Ranja Hseen
لەتوێژینەوەیەکدا کە لە زانکۆی ئەریزۆنای ئەمەریکی ئەنجامدراوە دەرکەوتووە شێوازی دەست شووشتی زیاد لە (٨٥%)ی ھەموو جیھان ھەڵەیە و پێویستە بایەخی ئەوتۆی پێبدەن.
لەو توێژینەوەیەدا ئاماژە بەوە کراوە دەست شووشتن ھۆکارێکی بەھێزە بۆ دوورکەوتنەوە لە نەخۆشی و توێژەران چەند خاڵێکیان دیاریکردووە بۆئەوەی باشتر دەستەکانت بشۆیت و ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
-لەکاتی دەستلێدان لە ھەر تەنێک گومانی پیسبوونی لێبکرێت پێویستە دەستەکانت بشۆیت، ھەروەھا لەکاتی ھاتنە دەرەوە لە تەوالێت و دەستلێدان لە ئەندامی زاوزێ دەستەکانت بە میکرۆبی جۆراوجۆر پیسدەبێت و گرنگە دەست بشۆیت.
-ھیچ جیاوازییەک لەنێوان ئاوی گەرم و سارددا نییە بۆ شووشتنی دەستەکانت و ھەردووکیان میکرۆب لەناو دەبەن ئەگەر پاکژکەرەوەیەکی بەھێزیان لەگەڵدا بەکاربھێنرێت.
-ھەوڵبدە سابوونی دژە بەکتریا بەکاربھێنیت چونکە ئەوانە زیاتر لە سابوونی ئاسایی میکرۆب دەکوژن و لە نەخۆشی زیاتر دەتپارێزن.
-پێویستە لەکاتی دەست شووشتندا دەستەکانت لێک بخشێنیت بۆئەوەی ھەموو بەشەکانی دەستت پاکببنەوە و ھیچ بەکتریا و میکرۆبێک بەدەستەوە نەمێنێت.
-ھەوڵبدە سابوون بۆماوەی (٢٠) چرکە بەدەستەوە بمێنێتەوە و ئەو ماوەیە کاریگەر دەبێت بۆ لەناوبردنی میکرۆبەکان.
-ھەوڵبدە دەستەکانت وشک بکەیتەوە کە پەڕۆی کاغەزی (کلینێکس) چونکە میکرۆبی ماوە بە دەستەوە لادەبەن و پێویستە دواتریش فڕێبدرێن چونکە ھەرکەسێک بەکاریانبھێنێت زیانی پێدەگەیەنێت.
snn
سهرچاوه یانەى کوردلووک
درێژهی بابهت http://ift.tt/1ngKt8v
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء