nuche.net
نوچەنێت.ههولێر:
سكرتێری پەرلەمانی كوردستان پرسی درێژكردنەوەی ویلایەتی بارزانی بە بۆمبێك دادەنێت كە لەمساڵدا دەتەقێتەوە.
لەمانگی ئابی ئەمساڵدا ویلایەتەكەی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆتایی دێت،دوای ئەوەی لە30 حوزەیرانی ساڵی 2013 بەپێی رێككەوتنێكی نێوان پارتی و یەكێتی بۆ ماوەی دو ساڵ ویلایەتەكەی بۆ درێژكرایەوە، بەڵام تائێستا دیارنییە بارزانی ئەمجارەش ویلایەتەكەی بۆ درێژدەكرێتەوە یان نا.
فەخرەدین قادر سكرتێری پەرلەمانی كوردستان چارەسەركردنی پرسی ویلایەتەكەی بارزانی دەبەستێتەوە بە هەمواری پڕۆسەی دەستورەوەو لەو بارەیەوە بە سولی رادیۆی راگەیاند “ئەگەر پڕۆسەی هەمواركردنی دەستور لەلایەن پەرلەمانەوە چارەسەربكرێت، ئەوكاتە پرسی درێژكردنەوە یان درێژنەكردنەوەو كێشەكانی دیكە لەدەستوردا چارەسەردەكرێت”.
ئەوە لەكاتێكدایە،هێشتا چارەنوسی هەمواری پڕۆژەی دەستور بەنادیاری ماوەتەوەو بەوتەی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان كە هەفتەی رابردو بۆ سولی رادیۆ ئاشكرایكردبو لە ئێستادا بە ئیرادەیەكی سیاسی گفتوگۆكردن لەسەر هەمواری پڕۆژەی دەستور وەستێنراوە.
پرسی كۆتایی هاتنی ویلایەتی بارزانی كە چەند مانگێكی ماوە، سەرجەم لایەنەكان دەخاتە بەردەم دوریانێكی چارەنوسسازەوە، بەتایبەت كە درێژكردنەوەی ویلایەتەكەی لە30 حوزەیرانی ساڵی 2013 زۆرترین مشتومڕی بەدوای خۆیدا هێنا.
فەخردین قادر سكرتێری پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد پرسی درێژكردنەوەی ویلایەتی بارزانی بۆمبێكەو لەمساڵدا دەتەقێتەوە.
بەپێی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، بارزانی تەنها دو خول بۆی هەیە خۆی هەڵبژێرێتەوەو لەئێستاشدا ناتوانێت جارێكی تر خۆی هەڵبژێرێتەوە، بەڵام دیارنییە ئەگەر دەستور هەموار بكرێتەوە ماف بە بارزانی دەدرێت خۆی هەڵبژێرێتەوە یان نا.
سهرچاوه نوچە نێت
درێژهی بابهت http://ift.tt/1M9Kb0O
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء