فێرکاری نۆیەم ( مینۆی سەرەكی و بەستنەوەی بە هاوپۆلەکانەوە )

فێرکاری نۆیەم ( مینۆی سەرەكی و بەستنەوەی بە هاوپۆلەکانەوە )

نووسه‌ری بابه‌ت: هۆشمه‌ند صاڵح

 
پاش زیادكردنی بەشەكان و هاوپۆلەكان ماوەتەوە سەر ئەوەی چۆن ئەم بەش و هاوپۆلانە دەربكەون لە ڕوكاری ماڵپەڕەكەماندا ، لەڕاستیدا چەندین شێوازی جۆر بەجۆر هەیەو بەویستی خۆت دەتوانێت بەهۆی سلایدشۆ جۆر بەجۆرەكانەوە لەهەر بەشێكی ماڵپەڕەكەتدا بتەوێت دەتوانیت نمونەیەكی جوان پیشانی میوانان بدەیت ، من لێرەدا ناچمە ئەو باسەوە تەنها یەك بەش دەست نیشان دەكەم كە زۆر سادەیەو بەو پەڕی جوانیشەوە بابەتەكان لە شێوەی لیستدا پیشان دەدات لە ڕوكاری ماڵپەڕەكەدا

لەم بابەتەدا هەوڵ دەدەم لیستی سەرەكی كەلەبەشی سەرەوەی ماڵپەڕەكەماندا دەردەكەوێت بڕازێنمەوە بەو هاوپۆلانەی كە لە فێركاری پیشوودا دروستمان كرد وبەستمانەوە بە بەشەكانەوە ، لێرەدا ناوەڕۆكی هەر یەكێك لەو هاوپۆلانە بە تەنها وشەیەوە دەبەستنیەوە بۆ ئەوەی كاتێك میوانی ماڵپەڕ كلیك بكات لەسەر هەر یەكێك لەو وشانە بگات بە بابەتەكانی ئەو هاوپۆلە بەشێوەیەكی ڕێكخراو

سەرەتا هەر وەك جاران بۆ ئەوەی بگەین بە بەڕێوەبەرایەتی پێویست دەكات لەم لینكەوە بڕۆین تەنها ووشەی (l4kurd) لای تۆ گۆراوە



http://localhost/l4kurd/administrator



پاش نووسینی ناوو پاسۆرد كلیك لەسەر (چوونە ژورەوە) دەكەین







سەرنج بدە كاتێك ماوسەكە دەبەینە سەر بەشی لیستەكان ئەو مینۆیانە دەبینین كە لە ماڵپەڕەكەماندا دروست كراون و بەردەستن من هیچ مینۆیەكم دروست نەكردوە تەنها ئەو مینۆیە هەیە كە بوناوی (Main Menu) ناونراوەو بریتیە لە لیستە سەرەكیەکەیە كە سكریپتی جووملە لە باری ئاساییدا دروستی دەكات ، دەبێت كلیكی لەسەر بكەم بۆ ئەوەی دەست بكەم بە زیادكردنی بەشەكانی تر بۆی







سەرنج بدە لێرەدا ئەو بەشەی یەكەم دانەیە لە لیستەكە من لە فێركاریەكی پیشودا باسم كردبوو گۆڕیم بە كلیك كردن لەسەری لاپەڕەی سەرەكی ماڵپەڕەكەت نوێ دەكاتەوە یان بە واتایەكی تر لە هەر بەشێكی ماڵپەڕەكەدا بیت بەهۆی كلیك كردن لەسەر ئەم دانەیە کە ناونراوە (لاپەڕەی سەرەتا) دەگەڕێیتەوە سەرەتای ماڵپەڕەكە ئەمەش یەكێك لە بەشە هەرە گرنگەكان و دەبێت لەهەموو ماڵپەڕێكدا ئەم دانەیە لە لیستەكەدا هەبێت بابەتەکانی لاپەرەی سەرەکی ماڵپەڕەکەی لە ئەستۆدایە ، من لێرەدا دەست دەكەم بە زیادكردنی دانەی تر بۆ لیستەكە هەربۆیە كلیك دەكەم لەسە (نوێ) وەك لە وێنەكەدا ئاماژەم پێداوە .







ئەم ڕوكارە دەكرێتەوە لە چوار بەش پێك هاتووە ، بەشی یەكەم بەناوی بەستەری ناوەكی ، وەك دەبینین ئەم بەشە چەندین لقی لێ بوەتەوە كە هەر یەكەیان بەجۆرێكن و بۆكارێك بنیات نراون وە بەشی دووەم بەناوی (بەستەری دەرەكی) بۆدانانی دانەیەك بەكاردێت لە لیستەكەدا بیبەستیتەوە بە سەرچاوەیەكی دەرەكیەوە یان هەر لینكێك كەمەبەستت بێت ، وە بەشی سێیەم بەناوی (لەیەك جیاكەرەوە) بۆ ئەوەیە دانەیەك دروست بكەیت هیچ فرمانێكی بەسەردا نەدرابێت بۆنمونە دەتەوێت دانەیەك لە لیستەكە دروست بكەیت بەناوی مۆبایل بەڵام كاتێك ماوسەكە دەبەیتە سەر ئەم دانەیە بەشی ترت بۆ بكاتەوە و كلیك كردن لەسەر وشەی مۆبایلەكە خۆی هیچ سودێكی نەبیت و خاڵی بێت لە فرمان ، وە كۆتا بەش بەناوی (نازناو) بۆ فرمان پێدانە بەهەر دوگمەیەك كە ڕاستەوخۆ بەكارهێنەر بگوازێتەوە بۆ دانەیەك لە لیستێكی تردا ئەم كارە سودی بۆ ئەوە زۆرە كە لیستێك دروست بكەیت بە ناوی گرنگترین بەشەكان و چەند دانەیەكی لێ بنیات بنێیت لە لیستەكەدا ، دیارە لێرەدا كاری من لەگەڵ پیشاندانی بابەتەكاندایە بۆیە كلیك دەكەم لەسەر (بابەتەكان)







كاتێك كلیكم كرد لەسەر بەشی (بابەتەكان) پێنج لقی لێ بوەتەوە هەر یەكێكیش لەم لقانە چەند هەڵبژاردنێكی تێدایە و بۆمەبەستێكە ، لە بابەتەكانی دواتردا یەك بەیەك باسیان دەكەم بەڵام لێرەدا تەنها باسی لقی هاوپۆل دەكەم دوو هەڵبژاردنی تێدایە من دووەم بە پەسەند دەزانم بۆ دەركەوتنی بابەتەكان كە ناونراوە (ڕومەتی لیست كردنی هاوپۆلەكان) هەربۆیە ئەوەیان هەڵدەبژێرم ، چونكە سەردێڕی بابەتەكان بەشێوەی لیستێك پیشان دەدات ، كەوایە دەست نیشانی بكە







پاش ئەوەی دەست نیشانمان كرد ئەم ڕوكارە دەبینین لە خاڵی یەكەمدا ناو و نازناو بۆ دانەی لیستەكە دابنێ لە خانەی یەكەمدا ناوی دانەکە بە كوردی بنووسە و لە خانەی دووەم دا هەوڵ بدە بە پیتی لاتینی بچوك كورتەی نازناوەكە بنووسە ، لە خاڵی دووەمدا من لەبەشی هەواڵی ئایتیدا هاوپۆلی هەواڵی ئایتیم دەست نیشانكردوە ، ئەم بەشە بۆیە واچالاك كراوە چونكە من بەشێكم هەیە بەناوی هەواڵی ئای تی و هاوپۆلێكیشم هەیە بە هەمان ناوەوە لە هەردوو فێركاریەكەی پێشودا بە دورو درێژی زانیاریم لەسەر نووسیوە ، چونكە ئەگەر دوو فێركاریەكی پیشوو وەك خۆی جێ بەجێ نەكەیت ئەوا ئەم كارە ناگاتە ئەنجام ، لە خاڵی سێیەم دا وەك ئاماژەم پێداوە كلیك بكە لەسەر پاشەكەوتكردن و كارەكە بە كۆتا بگەیەنە







سەرنج بدە یەكەم دانە لەم لیستە زیاد بووە لە جۆرەکەیدا نوسراوە بابەتەکانی هاوپۆل ، دووبارە كلیك لەسەر (نوێ) دەكەم و هەمان كار بۆ هەموو هاوپۆلەكان دووبارە دەكەمەوە







سەرنج بدە هەموو دانە سەرەكیەكانم لە لیستەكە زیاد كردوە بەم شێوەیە ، بەڵام من بەشێكم دروست كردبوو بەناوی مۆبایل و هەر لەو بەشەدا سێ هاوپۆلم زیاد كردبوو بۆیە دەمەوێت لێرەشدا دانەی لە لیستەكەدا بۆ تەرخان بكەم و هەر لەسەر دانەی جیهانی مۆبایلەكەشدا بێت ، بۆ ئەم كارە بێ هەڵەكردن ئەم هەنگاوانە دووبارە بكەوە ، سەرەتا وەك جاران كلیك بكەوە لە (نوێ) بۆ زیادكردنی دانەیەكی تر







لێرەدا هەر بەشێوەی جارانی پیشوو (ڕومەتی لیستكردنی هاوپۆلەكانم هەڵبژرادوە) لە خاڵی یەكەمدا وەك دیارە ناوو نازناوم داناوە ، بەڵام لە خاڵی دووەمدا ئاگاداربە لەو لیستەی لەبەرچاوتدایە دانەی (جیهانی مۆبایل) هەڵبژێرە ، وە لە خاڵی سێیەمیش دا وەك دیارە ئەو هاوپۆلەم هەلبژرادوە كە لەسەر بەشی جیهانی مۆبایل بە ناوی (نۆكیا) وە دروستم كردبوو ، دواتر كلیك لەسەر (پاشەكەوتكردن) بكە







ئێستا سەرنج بدە ئەو دانەیی نۆكیا لەسەر جیهانی مۆبایل دروست بوەو پەیوەست بوە بە دانە سەرەكیەكەوە ، هەمان شت بۆ دوو هاوپۆلەكەی تر دووبارە دەكەمەوە







ئێستا سەرنج لەم وێنە بدە هەرسێ هاوپۆلەكەم دروستكردوە لەسەر دانەی (جیهانی مۆبایل) ، ئەم كارەم لە پێناو ئەوەدا كرد تا لیستەكە زۆر نەبێت و كورت بكەمەوە هاوكات كۆكردنەوەی بەشەكان لە تەنها دانەیەكدا ڕوێكی پرۆفیشناڵ بە ماڵپەڕ دەبەخشێت و میوانی ماڵپەڕ بە ئاسانی دەستی دەگات بە ناوەڕۆكی ماڵپەڕەكە







ئەمە ڕوكارە سەرەكیەكەی ماڵپەڕەكەمە كەدەكرێتەوە لەیەكەم جاردا ئێستا دەبینین تەواوی بەشەكان زیاد كراوەو تەواوی لیستە سەرەكیەكە دەركەوتوە تەنها بەشەكانی مۆبایل نەبێت ، بۆ دەركەوتنی ئەو بەشانەش تەنها ماوسەكە بخەرە سەر بەشی جیهانی مۆبایل







وەك دەبینی ئێستا من ماوسەكەم ڕاگرتوە لەسەر دانەی جیهانی مۆبایل بەشەكانی ترم بۆكراوەتەوە و بە ڕەنگێك نوسینی لیستەكەش ئاماژەی پێدراوە كە چالاكە ،







تا ئێستا ئەو كارانەی كردومانە ڕێك خستن و چاكسازیكردن بوو لە ماڵەڕەكەدا و ئامادەمان كرد بۆ جێگیركردنی بابەتەكان ، هەربۆیە لە فێركاری داهاتوەوە بە شێوەیەكی زانستی و بە وردی باسی دانانی بابەت دەكەم سود و گرنگی ئەم سێ فێركاریەی کۆتاییت بۆ دەردەكەوێت كە چەندە كارئاسانی كردوە بۆمان تا بەو پەڕی ئاسانیەوە بابەتەكان لە ماڵەڕەكەدا دەربكەون

by Zana.J.A via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك