میسى هه‌نگاوێكى تر له‌ رۆناڵدۆ نزیك ده‌بێته‌وه‌

میسى هه‌نگاوێكى تر له‌ رۆناڵدۆ نزیك ده‌بێته‌وه‌

ئه‌ستێره‌ى ئه‌رجه‌نتینى و یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ لیۆنێل میسى هه‌نگاوێكى تر له‌ ئه‌ستێره‌ى پرتوگالى و یانه‌ى ریال مه‌درید كریستیانۆ رۆناڵدۆ نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌كێبركىَ كردن له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى نازناوى گۆلكارى خولى لالیگا .

پێگه‌ى دیفنسا سه‌نتراڵ بلاَوى كردۆته‌وه‌ یاریزانى ئه‌رجه‌نتینى له‌دوا یارى یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل گۆلێكى تۆمار كرد ، له‌به‌رامبه‌ردا كریستیانۆ شكستى هێنا له‌تۆمار كردنى گۆل و ئێستا جیاوازى نێوانیان ته‌نیا سىَ گۆله‌ .

كریستیانۆ پێشه‌نگى گۆلكارى خولى لالیگاى گرتووه‌ به‌تۆمار كردنى (39)گۆل ، به‌لاَم میسى خاوه‌ن (36)گۆله‌ ، وه‌ هێرشبه‌رى فه‌ره‌نسى و یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید گریزمان له‌ پله‌ى سێیه‌م دێت به‌تۆمار كردنى (22)گۆل .



ن.ش

by ♥DLAKAM♥MESSI♥ via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك