میسى له‌ مه‌ترسیدایه‌

میسى له‌ مه‌ترسیدایه‌


ژماره‌كان ئاشكراى ده‌كه‌ن ئه‌ستێره‌ى ئه‌رجه‌نتینى و یاریزانى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ لیۆنێل میسى نزیك بۆته‌وه‌ له‌ شكاندنى ژماره‌ى پێوانه‌یى نوىَ ئه‌ویش به‌ئه‌نجامدانى زۆرترین خوله‌كى یارى كردن له‌یه‌ك وه‌رزى خولى لالیگاى ئیسپانیا .

رۆژنامه‌ى سپۆرتى كه‌تالۆنى بلاَوى كردۆته‌وه‌ میسى له‌م وه‌رزه‌ى خولى لالیگاى ئیسپانیا تا ئێستا (2925)خوله‌ك یارى كردووه‌ ، ئه‌م ژماره‌یه‌ زیاتره‌ له‌وه‌رزى (2010-2011)،ئه‌مه‌ش وا ده‌كات میسى به‌هۆى ماندوو بونه‌وه‌ ژیانى بكه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ .

یاریزانى ئه‌رجه‌نتینى پێنچ یارى ترى له‌ خولى لالیگاى ئیسپانیا ماوه‌ ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به‌ئاسانى ئه‌م ژماره‌یه‌ بشكێنێت ،ژماره‌ى نوىَ تۆمار بكات و له‌ كۆتایى وه‌رز (3267) خوله‌ك یارى ده‌كات ،ئه‌م ژماره‌یه‌ به‌رز ترین ژماره‌یه‌ له‌یه‌ك وه‌رزدا بۆیاریزانه‌كه‌ى تانگۆ .





ن.ش

by ♥DLAKAM♥MESSI♥ via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك