Ranja Hseen
لەتوێژینەوەیەکدا کە لە جۆرناڵی ئینتەرناڵ میدیسن بڵاوکرایەوە دەرکەوتووە ڤیاگرا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست زیاددەکات.
لەو توێژینەوەیەدا نزیکەی (٢٥) ھەزار پیاو بەشدارییان کردبوو و بۆماوەی (١٠) ساڵ چاودێری کران، دوای ئەو ماوەیە و وەرگرتنی ئامارەکان دەرکەوت ئەو کەسانەی ڤیاگرا بەکاردەھێنن ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پێست (جۆری میلانۆما) زیاترە و بەراوردا بەو کەسانەی ئەو حەبە بەکارناھێنن زووتر تووشی ئەو جۆرە شێرپەنجەیە دەبن، ھۆکاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆئەوەی ڤیاگرا لەپاڵ رەپکردنی ئەندامی زاوزێی نێرینەدا چەند بازدانێک لەناو جینی خانەکانی پێستدا درووستدەکات و ئەوەش دەبێتەھۆی وەرەمی شێرپەنجەیی، ھەربۆیە توێژەران ئامۆژگاری پیاوان دەکەن ئەو حەبە زۆر بەکارنەھێنن و لەبری ئەوە میوە و خواردنی سرووشتی بەکاربھێنن بۆ رزگاربوون لە لاوازی سێکسی.
snn
سهرچاوه یانەى کوردلووک
درێژهی بابهت http://ift.tt/1ngKyZH
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء