دڵسۆزی کچێک

ئەستێرەى هه ولير


دڵسۆزی کچێک

مامۆستایەک لە یەکیک لە قوتابخانەکان زۆر جوان و بە ڕەوشت بووهاورێکانی لێان پرسی بۆچی تا ئێستا شوت نەکردوە؟ لە گەڵ ئەوەی جوانیەکی سەرنج ڕاکێشت هەیە!!! وتی ئافرەتیک هەبوو پینج کچی هەبوو هاوسەرەکەی هەڕەشەی لێ کردوو وتی ئەگەر ئەم جارە کچت ببێت لە ناوی ئەبەم !!!بەڵام کچیان بوو پیاوەکەی کچەکەی فڕێدا لە بەردەم دەرگای مزگەوتێک دوای بانگی شیوان دوای بانگی بەیانی کە ئەچو بۆ نوێژ سەیری ئەکرد کچەکەی دانراواو کەس نەی بردوە!!! هینایەوە بۆ ماڵەووە هەموو شەویک لەبەردەم دەرگای مزگەوتەکە دای دەناو بەیانی دەی دۆزیەوە ،،،کەس هەڵی نە دەگرتەوە هەفتەیەک رۆیشت بەم حاڵەوە بەڵام دایکی قورئانی بەسەردا دەخوێند ،،،پیاوەکە بێ هیوا بوو بۆیە بڕیاری دا کچەکە بگەڕینێتەوە بۆ دایکی و دایکی زۆر دڵ خۆش بوو ،،،جاریکی تر دایکەکە دوو گیان بووەوە دوبارە ترس دای گرت بەڵام ئەم جارە کوڕی بوو.. بەڵام کچە گەورەکەی مرد !!دایکەکە جارێکی تر سکی پڕ بوو و کوڕێکی تری بوو.. بەڵام کچی دوامی مرد !!بەم شیوەیە تا پینج کوری بوو بەڵام پێنج کچەکەی مرد!! تانها کچی شەشەم مایەوە کە باوکی ئەی ویست لەناوی ببات دایکەکە مرد و کچەکە و پینج کوڕەکە گەورە بوون ،،،مامۆستاکە وتی ئەزانن کێ بوو؟ ئەو کچەی کە باوکەکە ویستی لەناوی ببات؟ ئەوە من بووم !!لەبەر ئەوە شوم نەکردوە باوکم کەسی نیە خزمەتی بکات تەمەنی گەورە بوەو چووە بە ساڵا من خزمەتی ئەکەم.. بەڵام پینج براکەم سەردانی دەکەن هەندیکیان مانگی جارێک هەندیکی تریان ٢ مانگ جاریک ئێستا باوکم هەمو جاریک دەگری زۆر پەشیمانە لەوەی ،،،لەگەڵی کردم



سه‌رچاوه‌ یانەى کوردلووک

درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/1H5hdfN






by sanakurdsite via كوردی پۆست
شكرا لك ولمرورك