لەجیاتی مرۆڤ رۆبۆتێك دەچێتە نێو دامەزراوەی ئەتۆمی فۆکۆشیما

.MUSTAFA.DMC


لەجیاتی مرۆڤ رۆبۆتێك دەچێتە نێو دامەزراوەی ئەتۆمی فۆکۆشیما

 یانه‌ی كوردلووك<br />

وڵاتی ژاپۆن لە ساڵی ٢٠١١ ڕووبەرووی گەورەترین کارەساتی سرووشتی بوومەلەرزە و تسونامی بوویەوە، کە بە دووهەمین کارەساتی ئەتۆمی جیهان داده‌نرێ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر بڕیارە رۆبۆتێک لە شێوەی مار رەوانەی ئەو ناوەندە بکرێت.



بەهۆی تیشکدانەوەی بەرزی ئەتۆمی (رادیئەیشن) مرۆڤ ناتوانێ بچێتە ناو ناوەندی ئەتۆمی فۆکۆشیما بۆیە کۆمپانیای ئەلیکترۆنی هیتاشی رۆبۆتێکی لەسەرشێوەی مار دروستکردووە، کە درێژیەکەی (٦٠سم)ە و لەبەشێکی پێشەوەی لایتێکی لێ بەستراوە، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی ناوەندەکە دەکرێ.


وەک بەرپرسانی کۆمپانیای هیتاشی باسیان کردووە، لە سایەی ئەو رۆبۆتە دەتوانرێ زانیاری لەبارەی ئەو ژوورانە وەربگیردرێت کە تیشکدانەوەی زۆری تێدایە و دوای تەواوبوونی ئەرکەکەشی رۆبۆتەکە دەخرێتە ناو قوتوویەکی زریپۆشەوە، چونكه‌ جارێکی تر بەکار ناهێنرێت.


لەدوای بوومەلەرزەکە، سیستەمی ساردکردنەوەی ناوەندی ئەتۆمی فۆکۆشیما لەکار کەوت ئەمەش بووە هۆی لە کۆی ٤ کورەی ئەتۆمی ٣ یان بتوێننەوە.


دوای بوومەلەرزەکەش بەهۆی تسونامییەوە، لەناو ناوەندی فۆکۆشیما دا چەندین تیشکی کارا (رادیۆئاکتیڤ) دزەیان کردبوو .


٢٥ ساڵ دوای رووداوی چێرنۆبڵ کە لە ئۆکرانیا روویدا ، ئەمە بە گەورەترین کارەساتی ئەتۆمی لەجیهان ناوزەد دەکرێت، دوای ئەم رووداوەش، حکوومەتی ژاپۆن بە شێوەی کاتی ٥٠ کورەی ئەتۆمی (ریئاکتەر)ی داخست.


s

knnc




سه‌رچاوه‌ یانەى کوردلووک

درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/1DVwwFA






by sanakurdsite via كوردی پۆست
شكرا لك ولمرورك