.MUSTAFA.DMC
بەپێی لێكۆڵینەوەی زانایان، تێكەڵەی "(+)-733sj " توانای ئەوەی ھەیە زاڵبێت بەسەر خڕۆكە سوورەكانی ژێر كاریگەری مەلاریا، بەو شێوەیەش یارمەتی خانەكان دەدات بۆ ئەوەی بە زیندوویی بمێننەوە.
ئەو تێكەڵەیە سەرەتا لەسەر مشك تاقی كرایەوە، دەركەوت تێكەڵەكە لە ماوەی 24 سەعاتدا %80 مشەخۆرەكان لەناودەبات. دوای دوو رۆژ لە تاقی كردنەوەكە، مشكەكان بە تەواوی چاك بوونەوە.
ئەنجامی تاقیكردنەوەكان لە گۆڤاری "PNAS" بڵاو كراوەتەوە، چاوەڕوانیش دەكرێت تاقی كردنەوەكانی دیكە لەسەر چەند خۆبەخشێك ئەنجام بدرێت.
رێكخراوی تەندروستی جیھانیی راپۆرتی نەخۆشی مەلاریای بڵاو كردەوە. لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەكراوە لە ساڵی 2013دا بەھۆی نە خۆشی مەلاریاوە 584 ھەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.
ھاوكات ئاشكراشی كرد نزیكەی 3،2 ملیار كەس لە 97 وڵات مەترسی ئەگەری تووشبنوونی ئەو نەخۆشییەیان لەسەرە.
مەلاریا یان ھەملک یان لەرزەتا، یەکێکە لە نەخۆشییە میکرۆبییەکان کە لە مێشوولەوە تووشی مرۆڤ دەبێت.
ئەو كەسانەی كە دووچاری ئەو نەخۆشییە دەبنەوە تووشی تاو و لەرز دەبن، ئەگەر نەخۆشەكە زوو چارەسەری بۆ نەكرێت ئەگەری گیان لەدەستدانی زۆرە.
ئەو نەخۆشییە زۆرتر لە ناوچە گەرم و ھەڵماوییەکان بەرچاو دەکەوێت و ئێستا لە ناوچە ناوەندییەکانی کیشوەری ئەفریقا و رۆژھەڵاتی باشووری ئاسیا لە وڵاتانێکی وەکو چین و تایلاند گرفتێکی تەندروستی گەورەیە.
مەلاریا بە تایبەت ناوچەکانی ئافریقای خستووەتە ژێر مەترسییەوە، بەھۆی لاواز بوونی دۆخی ئابووری لەو وڵاتانە، ساڵانە ھەزاران کەس دەبنە قوربانی مەلاریا و گیان لەدەست دەدەن.
s
knnc
سهرچاوه یانەى کوردلووک
درێژهی بابهت http://ift.tt/1DVwuNT
by sanakurdsite via كوردی پۆست





تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء