فۆلفسبۆرگ یاری لوتكەی لە شالكە بردەوە

فۆلفسبۆرگ یاری لوتكەی لە شالكە بردەوە



لەسەر یاریگای (فۆلكسفاگن ئەرینا ) یانەی (فۆڵفسبۆرگ ) سوودی لە هۆكاری خاك و جەماوەر وەرگرت و توانی بە سێ گۆڵ و سێ خاڵ یارییەكەی لە بەرامبەر یانەی شاڵكە لە بەرژەوەندی خۆی تەواو بكات ،ئەمەش لە جەولەی سێ یەمی خولی یانەكانی ئەڵمانیا بوو".

گێمی یەكەم بە تاكە گۆڵێك لە بەرژەوەندی (فۆڵفسبۆرگ ) كۆتایی هات ،ئەم گۆڵەش لەرێگەی (باس دۆست ) لە خولەكی (17) تۆماركرا".

لە گێمی دووەمیش (ریكاردۆ رۆدریگز ) و (تیم كلۆس ) لە خولەكەكانی (59) و (61) دوو گۆڵی دیكەیان تۆماركرد و ژمارەی خاڵەكانیان بۆ (7) خاڵ بەرزكردنەوە و بەشێوەیەكی كاتی لە پێشەنگی خولەكە مانەوە".

رێكان

by ♥DLAKAM♥MESSI♥ via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك