یۆڤانتۆس بەبێ هاندەرەکانی دەبێتە خاوەنی نازناوی خولەکە


خەندان -
هەفتەی داهاتوو لە خولی پلە یەکی ئیتاڵیا یانەی یۆڤانتۆسی پێشەنگ گەشت بۆ شاری جەنەوا دەکات و رووبەڕووی ئەو یانەیە دەبێتەوە، بەڵام ناتوانێت هاندەرەکانی لەگەڵیدا ئامادەبن لەنێو یاریگا بەهۆی سەرپێچیکردنەوە.

خانمە پیرەکە تەنها یەک خاڵی پێویستە بۆ ئەوەی ببێتە خاوەنی نازناوی خولەکە، بەڵام ئەوەی جێگەی داخە بۆ ئەو یانەیە ئەگەر نازناوەکە یەکلابکاتەوە ناتوانێت ئاهەنگ لەگەڵ هاندەرەکانیدا بگێڕێت و دەبێت بەتەنها یاریزانەکان خۆشیەکانیان دەربڕن، چونکە یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە سزای یۆڤانتۆسی داوە کە نابێت هاندەرەکانی بۆ ئەو یارییە ئامادە بن لەبەرئەوەی لە یاریی رابردوو پشێویان بەرامبەر یانەی تۆرینۆ نایەوەو کاری نایاساییان کردبوو.

بەتەنها هاندەرانی خانمە پیرەکە ئەو سزایە نایانگرێتەوە، بەڵکو یانەی تۆرینۆش ئەو سزایە دەیانگرێتەوە، چونکە یاریی ئاگرینیان هەڵدابووە نێو هاندەرانی یۆڤانتۆسەوەو بەو هۆیەوە 11 کەس برینداربوون و پۆلیسی ئەو وڵاتەش 15 کەسی لێ دەستگیرکردن.

by ♥DLAKAM♥MESSI♥ via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك