خۆشەویستی نیشتیمان

brightly1


خۆشویستی نیشتمان

و:ئا: ناصح مەجید

پێناسەی نیشتمان ،بۆچی نیشتمانمان خۆش دەوێت؟

یەکەم: پێناسەی نیشتمان: لەڕووی زمانەوانیەوە:ئەو شوێنی مرۆڤ و جێگای نیشتەجێ بوونیەتی ، وتراوە شوێنی مرۆڤ و بنکەیەتی ،خۆشەویستی ھەیە بۆی ،تێیدا لەدایک بووە یان لەدایک نەبووە (کوفەری ) ڕەحمەتی خوای لێبێت نیشتمان ئەکات بەسێ بەشەوە: -

یەکەم: نیشتمانی خۆت: ئەو شوێنەیە، کە تێیدا لەدایک بوویت یان ئەو نیشتمانەیە تێیدا پەروەردە بوویت.

دووەم:ئەو نیشتمانەی تێیدا نیشتەجێ بوویت:ئەو شارەی یان ئەو گوندەی، کە خەڵکی ئەوی َ نیت و گەشتیاری و دەتەوێت تێیدا بمێنینەوە بۆماوەی پازدە ڕۆژ زیاتر .

سێیەم: ئەو نیشتمانەی تێدا نیشتەجێ دەبیت: ئەو شوێنەیە کە گەشتیار بەنیازە تێیدا بمێنێتەوەو نیشتەجێ بێت تێیدا،کەمتر لە پازدە ڕۆژ .لەوەی سەرەوەدا، دەرکەوت کەنیشتمان ئەو شوێنەیەیە کە مرۆڤ تێیدا لەدایک بووە یان نا .

لەدوای وەستان لەسەر پێناسەی نیشتمان لەڕووی زمانەوانیەوە ،نیشتمان بەتێگەیشتنێکی سەردەمیانە،بەشێوەی گشتی ئەمڕۆ ئەمە ،بەکار نابرێت ،چونکە مانەوە لەھەرشوێنێک دەکاتە نیشتمان بۆت،ئەمەش پێچەوانەی تێگەشتن و ئەوەی زانراوە لای خەڵکی ،دەتوانین پێناسەی نیشتمان بکەین بە زاراوەی ئەمڕۆ و بریتیە :لەو دەوڵەتەی کەمرۆڤ تێیدا لەدایک دەبێت ،ڕەگەزنامەکەی ھەڵدەگرێت و بەشوێن کەوتنی باب و باپیرانی و ئەو بنچینەیەی کە ئەو ڕەگەزنامەیەی بەمیرات بۆ ماوەتەوە،بەم شێوە وڵات شەرەفی ھاوڵاتی بوونی ئەداتێ(ڕەگەزنامە) بۆ ئەو کەسانەی کەلەسەر ئەو نیشتمانە لەدایک بوون یان تێیدا لەدایک نەبوون ،ئەگەر بەرژەوەندی نیشتمانی ئەمەی پەسەند کرد.

دووەم: مرۆڤ بۆچی نیشتمانەکەی خۆی خۆش دەوێت: ئەو شوێنەی کەمرۆڤ، تێیدا لەدایک دەبێت و گەورە دەبێت لای خۆشەو یستە و ئەمەش شتێکی فیتری مرۆڤە،مرۆڤ و ئاژەڵ لەسەر ئەمە ڕاھاتوون ،چونکە ھەست بە خۆشی و ئاسایش و بوونی خۆیەتی خۆیان دەکەن تێیدا.بەڵگە لەسەر ئەمە : ١- خوای گەورە دەفەرمێت: [حَتَّی إِژَا ڕَتَوْا عَڵی ۆادِ النَّمْلِ قَاڵتْ نَمْڵەٌ ێا ڕَیُّەَا النَّمْلُ ادْخُلُوا مَسَاکِنَکُمْ ڵا ێحْگِمَنَّکُمْ سُڵیْمَانُ ۆجُنُودُەُ ۆەُمْ ڵا ێشْعُرُونَ ].

٢-پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم دەفەرمێت : : إن الإیمان لبڕزر إلی المدینە کما تڕزر الحیە إلی مجرھا.

٣- ئەسەمەعی ئەڵێ: ھند وتی: سێ ڕەوشت ھەن لەسێ ڕەگەزی ئاژەڵدا : وشتر سوز بۆ نیشتمانەکەی ئەکات ئەگەر لێی دورکەوتەوە ،باڵدار بۆ ھێلانەکەی با ناوچەکەشی ڕووت و بێ رزق بێت،مرۆڤ بۆ نیشتمانەکەی بالەو ناوچەیەدا کە ئێستا نیشتەجێ یە قازانجی زۆریشی دەست کەوێت.

بۆچی نیشتمانی خۆمانمان خۆش دەوێت:

خۆشویستنمان بۆ نیشتمانمان ئەگەڕێتەوە بۆ چەند ڕەھەندێک:

١- خۆشەویستیمان بۆ نیشتمانمان بەشێکە لە خۆشەویستیمان بۆ بیروباوەڕەکەمان کە ئیسلامە.

٢- مەڵبەندی پێغەمبەرانەو زەویەکی پیرۆزە کە قورئان لەزمانی نوح علیە السلامەوە باسی کردووە.

٣-شوێنی یاداوەری و ژیانی گەورە پیاوانی ئەم وڵاتەیە.

٤- شوێنی ماڵ و سامان و نیشتمانی ڕزق و ڕۆزیمانە.

حوکمی خۆشەویستی نیشتمان:

خۆشەویستی نیشتمان شتێکی فیترییە لەلای مرۆڤ ،قورئان وسوننەت داکۆکی لەمە دەکەن لەزۆرێک شوێندا باسی ھاتوو، بەم شێوەیەی خوارەوە:

١- خوای گەورە دەفەرمێت: [قُلْ إِنْ کَانَ آَبَاۆُکُمْ ۆڕَبْنَاۆُکُمْ ۆإِخْۆانُکُمْ ۆڕَزْۆاجُکُمْ ۆعَشِیرَتُکُمْ ۆڕَمْۆالٌ اقْتَرَفْتُمُوەَا ۆتِجَارَەٌ تَخْشَوْنَ کَسَادَەَا ۆمَسَاکِنُ تَرْچَوْنَەَا ڕَحَبَّ إِڵیْکُمْ مِنَ اللەِ ۆرَسُولِەِ ۆجِەَادٍ فِی سَبِیلِەِ فَتَرَبَّێُوا حَتَّی ێڕْتِێ اللەُ بِڕَمْڕەِ ۆاللەُ ڵا ێەْدِی القَوْمَ الفَاسِقِینَ ].خوای گەورە ئەو شتانەی دیاری کردووە کە لای مرۆڤ خۆشەویستن بەڵام نابێت ئەو شتانە ڕێژەی خۆشەویستیان زیادەڕەوی پێبکرێت کە پەیوەستن بەدونیاوە و زاڵ بکرێن بەسەر خۆشەویستی خوا و پێغەمبەری خوا دا صلی اللە علیەوسلم و جیھاد لەپێناو خوادا. ئەمەش ڕەوایەتی خۆش ویستنی نیشتمان نیشان ئەدات کە زۆر جار ئەم خۆشەویستیانەش دەگرێتەوە،خوای گەورە دەفەرمێت : [لِلْفُقَرَاءِ المُەَاجِڕینَ الَّژِینَ ڕُخْڕجُوا مِنْ دِیاڕەِمْ ۆڕَمْۆالِەِمْ ێبْتَغُونَ فَچْڵا مِنَ اللەِ ۆڕچْۆانًا ۆێنْێُرُونَ اللەَ ۆرَسُوڵەُ ڕُوڵئِکَ ەُمُ الێَّادِقُونَ].

٢-ھەروەھا دەفەرمێت : [ڵا ێنْەَاکُمُ اللەُ عَنِ الَّژِینَ ڵمْ یُقَاتِلُوکُمْ فِی الدِّینِ ۆڵمْ یُخْڕجُوکُمْ مِنْ دِێاڕکُمْ ڕَنْ تَبَرُّوەُمْ ۆتُقْسِگُوا إِڵیْەِمْ إِنَّ اللەَ یُحِبُّ المُقْسِگِینَ ].

تێکڕای ئەو ئایەتانەی کەباس لەدەرکردن دەکەن داکۆکی لەسەر خۆشەویستی نیشتمان دەکەنەوەو دورکەوتنەوەش لەنیشتمان ناخۆشی لەگەڵ خۆیدا دەھێنێت و داکۆکی لەڕەوایی بوونی خوشویستنی نیشتمان دەکەنەوە.موقاتیل ئەگێڕێتەوە کە کاتێک پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم لە ئەشکەوتەکە ھاتەدەر لەڕۆژی کۆچ دا بۆ مەدینەدا ،بۆ خۆپارێزی لەڕێگا سروشتیەکەی لایدا ،دوای ئەوەی دڵنیا بوویەوە لەھێمنی ڕێگاکە گەڕایەوە سەر ڕێگا سەرەکیەکە و لەناوچەی (جحفە) لەنێوان مەکەو مەدینە دابەزی وسەیری ئەو ڕێگایەی کرد کە دەچێت بۆ مەکەو خۆشەویستی شارەکەی ھات بەسەریدا، کە تێیدا لەدایک بووەو شوێنی لەدایک بوونی باوکی بووە ،لەم کاتەدا جبریل علیە السلام نیگای بۆ ھێناو و پێی فەرموو زۆر بێتاقەتی بۆ شارەکەت و شوێنی لەدایک بوونەکەت پێغەمبەر ێلی اللە علیەوسلم فەرمووی بەڵێ،جبریل علیەالسلام فەرمووی:خوای گەورە دەفەرمێت: [إِنَّ الَّژِی فَرَچَ عَڵیْکَ القُرْآَنَ ڵرَادُّکَ إِڵی مَعَادٍ قُلْ رَبِّی ڕَعْڵمُ مَنْ جَاءَ بِالەُدَی ۆمَنْ ەُۆ فِی چَڵالٍ مُبِینٍ]. زوحاک ئەڵێ: کاتێک پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم لەمەکە دوور کەوتەوەو گەیشتە ناوچەی (جحفە)زۆر بێتاقەتی مەکەی دەکردو ئەم ئایەتەی بۆ دابەزی کە خوای گەورە دەفەرمێت:: " إن الذی فرض علیک القرآن لرادک إلی معاد " ئەمەش بەڵگەیە لەسەر خۆشویستنی مەکە لەلای پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم. ئین عەباس ئەفەرمێت پێغەمبەر ڕووی کردەمەکەو فەرمووی : جەند جوانی لام و چەند خۆشەویستی لای من ،ئەگەر گەلەکەت منیان دەرنەکردایە ئەوا لەھیچ شوێنێک نیشتەجێ نەئەبووم جگە لەتۆ.لەوەی سەرەوە دەرکەوت کە خۆش ویستنی نیشتمان شتێکی ڕێگا پێدراوە وبەپێی ئەوەی لەقورئان و سونەتدا ڕوونکراوەتەوە و فیترەتی مرۆڤیش داکۆکی لەسەر کردۆتەوە،ئەوەی نیشتمانەکەی خۆش بوێت ئەوە دامەزراوە لەسەرە فیترەتی ساغی خۆی ،ئەوەی نیشتمانەکەی خۆی خۆش بوێت لەسەر سونەتی پێغەمبەرەو خۆی پەیوەست کردووە بەوەوە و زەوی ئاوەدان کردۆتەوە،کە گەورەترین پەیامی مرۆڤایەتیە لەدوای خوا پەرەستی ، ئەوە دەکەوێتە بەر ڕەحمەت و بەزەیی خوا و پاداشت وەردەگرێت لەسەری ،ئەندامێکی چالاکی نیشتمانەکەی و ئومەتە ئیسلامیەکەیەتی ،لەبەرانبەردا کێ ئەم فیترەتە مرۆڤایەتیەی خۆی ون کرد و ھەست و سۆزی بۆ ئەو زەویەی کەتێیدا لەدایک بووە نەبێت ،ئەو مرۆڤە شایستەی ئەوە نیە کە مافی ھاوڵاتی بوونی بدرێتێ ،نەک ھەر ئەوەندە کە خۆش نەویسترێت، ئەوە کەسێکی فیترەت دروست نیە ،دژ بەنەفسی خۆیەتی و دژە بەسونەتی پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم و ئەکەسە ئەندامێکی ناچالاکە و ناتوانێت ھیچ ببەخشێ بەنیشتمانەکەی ،وەدەبێتە دواکەوتە لەشارستانی و پێشکەوتن .دڵنیام ھەموو موسڵمانێکی سەر ڕاست لەو کەسانەیە کە نیشتمانی خۆیانیان خۆش دەوێت و چونکە ئەمە بەئەرکێکی شەرعی سەرشانی خۆیانی دەزانێت و ناتوانێت وازی لێبھێنێت .

کاریگەریەتی خۆش ویستنی نیشتمان

خۆش ویستنی ئەو نیشتمانەی کە لەسەری دەژی، ئەمە لەدڵدا دادەمەزرێت و ھەستەوەرەکانی مرۆڤ داکۆکی لەسەر ئەم خۆش ویستنە دەکەن،لەسەر زەوی واقع ڕەنگ ئەدەنەوە ،شوێنەوارەکەی لەم خاڵانەی خوارەوەدا دەردەکەوێت:

١- بەھەند گرتنی نیعمەتەکانی خوا کە بەخشیویەتی بە نیشتمان.

٢- پارێزگاری کردن لە ئاسایشی نیشتمان و ئارامی وڵات.

٣- کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی شکۆی وڵات و گەشە پێکردنی.

٤-کارکردنی بەردەوام بۆ پاراستنی نیشتمان و دەستکەوتەکانی.

ھەریەکێک لەم مافانە بەشێوەیەکی درێژتر ڕوون دەکەینەوە:

١- بەھەند گرتنی نیعمەتەکانی خوا کە بەخشیویەتی بە نیشتمان.

بۆچی نیشتمانی خۆمانمان خۆش دەوێت:

١-وڵاتی ئێمە یەکێکە لەو زەویە پیرۆزانەی کە قورئان ئاماژەی پێکردووە .

٢-لانکی دووەمی مرۆڤایەتیە لەدوای نیوەدورگەی عەرەب ،ئەمەش لەدوای لافاوەکەی سەردەمی (نوح)ەوە علیە الیه سلام دەست پێدەکات.

٣-زۆرێک لە پێغەمبەران لەم نیشتمانەی ئێمەدا ژیاون .

٤-بۆ ڕزگار کردنی نیشتمانی ئێمە لەداگیرکاری ئاگرپەرستان زۆرێک لەھاوەڵان لەم نیشتمانەدا شەھید بوون

٥- نزرگای زۆرێک لەپیاوچاکان و بۆ خوا سوڵحاوان و خزمەتگوزارانی زانست و زانیارییە.

باسی دووەم: ڕێزگرتنی نیعمەتەخواییەکان بۆ نیشتمانەکەمان:

خوای گەورە گەلێک نیعمەتی بە ئێمە بەخشیوە، کە پێویستەلەسەرمان سوپاسی پەروەردگار بکەین لەسەر یان لەوانە:

یەکەم:ناسین و بەردەوامی ئەو نیعمەتانە :خوای گەورە دەفەرمێت:

[ۆاژْکُرُوا إِژْ ڕَنْتُمْ قَلِیلٌ مُسْتَچْعَفُونَ فِی الڕَرْچِ تَخَافُونَ ڕَنْ ێتَخَگَّفَکُمُ النَّاسُ فَآَۆاکُمْ ۆڕَیَّدَکُمْ بِنَێْڕەِ ۆرَزَقَکُمْ مِنَ الگَّیِّبَاتِ ڵعَلَّکُمْ تَشْکُرُونَ]. ھەروەھا دەفەرمێت : [ۆاعْتَێِمُوا بِحَبْلِ اللەِ جَمِیعًا ۆڵا تَفَرَّقُوا ۆاژْکُرُوا نِعْمَەَ اللەِ عَڵیْکُمْ إِژْ کُنْتُمْ ڕَعْدَاءً فَڕَلَّفَ بَیْنَ قُلُوبِکُمْ فَڕَێْبَحْتُمْ بِنِعْمَتِەِ إِخْۆانًا ۆکُنْتُمْ عَڵی شَفَا حُفْرَەٍ مِنَ النَّاڕ فَڕَنْقَژَکُمْ مِنْەَا کَژَلِکَ یُبَیِّنُ اللەُ ڵکُمْ آَێاتِەِ ڵعَلَّکُمْ تَەْتَدُونَ]. خوای گەورە لەم دوو ئایەتە پیرۆزەی سەرەوەدا، فەرمانمان پێدەکات ،بەبیرکردنەوەی بارو گوزەرانی خۆمان لەپێش ھاتن ودابارینی نیعمەتی خوا بەسەماندا. ئەم ئەمرەش بۆ پێویست بوون واجب بوونە. ھەروەک زانایانی ئێول ئەڵێن ،من وا ئەبینم ئەم دوو ئایەتە ئەگونجێن و جێبەجێ ئەبن بەسەر وڵاتی ئێمەدا ،پێش ئەوەی ڕژێم بروخێت.بۆیە پێویستە لەسەر ھەرتاکێکی گەل ،ئەم نیعمەتە لەپێش چاو بگرێت .خوای گەورە دەفەرمێت: [ۆڕَمَّا بِنِعْمَەِ رَبِّکَ فَحَدِّپْ].

دووەم: سوپاس کردن لەسەر بەخشەری ئەم نیعمەتانە،کە تەنھا خوایە:خوای کار بەجێ سوپاس گوزاری خوێ لەسەر نیعمەتەکان دیاری کردووە، بەڵام ئەم سوپاس گوزاریانە تەنھا بەزمان بەس نین ،بەڵکو مانەوەو بەردەوامیان پەیوەستە بە خواپەرستیەوە و ھەوڵدان بۆ پێشخستن و گەشە پێکردنی نیشتمانەوە و پاشان ھەموو وڵاتانی ئیسلامی.خوای گەورە دەفەرمێت:: [ڵئِنْ شَکَرْتُمْ ڵڕَزِیدَنَّکُمْ ۆڵئِنْ کَفَرْتُمْ إِنَّ عَژَابِی ڵشَدِیدٌ ].

سێیەم: پابەند بوونمان بەئیمانەوەو بانگەواز بۆی و پارێزگاری لێکردنی و سەرخستنی بەماڵ و بەگیان و منداڵ.

چوارەم: بەردەوامی خۆشویستنی ئەم نیشتمانەو شانازی کردن پێیەوەو پارێزگاری لێکردنی و بەشداری کردن لە بەرزڕاگرتنی ئاڵاو گەشە پێدانی و پێش خستنی لەھەموو ڕووکانەوە و کارکردن بۆ پاراستنی بە شەریعەت و ڕازاندنەوەی بە ڕەوشتەکانی ئیسلام و بانگەواز بۆی بەوتەو بەکردار و دەست گرتن بەقورئان و سونەتەوە.

پێنجەم : بەگوێکردنی ئەمیرو سەرکردەکانمان بەمەرجێک کار بەشەریعەت بکەن و فەرمان بەشەریعەت دەربکەن بۆ ھاوڵاتیان.

دووەم: پارێزگاری کردن لە ئاسایشی نیشتمان و ئاشتی و ئارمی

حوکمی پارێزگاری کردن لە ئاسیشی نیشتمان:

ئاسایشی نەفس و ئاسایشی نیشتمان دوو نیعمەتی خوایین لەسەر بەندەکانی،قورئانی پیرۆزو سونەت لەگەڵێک شوێندا داکۆکی لەسەر کردوون:ھەندێکیان دەخەینە ڕوو:

١- خوای گەوەر دەفەرمێت: [ڕَۆڵمْ ێرَوْا ڕَنَّا جَعَلْنَا حَرَمًا آَمِنًا ۆیُتَخَگَّفُ النَّاسُ مِنْ حَوْلِەِمْ ڕَفَبِالبَاگِلِ یُۆْمِنُونَ ۆبِنِعْمَەِ اللەِ ێکْفُرُونَ].

٢- ھەروەھا حوای گەورە دەفەرمێت: [لِإِیڵافِ قُرَیْشٍ(١) إِیڵافِەِمْ ڕحْڵەَ الشِّتَاءِ ۆالێَّیْفِ(٢) فَلْێعْبُدُوا رَبَّ ەَژَا البَیْتِ(٣) الَّژِی ڕَگْعَمَەُمْ مِنْ جُوعٍ ۆآَمَنَەُمْ مِنْ خَوْفٍ].ئیبن کەسیر دەفەرمێت:خوای گەورە منەت لەسەر قورەیش دادەنی و دەفەرمێت حەرەمی مەکی خوای گەوەر گێڕاویەتی بەناوچەیەکی ئارام، چوون یەکە بۆ ئێوەو ئەوانەی لەدەرەوەش دێن و ھەرکەسێک بێتە ناو حەرەمەوە ئەوە، وا لەئارامیدا و بۆ کەس نیە دەست درێژی بکاتە سەری ،دەشتەکیەکان لەدەرەوەی مەکە ھەندێکیان دەست درێژی دەکەنە سەر یەکتری ،بەڵام ئەمە لەمەکەدا نابێت ڕوو بدات ،وەک چۆن خوای گەورە لەسوەری ( لإیلاف قریش ) تاکۆتایی سورەتەکەدا ھاتووە.

١-پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم دەفەرمێت" من ڕێبح آمنا فی سربە معافٍ فی بدنە، عندە قوت یومە، فکڕنما جزت لە الدنیا".

٢-ھاوبەشی کردنی پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم لە پەیمانی فزول دا ،کە تێیدا ھۆزەکان بڕیاریان داھاوکاری ھەرکەسێک بکەن کەلەمەکەدا ستەمی لێدەکرێت،پێغەمبەر باسی ئەم پەیمانەی کردووە و ئەفەرمێت : " لقد شھدت فی دار عبد اللە بن جدعان حلفا ما ڕحب ڕن لی بە حمر النعم ، ولو ڕدعی بە فی الإسلام لڕجبت".

لەوەی سەرەوە دەرکەوت، کە ئاسایش بەھەردوو جۆرەکەیەوە(ئاسایشی تاک و ئاسایشی نیشتمان)لەئیسلام دا نیعمەتە ،پاراستنی ئەو نیعمەتە و سوپاس کردن لەسەری واجبە،پاشان پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی وڵات و ئارامی وڵات واجبە لەسەر ھەموو ھاوڵاتیەک، کەلەسەر ئەو زەویە دەژی ،ئیتر ئەو ھاوڵاتیە کوردە یان کەسێکی ترە بەڵام واجبەکە لەسەر ھاوڵاتیە کوردەکە زیاتر و داواکراو ترە.ئێمە کەدەڵێن واجبە واجبی نیشتمانی ناڵێین بەتەنھا بەڵکو واجبی شەرعی مەبەستمانە،ئەوەی ئەیپارێزێت سوپاس دەکرێت و ئەوەی لا ئەدا لێی سزا ئەدرێت،ئەمە واجبێکی فەرزکراوە، نەک واجبێکی فەرزی کیفایە بێت لەسەر پیاوانی پۆلیس ،ھەرھاوڵاتیەک ھەوڵی لەناوبردنی ئەم ئاسایشەی ھاوڵاتیان و نیشتمان بدات ئەوە تاوانبارە .(ئەمە بۆ وڵات و نیشتمانێکە کە ئازادی سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیری خۆی بەدەست ھێناوەوەو یاساکانی شەریعەت تێیدا بەرقەرارە).

ڕێگاکانی بەجێگەیاندنی ئاسایشی نیشتمانی:

نیشتمان لە ئیسلام دا نیعمەتی خواییە ،ئاسایش نیعمەتی دووەمەو پەیوەستە بەیەکەمەوە،پارێزگاری لێکردنیان فەرزە،پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی پێویستی بەم ھەنگاوانەی خوارەوە ھەیە بەم شێوە ڕوونیان دەکەینەوە:

١-زانینی حەقیقەتی ئاسایشی نیشتمانی : ئەمەش نایەتەدی تا ئەوە بەبیری خۆماندا نەھێنینەوە، کە وڵاتمان پێشتر چۆن بووە و چۆن کاری لەپێناودا کراوە .وڵاتی ئێمە وڵاتی کوشت و بڕو ئاوارەیی و ڕوخاندن و وێران کردن و کیمیاوی باران کردن بووە و ھەمیشە دایکانمان فێرمیسک لەچاویاندا بووەو باوکانمان کۆڵی خەفەت وپەژارەیی و ئاوارەیی و جەرگ سوتاوی بەکۆڵیانەوە بووە ،بۆیە پێویستە لەسەرمان ئەم کۆڵ و فرمێسک و ئاوارەییە لەکۆڵی خۆمان و نەوەی نوێی بکەینەوە.

٢- دەست گرتن بەبنەماکانی شەریعەتی ئیسلامەوە و پارێزگاری لێکردنیان و کارکردن بەپێی داخوازییەکانی ئیسلام.

٣- سوپاس کردنی پەروەردگار لەسەر نیعمەتی ئاسایش ،چونکە بەردەوامی ئەم نیعمەتە بەستراوە بەو سوپاس گوزارییەوە.

٤-پابەند بوون بە فەرزی فەرمان بەچاکە کردن وبەرگری لە خراپە کردن.

٥- فراوانکردنی گفتوگۆ لەگەڵ لاوان و وڵام دانەوەی خواستە شەرعیەکانیان.

٦- ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەکانی سەردەم ،بەگیانێکی ئیسلامیانە و ئاگایانە.

٧- پارێزگاری کردنی تازە پێگەیشتوان لەھێرشی فکری و ڕۆشنبیری دوژمنان.

٨- بەگوێکردنی فەرمان ڕەواو ئەمیری موسڵمانان و دەرنەچوون لەدژیان .

٩- بڵاوکردنەوەی ڕێزو خۆشەویستی لەنێوان ئەندامانی کۆمەڵگەدا و ڕێگا گرتن لەناکۆکی و دوبەرەکی و ھاوکاری کردنی یەکتری لەسەر چاکەو ئامۆژگاری کردنی بەچاکەی ئەمیرو سەرکردەکان و موسڵمانان بەگشتی .

١٠- بنیات نانی سوپایەکی بەھێزی نیشتمانی بۆ پشتگیری لەدەوڵەت و وڵات و پارێزگاری کردنی ئاسایشی نیشتمانی و ترساندنی ئەوانەی کەبیر لەدەست درێژی دەکەنەوە و بێ منەتن لەئاسایشی نیشتمانی.

١١- دەست وەشاندنێکی پۆڵاین لەوانەی دەیانەوێت ئاسایشی نیشتمانی تێک بدەن وفەساد بڵاو بکەنەوە و خوێنی ھاوڵاتیان حەڵاڵ بکەن و ترس و دڵەڕاوکێ بڵاودەکەنەوە.

کاکردن بۆ بەرزکردنەوەی شکۆی نیشتمان و گەشەپێدانی :

حوکمی کارکردن بۆ گەشەپێدان و بەرزکردنەوەی شکۆی نیشتمان:

ئاوەدان کردنەوەی زەوی ،وداچاندنی و دەرھێنانی کانزاکانی لەئەرک وچالاکی مرۆڤن لەدوای خواپەرستی ،زۆرێک لەدەقە پیرۆزەکان و مێژووی ئیسلامی، داکۆکی لەسەر ئەمە دەکەن،ئەمانەش ھەندێکن لەو بەڵگانە:


١-خوای گەورە دەفەرمێت: [فَإِژَا قُچِێتِ الێَّڵاەُ فَانْتَشِرُوا فِی الڕَرْچِ ۆابْتَغُوا مِنْ فَچْلِ اللەِ ۆاژْکُرُوا اللەَ کَپِیرًا ڵعَلَّکُمْ تُفْلِحُونَ].

٢-ھەروەھا دەفەرمێت: [ۆآَخَرُونَ ێچْڕبُونَ فِی الڕَرْچِ ێبْتَغُونَ مِنْ فَچْلِ اللەِ ۆآَخَرُونَ یُقَاتِلُونَ فِی سَبِیلِ اللەِ فَاقْرَءُوا مَا تَێسَّرَ مِنْەُ ۆڕَقِیمُوا الێَّڵاەَ ۆآَتُوا الزَّکَاەَ ۆڕَقْڕچُوا اللەَ قَرْچًا حَسَنًا ۆمَا تُقَدِّمُوا لِڕَنْفُسِکُمْ مِنْ خَیْرٍ تَجِدُوەُ عِنْدَ اللەِ ەُۆ خَیْرًا ۆڕَعْڤَمَ ڕَجْرًا ۆاسْتَغْفِرُوا اللەَ إِنَّ اللەَ غَفُورٌ رَحِیمٌ]. لەم بارەیەوە ئیمامی عومومەر دەفەرمێت:ئەوکاتانەی کە لای من خۆشەویستن ،کەمردن تێیدا بێت بەسەرمدا لەدوای جیھاد کردن ئەوەیە کەمن لەگەشتێکدا بم بەدوای بەرەک و ڕۆزی خوای گەورەدا بگەڕێم و پاشان ئەو ئایەتەی سەرەوەی خوێندەوە.

٣-پێغەمبەری خوا صلی اللە علیەوسلم دەفەرمێت: " ما من مسلم غرس غرسا فڕکل منە إنسان ڕو دابە ( ڕو گیر ) إلا کان لە بە ێدقە". ھەروەھا دەفەرمێت:" من بنی بنیانا فی غیر ڤلم ولا اعتداء ڕو غرس غرسا فی غیر ڤلم ولا اعتداء کان لە ڕجر جاریا ما انتفع بە من خلق الرحمن تبارک وتعالی". ھەروەھا دەفەرمێت:"" إن قامت علی ڕحدکم القیامە وفی یدە فسلە ( فسیلە) فلیغرسھا". لەم دەقانەی سەرەوە دەردەکەوێت، کە ئاوەدانکردنەوەی زەوی واجبە لەسەر مرۆڤی موسڵمان و سود وەرگرتن لەتێکڕای ئەو ڕزق و ڕۆزیانەی، کە ھەن تێیدا،ئەمەش بەبێ زانست وکار نایەتەدی.


ڕێگای بەجێگەیاندنی بەرز کردنەوەی باری وڵات و گەشە پێدانی و پێشخستنی:

کار بۆ بەرزکردنەوەی باری وڵات وگەشەپێدانی ئەرکێکی شەرعییە لەسەرشان، کەواتە دەبێت لەسەر ئەو ڕێگاو ھۆکارانە وەستانێک بکەین و ھەوڵی بەدیھێنانیان بدەین: لەوانە:

یەکەم :- دڵسۆزی:بنەمای سەرکەوتنی کارە و نھێنی وەرگیرانیەتی لای خوای گەورە ،پێغەمبەری خوا ێلی اللە علیەوسلم دەفەرمێت:" إن اللە لا یقبل من العمل إلا ما کان خالێاً وابتغی بە وجھە".

دڵسۆزی و بۆخوا سوڵحان مەرجی وەرگرتن و قبوڵ بوونی کارە لای خوای گەورە و پاڵافتە کردنی یەتی لە پاشماوەو کەموکوڕی وپاڵ بەمرۆڤی موسڵمانەوە دەنێت بۆ کارکردن و باش کارکردن وتەواوکاری، پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم: " إن اللە یحب إژا عمل ڕحدکم عملا ڕن یتقنە". وەرگرتنی زانست لەتێڕوانینی ھاوچەرخەوە ،یانی بەرھەم ھێنان ،کە زۆرێک لەوڵاتان شانازی پێوە دەکەن،وەک ئەوەی بڵێن ئەوە یابانیەو ئەوە ئەمەریکی …ھتد،بەشێوەیەک شکۆی ئەو وڵاتانەی گەیاندۆتە پلەی بەرز ،بۆ ھەموو موسڵمانێکە، کە ئەوکارەی ئەنجامی ئەدات یان ئەو پیشەیەی کەھەیەتی بە پەرستشی دابنێت و مەبەستی بێت کە خۆی لەحەرام و سواڵکردنی سەرشۆڕانە، پارێزراو بکات ،ئەگەر موسڵمان بیەوێت کار بکات بۆ بەرزی وشکۆی وڵاتەکەی ئەوە بۆی نایەتە دی تا بەتەواوی و دڵسۆزییەوە کارەکەی ئەنجام نەدات.

دووەم:پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی:

لەدوای ئەو قۆناغە نەھامەتیەی کەبەسەر گەلەکەماندا ھاتبوو،لەچەرمەسەرێ و ئاوارەیی، سوپاس بۆ خوا وا ئێستا لەبارودۆخێکی پڕ لەھێوری و ئارامی و خۆش گوزەرانیدا ،خۆمان دەبینینەوە و پشت بەخوا ھەنگاوەکان بۆ پێک ھێنانی وڵات و دەوڵەتێکی سەربەخۆ بەڕێوەن بۆیە پێویستمانە ھێوری و ئاسایشی نیشتمانمان پارێزراو بکەین و لەپاڵ ئەوەشدا ئەو بەرنامەیە بکەینە بەرنامەو دەستوری وڵاتمان کە خوای گەورە پێی ڕازییەو ئامادە نەبین سازش لەسەر ئەوە بکەین.

سێیەم: زانست و ھۆیەکانی بەدەست ھێنانی تەکنۆلۆژیا:

ھەندێ تێڕوانینیان وایە کە تەنھا زانستە شەرعییەکان واجبن لەسەرمان و زانستەکانی تر لەو بازنەیە دەچنە دەرەوە،بەڕاستی ئەمە تێگەیشتنێکی ھەڵەیە، ئەمە دەبێتە ھۆی دواکەوتنی موسڵمانان،حوجەتول ئیسلام ئیمام غەزالی ڕەحمەتی خوای لێبێت ئەڵێ: شەرعی بوونی زانست ئەوە نیە، دابەشی بکەین بۆ زانستی ستایش کراو زانستی سەرزەنشت کراو یان موباح ،ئەوەی سوپاس کراوە وەک زانستی پزیشکی –ژمێریاری ،ئەمەش دابەش دەبێت بۆ ئەوە زانستانەی کە فەرزی کیفایەن یان پلەبەرزن و فەرز نین ،ئەوانەی فەرزی کیفایەن وەک ئەو زانستانەی، کە ھەموو گەلانی دونیا پێویستیان پێیەتی، وەک زانستی پزیشکی ،چونکە ئەمە پێویستە بۆ بەردەوامی ژیان و سەلامەتی لاشە…جێگای سەرسوڕمان نیە ئەگەر بڵێین زانستی پزیشکی و ژمێریاری فەرزی کیفایەن ،چونکە بنچینەی پیشەسازی و زانستەکانیان فەرزی کیفایەن وەک جوتیاری و بەرگدروویی وسیاسەت".لەبنەماکانی سەربەرزیدا(القواعد العزیزیە) دەڵێت : من دەڵێم بوونی ھێز، فەرزە لەھەموو شتێکدا ،لە کشتوکاڵ و لەسیاسەت و لە پیشەسازی و لەھەموو فەرمانێکدا کە خواپەرستی تێدا بێت ،ئەوەی پێچەوانەی ئەمەبێت و بەگوێکردنی خەڵکی نیە لە سەرپێچی کردنی پەروەردگاردا،پێغەمبەری خوا صلی اللە علیەوسلم فەرمانی پێکردوین بەزانینی زمانە بێگانەکان،چونکە زانینیان دەچێتە ژێرباری ھێزو ڕووبەڕووبوونەوەی فڕوفێلیان ،تا سەرنەکەون بەسەر موسڵماناندا.

چوارەم:ھەرەوزی کردن لەگەڵ دەوڵەت لەپێناو گەشەپێدان و بەرزکردنەوەی کاروباری وڵات و بەرەو پێش بردنی ،پێشەنگمان لەم کارەدا پێغەمبەری خوایە صلی اللە علیەوسلم لەگەڵ نیشتمان و خەڵکەکەی ،ڕۆژی ڕوخاندنی کەعبەو بیناکردنەوەی ،قوڕەیشیەکان کۆبوونەوە دیوارەکانی کەعبەیان بەش کردو ھەربەشێکیان سپارد بەھۆزێک کە بینای بکاتەوە،ھەرھۆزەی بەشە بەردی پێویستی خۆی کۆکردەوە وپێغەمبەری خواش لەگەڵ ھۆزەکەی خۆی بەردی دەکێشا ،کاتێک دیوارەکان بەرز بوونەوەو سەرەی دانانی حەجرول ئەسوەد ھات ،ناکۆکی کەوتە نێوان ھۆزەکان، کەکێ شەرەفی دانانی ئەو بەردەی پێببڕێت ،پاشان ڕازی بوون بەناوبژی پێغەمبەری ئەمین و دەست پاک صلی اللە علیەوسلم و ئەویش داوای قوماشێکی کرد بەردەکەی لەسەرداناو ھەرگوشەیەکی قوماشەکەی دایە دەست ھۆزێک و ئەوانیش بەرزیان کردەوەو بەدەستی خۆی بەردەکەی لەشوێنی خۆی دانا ،کە ھێشتا ئەوکات تەمەنی ٣٥ ساڵان بووە .پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم سور بووە لەسەر ھێشتنەوەی کۆمەڵگا بەیەک پارچەیی و یەکڕیزی و دور خستنەوەیان لە جیاوازی بوون و پارچە پارچە بوون ،ئەمەش لە برایەتی نێوان موسڵمانانی ئەوس و خەزرەج و ئەنسارو کۆچ بەراندا ڕەنگی دایەوە.

پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و دەستکەوتەکان

حوکمی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و دەست کەوتەکان:

ئیسلام ئەوەی لەسەر فەرز کردوین کە دەست درێژی دوژمنکاران وڵام بدەینەوەو پارێزگاری لەنیشتمانمان بکەین بەماڵ و سامان و کەس و کارمان ،ئەمانە ھەمووی کۆڵەکەی نیشتمانی بوونە ،بەڵگە لەسەر ئەمانە:

١- خوای گەورە دەفەرمێت: [فَمَنِ اعْتَدَی عَڵیْکُمْ فَاعْتَدُوا عَڵیْەِ بِمِپْلِ مَا اعْتَدَی عَڵیْکُمْ ۆاتَّقُوا اللەَ ۆاعْڵمُوا ڕَنَّ اللەَ مَعَ المُتَّقِینَ].

٢- ھەروەھا دەفەرمێت: [إِنَّمَا جَزَاءُ الَّژِینَ یُحَاڕبُونَ اللەَ ۆرَسُوڵەُ ۆێسْعَوْنَ فِی الڕَرْچِ فَسَادًا ڕَنْ یُقَتَّلُوا ڕَوْ یُێَلَّبُوا ڕَوْ تُقَگَّعَ ڕَیْدِیەِمْ ۆڕَرْجُلُەُمْ مِنْ خِڵافٍ ڕَوْ یُنْفَوْا مِنَ الڕَرْچِ ژَلِکَ ڵەُمْ خِزْیٌ فِی الدُّنْێا ۆڵەُمْ فِی اڵاَخِرَەِ عَژَابٌ عَڤِیمٌ].

پێغەمبەری خوا صلی اللە علیەوسلم دەفەرمێت:" من قتل دون مالە فھو شھید ومن قتل دون ڕھلە فھو شھید ومن قتل دون دینە فھو شھید ومن قتلە دون دمە فھو شھید".

٢- بەشداری کردنی پێغەمبەر ێلی اللە علیەوسلم لە جەنگی فیجاردا کە تەمەنی پیرۆزی ھێشتا ٢٠ ساڵان بووە و وتراویشە لەمە کەمتر بووە ،کە لەنێوان ھۆزی کینانەو ھۆزی قەیسی عیلان دار ِووی داوە،پێغەمبەر تیری ئامادە دەکرد بۆ خزمەکانی کۆتای شەرەکە ھات بەسەرکەوتنی قوڕەیش.

لەپێناو پاراستنی ئاسایش و دەستکەوتەکاندا پێویستە ئەمانە بگرینە بەر :

یەکەم: بەردەوامی بەھێزکردنی پۆلیس و ھێزی سەربازی و پڕچەک کردنیان بەتازەترین چەکی پێشکەوتەی نوێ،بۆئەوەی وەک بەربەستێک لەپێناو پاراستنی نیشتماندا بمێنەوە، دژی ھەرکەسێک، کە بیەوێت دەستدرێژی بکاتە سەر نیشتمان و ڕێزو سەربەخۆی بخاتە مەترسیەوە .

دووەم: پەرەپێدانی گیانی خۆشەویستی بۆ نیشتمان لەلای ھاوڵاتی ،وەبیر خستنەوەی لەھەموو بوارەکانی خوێندن دا و لەھەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن دا ،تا وای لێبێت ھەموو ھاوڵاتیەک ببێتە سەرباز لەشوێنی خۆیدا و ببێتە پارێزەری دەستکەوتەکانی و بەزمان – بەنەفس – بەماڵ- بەکوڕی.

سێیەم: سەرخستن و پشتگیری کردن بۆ فەرمان ڕەوای موسڵمان – بەدورکەوتنەوە لەتاواندا.

چوارەم:بیرخستنەوەی بەردەوامی ڕۆژە ڕەشەکان و نەھامەتیەکان .تا خەڵکی ئەو ڕۆژانەی لەبیردا بمێنێ و تاڵ و سوێرییەکانیان لەبیر نەچێتەوە .

پێنجەم: پڕچەک کردنی ھاوڵاتی بەتەقوای خوای گەورە: یەکێک لەسەرکردە سیاسیەکان ئەڵێت: پێویستەلەسەر موسڵمانان بەدوو جۆرەچەک تەیار بکرێن یەکەمیان چەکی فڕۆکەو ئەوەی پێویستەیەتی … دووەم: کەلەوچەکە بەھێز ترە بریتیە لە: چەکی تەقواو دەست گرتن بەشەریعەتی خواوە . تەقوای خوا ئەوە لەدڵدا دەچەسپێنێت، کە بەندە ھەست بەچاوەدێری بەردەوای پەروەردگاری خۆی بکات و بەشێوەیەکی شەرعی و داواکراو ھەڵبسێت بە ئەنجام دانی ئەرکەکانی سەرشانی بەبێ ئەوەی کەس چاودێری بکات،تەنھا لەژێر چاوەدێری خوادا بێت.

www.kurdistanimn.com


لە کۆتاییدا بیرمان نەچێت ئێمە موسڵمانین دواتر کورد




سه‌رچاوه‌ یانەى کوردلووک

درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/1H5hbV3






by sanakurdsite via كوردی پۆست
شكرا لك ولمرورك