(72)كاتژمێری تر داهاتووى نافاس لەگەڵ ریال مەدرید یەكلا دەبێتەوە

(72)كاتژمێری تر داهاتووى نافاس لەگەڵ ریال مەدرید یەكلا دەبێتەوە


تا ئێستا داهاتووی گۆلچی كۆستەریكا كیلۆر نافاس روون نیە لەگەڵ ریال مەدرید ، دوای ئەوەی بەشێوەیەكی بەردەوام باسی هاتنی گۆلچی ئیسپانی و یانەی مانچستەر یونایتد دی خیا دەكرێت بۆیاریگای سەنتیاگۆ برنابیۆ .

رۆژنامەی ماركا ئاشكرای كردووە یاری ریال مەدرید بەرامبەر ریال بێتس دوا یاریە بۆگۆلچی كۆستەریكی لەگەڵ ئەو یانەیە چاوەروان دەكرێت بەر لە (72)كاتژمێری داهاتوو یاریگای برنابیۆ جێبهێلێت .

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە یانە ئیسپانیەكە تەواو نزیك بۆتەوە لە بەدەست هێنانی تواناكانی گۆلچی مانچستەر یونایتد دی خیا .

ئەگەر بێت و ریال مەدرید گرێبەست لەگەڵ گۆلچی پێشووی ئەتلەتیكۆ مەدرید ئیمزا بكات ، ئەوا داهاتووی نافاس دەكەوێتەوە مەترسیەوە بەتایبەت یانەی مێرەنگی پشت بەتواناكانی دی خیا دەبەستێت وەك گۆلچی سەرەكی .



ن.ش

by ♥DLAKAM♥MESSI♥ via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك