خەندان -
کارل هاینز رۆمەنیگەی بەڕێوەبەری کارگیرێ یانەی بایرن میونخی ئەلمانی تەئکیدیکردەوە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە پێکانەکەی بەزوویی چاک دەبێتەوەو بۆ یارییەکەیان بەرامبەر بەرشلۆنە ئامادە دەبێت.
رۆمەنیگە بۆ کەناڵی (بی 5)ی ئەڵمانی رایگەیاندووە: لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری باڤارییەکان دەتوانێت بۆ یارییەکەیان بەرامبەر بەرشلۆنە یاریی بکات لە چوارگۆشەی زێڕینی خولی یانە پاڵەوانەکان ئامادەبێت و پێکانەکەی سوک بووە کاتێک بەرامبەر یانەی بروسیا دۆرتمۆند تووشی هات.
ئەو هێرشبەرە پۆڵندییە تائێتسا توانیویەتی لە 11 یاریی رابردوودا لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا 9 گۆڵ تۆماربکات و یەکێکە لە هێرشبەرە بەتواناکانی ئەو یانە ئەڵمانیە.
ئەم هەواڵە تاڕادەیەکی زۆر هیوایەک بە گواردیۆلاو تیپەکەی دەگەڕێنێتەوە، چونکە زۆرێک لە ئەستێرەکانی ئەو یانەیە بەهۆی پێکانەوە ناتوانن یاریی بکەن وەک رۆبن و ئەلەبا و ریبێری.
by ♥DLAKAM♥MESSI♥ via یانەی کوردکلیك
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء