Ranja Hseen
لەتوێژینەوەیەکدا کە لە زانکۆی بۆستنی ئەمەریکی ئەنجامدرا دەرکەوت قاوە دەتپارێزێت لە تووشبوون بە ھەوکردنی پووک و ددانەکانت زیاتر پارێزراو دەکات.
لەو توێژینەوەیەدا زیاتر لە ھەزار پیاوی سەروو تەمەن ٣٠ ساڵ بەشدارییان کرد و ئەنجامەکان دەریانخست ئەو کەسانەی رۆژانە کوپێک قاوە یان زیاتر دەخۆنەوە کەمتر ددانیان دەکەوێت و کلۆر دەبێت، ھەروەھا ئەو کەسانە پارێزراو دەبن لە خوێنبەربوونی پووک و بەکتریا لەناو کونی ددانیاندا نامێنێتەوە، توێژەران ئاماژەیان بەوە کرد قاوە رێژەیەکی زۆر لە دژەئۆکسێنەر لەخۆدەگرێت و ئەوەش وادەکات ناودەم پارێزراو بێت لە ھەر جۆرە بەکتریایەکی زیانبەخش و ھەروەھا ناھێڵێت ھەوکردن رووبدات و پووک و ئێسکی شەویلگەکان تەندرووست دەبن.
Snn
سهرچاوه یانەى کوردلووک
درێژهی بابهت http://ift.tt/1ngKzwM
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء