پیتە ئینگلیزیەکان

پیتە ئینگلیزیەکان The English Alphabet


[وینه‌: images?q=tbn:ANd9GcSNC3VU7WPYEzIIQz7_BCS...zie_LCyuJg]


لە زمانی ئینگلیزی دا 26 پیت هەیە و ئەویش لەسەر دوو شێوەیە

پیتە گەورەکان و ناسراون بە (Capital Letters – Upper Case)

پیتە بچووکەکان و ناسراون بە (Small Letters – Lower Case)


وە لە کاتی نووسین، لە دەستە چەپ دەستپێدەکرێت بۆ دەستە راست، کە ڕستەکە بە پیتێکی گەورە دەستپێدەکات و بە خاڵێک کۆتایی دێت (.)


پیتە گەورەکان


A B C D E F G H I J K L M N O P Q R S T U V W X Y Z


پیتە بچووکەکان


a b c d e f g h i j k l m n o p q r s t u v w x y z

———


چۆنیەتی خوێندنەوەی پیتەکان :


A — ئەی

B — بی

C — سی

D — دی

E — ئی

F — ئێف

G — جی

H — ئێچ ” هێچ”

I — ئای

J — جەی

K — کەی

L — ئێڵ

M — ئێم

N — ئێن

O — ئۆ

P —پی

Q — کیو

R — ئاڕ

S — ئێس

T — تی

U — یو

V — ڤی

W — دابڵیو

X — ئێکس

Y — وای

Z — زێد “زی”

———

بەکارهێنانەکانی پیتە گەورەکان


پیتە گەورەکان بەکاردێت لە سەرەتای ڕستە و دوای خاڵ (.) و دوای نیشانەی سەرسوورمان… هەروەها ..

– لەگەڵ ناوەکانی شار و وڵاتەکان وەک ( England, London, Hawler, Kurdistan, Sulaimani…هتد)

– لەگەڵ ناوەکانی ڕووبار و دەریا و دەریاچەکان وەک (the Nile, the Amazon, the Dokan…هتد)

– لەگەڵ ناوی کیشوەرەکان وەک ( Europe, Asia, Africa, America..هتد)

– لەگەڵ رۆژەکانی هەفتە وەک ( Sunday, Monday, Tuesday…هتد)

– لەگەڵ مانگەکانی ساڵ وەک ( January, February, March…هتد)


بەکارهێنانەکانی پیتە بچووکەکان


پیتە بچووکەکان هەردەم بەکاردێت لەناو ڕستە دا تەنها لەو خاڵانەی سەروە نەبێت کە لە پیتە گەورەکان بەکاردەهات… وە هەندێک وشە هەیە هەردەم بە پیتی بچووک بەکار دێت وەک :

– کەرەستەکانی ناساندن و دیاریکردن ( the, a , an )


– ئامرازەکانی ( in, of, to … هتد )


– ئامرازەکانی پێکبەستن ( and, but, or, ….هتد )


پیتەکانی ئینگلیزی دەکرێتە دوو جۆر :


پیتە بزوێنەکان (vowel letters) :

وەک ( a, e, i, o, u )

——

پیتە نەبزوێنەکان (consonant letters) :

وەک : ( b,c,d,f,g,h,j,k,l,m,n,p,q,r,s,t,v,w,x,y,z )

کۆتایی*


سه‌رچاوه‌ هــاك بــۆ كـورد – هه‌موو یانه‌كان

درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/1HDRugF




شكرا لك ولمرورك