نيشــانه سه‌ره‌تاییـه‌كانــی دووگیــانی چیــن؟…….

chawan rwandze


میوانی‌ به‌رێز به‌خێر بێیت تۆ ناتوانی به‌سته‌ر ببینی چونکه‌ نه‌بویت به‌ ئه‌ندام [ بۆ ئه‌ندام بوون کلیک لێره‌ بکه‌ ]

زۆربه‌ی هاوسه‌ران ئاره‌زوی منداڵبوون ده‌كه‌ن و به‌ بینینی بچووكترین نیشانه‌ كاردانه‌وه‌یان ده‌بێت.


لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ نیشانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی دووگیانی ده‌كه‌ین:


1ـ هیلاكی:


هیلاكی به‌هێز له‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا، به‌ڵام ده‌ركه‌وتنی ئه‌م باره‌ دژواره‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی خانمان به‌ هۆكاری زۆر هه‌ست به‌ هیلاكی ده‌كه‌ن وه‌ك كاری رۆژانه‌.


2ـ هه‌سته‌وه‌ری سینگ:


سینگ و مه‌ك تووشی ئاوسان و هه‌سته‌وه‌ری ده‌بێت كه‌ له‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌م و دووه‌مدا ده‌بینرێت.


3ـ ده‌م ده‌می بوون:


گۆڕانكاری هۆرمونه‌كان ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ده‌م ده‌می بوون و حاڵه‌تی توڕه‌ بوون له‌ خانماندا روو بدات به‌ هه‌مان شێوه‌ی قۆناغی سوڕی مانگانه‌.


4ـ ژانه‌سه‌ر:


به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی هۆرمونه‌كان ده‌بێته‌ هۆی روودانه‌ ژانه‌سه‌ر به‌تایبه‌تی له‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا و ره‌نگه‌ به‌هۆكاری دیكه‌ش روو بدات.


5ـ ئاره‌زوی خواردن:


هه‌رچه‌نده‌ ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ نیشانه‌ی سه‌ره‌كی دووگیانی نه‌بێت، به‌ڵام خانمان ئاره‌زوی هه‌ڵبژاردنی جۆرێك له‌ خواردن بكه‌ن.


6ـ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی میزكردن:


خانمان له‌م باره‌دا زۆرتر هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ میزڵدانیان به‌تاڵ بكه‌ن.


7ـ ون بوونی كاتی سوڕی مانگانه‌:


گرنگترین نیشانه‌ی تێستی دووگیانیه‌ كه‌ ره‌نگه‌ له‌كاتی خواردنی حه‌بی دژه‌ دووگیانیش روو بدات.


8ـ هڵێنج و رشانه‌وه‌ی به‌یانیان:


له‌ 2 -8 هه‌فته‌ی دووگیانی به‌هۆی گۆڕانی هۆرمونه‌كان روو ده‌دات.


9ـ بینینی خوێن:


كاتێك خانه‌كانی زاوزێی هێڵكه‌ له‌ هێلكه‌دان ده‌ڕوێن، به‌شێك له‌ خانمان خوێن ده‌بینن، به‌تایبه‌تی له‌ ماوه‌ی 6-12 رۆژی دووگیانی روو ده‌دات.




سه‌رچاوه‌ یانەى کوردلووک

درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/1ngKoS7




شكرا لك ولمرورك