی سێكس زیاد ده‌كات، ئه‌م ئه‌نجامانه‌ش له‌ڕێ چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێوه ئاشكرا بووه. 2- هه‌ندێ ده‌رمانی هێوركه‌ره‌وه حه‌زی سێكسی لاواز ده‌كات، هه‌روه‌ها ڕه‌پبونی ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاوان كه‌مده‌كاته‌وه. 3- ده‌رمانه‌كانی تایبه‌ت به نه‌خۆشی دڵ هۆكارێكن بۆ نه‌مانی حه‌زی سێكسی. 4- ماندووبون و نه‌خۆشیه‌كانی جومگه لاوازی سێكسی زیاد ده‌كه‌ن، چونكه له‌و كاتانه‌دا مێشك ئاره‌زووی به‌ستنی په‌یوه‌ندی وه‌رگرتنی چێژی سێكسی نییه. 5- حه‌بی دژه سكپڕی حه‌زی سێكسی لای ژنان كه‌مده‌كاته‌وه، چونكه بڕێكی زۆر له مادده‌ی پرۆجسترۆن له پێكهاته‌كه‌یدایه. ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی درێژ زاناكان وایان زانیوه هیچ جیاوازییه‌ك نییه له‌نێوان مرۆڤی ئێستا و ڕابردوودا له‌ڕووی حه‌زی سێكسییه‌وه‌و به بینینی هه‌ر دیمه‌نێكی وروژێنه‌ر، حه‌زی سێكسی ده‌جوڵێت به تایبه‌ت لای پیاوان، به‌ڵام له‌ئێستادا زاناكان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه حه‌زی سێكسی ته‌نها له‌وه‌دا كورت نابێته‌وه، به‌ڵكو كاره‌كه زۆر له‌وه ئاڵۆزتره. توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیش ئاشكرای ده‌كات كه پیاوان زۆر زیاتر بیر له سێكس ده‌كه‌نه‌وه به به‌راورد به ژنان به جۆرێك كه ده‌گاته دووهێنده، هه‌روه‌ها پیاوان دوو هێنده په‌یوه‌ندی سێكسی زیاتر ده‌به‌ستن به به‌راورد به ژنان.
s
knn
s
knn
سه‌رچاوه یانەى کوردلووک
درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/1A4mqou
by sanakurdsite via كوردی پۆست





تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء