فێركاری هەشتەم ( زیادكردنی هاوپۆلەكان )

فێركاری هەشتەم ( زیادكردنی هاوپۆلەكان )

نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح





 


لە فێركاری حەتەمدا بە دورو درێژی زانیاریم لەسەر چۆنیەتی زیادكردنی بەشەكان نووسی بوو لەم بابەتەشدا هەوڵ دەدەم هاوشیوەی بەشەكان هاوپۆلەكان زیاد بكەم چونكە هاوپۆلەكان ڕاستەوخۆ پەیوەندیان بە بەشەكانەوە هەیە بڕبڕەی كارەكەیەتی ، بەواتایەكی تر ناكرێت هاوپۆلێك دابنێیت كە هیچ بەشێك لە ئارادا نەبێت هەربۆیە دەبێت سەرەتا بەشێك هەبێت دواتر هاوپۆلەكانی لەسەر زیاد دەكرێت ، لە سکریپتی جوملەدا خۆی بەشێك و هاوپۆلێك هەیە کە دەکرێت وەك بەش و هاپۆلی بنەڕەت ناوی ببەین کە بە هاوپل نەکراو مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و زۆر گرنگە لە کاتی نووسینی بابەتدا زۆر جار پەنای بۆدەبەین دواتر بە دورو درێژی لەسەر ئەم بابەتە زانیاری دەنووسم

سوودی هاوپۆل چیە ؟

لەڕاستیدا هاوپۆل بڕبڕەی ڕێكخستنی ناوەڕۆكی ماڵپەڕە بەواتایەكی تر ئەگەر هاوپۆل نەبێت ئەوا بابەتەكانی ماڵپەڕەكە بەشێوەیەكی ئێجگار نازانستی دەردەكەون و هیچ ڕیزبەندیەك یان جیاکردنەوەیەك نابێت لەناو بابەتە جۆر بەجۆرەکاندا ، هاوكات هاوپۆلەكان كارئاسانی دەكەن بۆ سلایدشۆ و ئەو ئامرازانەی كە كورتەیەك لەسەر بابەتەكان پیشان دەدەن لە لاپەڕەی سەرەکیدا هەتا كۆمەڵێك بابەتی تایبەت بكەن بە ئامانج ئەگەر وانەبێت ئەوا هیچ ئامرازێك نیە بتوانێت بابەتەكان بەشێوەیەكی ڕێكخراو پیشانی بینەرانی ماڵپەڕەكە بدات

لەوانەیە بپرسیت كە بەشەكان هەبێت بۆچی دەبێت هاوپۆلیش هەبێت ؟

منیش دەڵێم هەر بەشێك هاوپۆلێكی یان زیاتری دەوێت ئەگەر وانەبێت ئەوا لە كاتی ناردنی بابەتیشدا دووبارە توشی كێشە دەبین و كارەكەمان ناگاتە ئەنجام هەربۆیە بوونی هەر بەشێكیش واتا بوونی هاوپۆلێك ، بەلام شتێك كە گرنگە لێرەدا بیزانیت ئەویش ئەوەیە كە دەكرێت لەسەر تەنها بەشێك ژمارەیەكی زۆر هاوپۆل زیاد بكرێت و هەر هاوپۆلێكیس بە جیاواز ئیشی خۆی دەكات ، لەلای من ئەمە جوانترین تایبەتمەندی سكریپتی جوملەیە كە بەڕاستی ناوازەیە لەم ڕوەوە ، هەوڵ دەدەم بەكرداری هەموو شتێك دەربارەی هاوپۆل زیاد كردن بنووسم

سەرەتا وەك لە وانەكانی پێشوودا ئاماژەم پێداوە دەبێت بچیتە بەڕێوەبەرایەتی لای من بەم شێوەیە لای تۆش تەنها ووشەی (l4kurd) جیاوازی هەیە بیگۆڕە بە ناوی ئەو فۆڵدەرەی كە سكریپتەكەی تێدایە دواتر لە (Address bar) بینووسە و (Enter)



http://localhost/l4kurd/administrator

پاش نووسینی ناوو پاسۆرد كلیك لەسەر (چوونە ژورەوە) دەكەین







پاش نووسینی ناوو پاسۆرد ئەمە بەڕێوەبەرایەتیە كە دەیبینین ، ڕاستەوخۆ ماوسەكە دەخەینە سەر (ناوەڕۆك) وەك لەوێنەكەدا دیارە (ڕێكخستنەكانی هاوپۆل) دەبینین كلیكی لەسەر بكە







ئەو لاكێشەیەی كەلە بە خاڵی یەكەم ئاماژەم پێداوە ئەوا تەواوی دوگمەی دەست بەسەراگرتنی هاوپۆلەكان كە پاش زیاد كردنیان بەسەریدا جێ بەجێ دەكرێت وەك لە وێنەكەدا دیارتە تا ئێستا هیچ هاوپۆلێك زیاد نەكراوە ، ئێستا سەرنج بدە لە خاڵی دووەم دا ئاماژەم بە دوگمەی (نوێ) داوە كەوایە بۆ زیاد كردنی هاوپۆلێكی نوێ دەبێت كلیكی لەسەر بكەین







سەرنج لە ڕوكارە بدە كە پاش كلیك كردن لەسەر دوگمەی (نوێ) بۆمان كراوەتەوە ، لەخاڵی یەكەمدا ئەوە دوو ئینپوت تێكست هەیە هاوشێوەی زیاد كردنی بەشەكان دەبێت لە خانەی یەكەمدا نازناوێك بنووسین كە دەكرێت بە كوردی یان بە هەر زمانێكی تربێت ، بەڵام لە خانەی دووەمدائاگاداربە دەبێت بە لاتینی بێت بەبێ بۆشایی لە نێوان پیتەكاندا بە بچوكی بنوسرێت ، سەرنج بدە بەوشێوە ئامرازێكم لەنێوان دوو پیتە لاتینیەكەدا داناوە

سەرنج لە بەشی دووەم بدە كە بەخاڵی دووەم ئاماژەم پێداوە كلیك دەكەن لەسەر ئەو چوكڵە بچوكە كەلە پێشیەوە ووشەی (بەش) نوسراوە ، هەموو ئەو بەشانە دەبینین كەلە فێركاری پێشوودا زیادمان كردبوو هەربۆیە بەپێ ی پێداویستی خۆت بەشێك هەڵبژێرە وەك دەبینین شەش بەشە گونجاوترین بەش بۆ ئەم هاوپۆلەی من دروستم كردوە بەشی (هەواڵی ئای تی) چونكە هاوپۆلەكەشم بەهەمان ناوەوە دروست كردوە ، دواتر كلیك لەسەر پاشەكەوتكردن بكە







سەرنج بدە لێرەدا زیاد بووە ئێستا دەتوانیت تەواوی فرمانەكانی ئەو دوگمانەی بەسەردا جێبەجێ بكەیت كە لە وێنەكەدا ئاماژەم پێداوە







ئێستا بەهەمان شێوەی پێشوو كلیكم كردەوە لەسەر دوگمەی (نوێ) ئەم ڕوكارەم دووبارە بۆكرایەوە منیش وەك جاری پێشوو هاوپۆلێكی ترم زیادكردوە و بەشێكی گونجاویشم دەست نیشانكردوە لە لیستەكەدا وەك لە وێنەكەدا بەخاڵی یەكەم ئاماژەم پێداوە ، دواتر خاڵی دووم جێ بەجێ بكەو كلیك بكە لەسەر پاشەكەوتكردن







كارەكان هەمان شتە بە وریایی دەست بكە بە زیاد كردنی هاوپۆلەكانی تر ، من ئێستا تەواوی هاوپۆلە پێویستەكانم زیاد كردوە سەرنج بدە







لێرەدا شتێكی زۆر گرنگ هەیە كە پیشتر ئاماژەم پێداوە ئەویش زیادكردنی چەند هاوپۆلێك لە سەر یەك بەش بۆ نمونە من بەشی مۆبایلم هەیە دەمەوێت لەم بەشەدا چەند هاوپۆلێك دابنێم وەك (نۆكیا و بلاك بێری و ئایفۆن) چونكە پێم خۆشە لە كاتی نووسینی بابەتیشدا هاوپۆلەكانیان جیابێت و بابەتەكان تێكەڵ نەبن هەربۆیە ئێستا هاوپۆلێكی نوێ زیاد دەكەم بەم جۆرە ، لە خاڵی یەكەمدا ناوو نازناوم داناوە وەك جارەكانی پێشوو دواتر هەر هەمان بەشی (جیهانی مۆبایل) هەڵدەبژێرم و وەك لە خاڵی دووەم دا ئاماژەم پێداوە دەیپارێزم واتا كلیك دەكەم لەسەر (پاشەكەوتكردن)







ئێستا لێرەدا سەرنج بدە زیاد بووە وەك دەبینین ژمارە دووی بۆ داناوە لەسەر بەشی جیهانی مۆبایل ئەژمار دەكرێت







دوو هاوپۆلی تر هاوشێوەی ئەم هاوپۆلە زیاد دەكەم و دواتر پاشەكەوتیان دەكەم بەم شێوە دەردەچێت ، سەرنج بدە هاوپۆلەكان ژمارەیان وەرگرتوە وەك (دوو سێ و چوار) وە ئەگەر سەرنج بدەیت لە لای چەپی وێنەكە وەك لە خاڵی دووەمدا ئاماژەم پێداوە هەر هاوپۆلێكیش ژمارەی تایبەت بەخۆی هەیە بۆ نمونە ژمارەی یەكەم جاری هاوپۆلەكان شەش هاوپۆل بوو بەڵام بەزیاد كردنی ئەم سێ هاوپۆلە لەسەر بەشی (جیهانی مۆبایل) ژمارەی هاوپۆلەكان بوو بە نۆ هاوپۆل











by Zana.J.A via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك