هاتنی ئیمامی مەهدی بەشی یەکەم

نزیك بونەوەی وادەی هاتنی ئیمامی مەهدی(سەلامی خوای لێبێت)

بابەتێکی گرنگ لەسەر ڕوداوەکانی ئەمڕۆی جیهان و نزیك بونەوەی هاتنی ئیمامی مەهدی!

ئەم بابەتە بابەتێکی گرنگە بەپێی ئەو بەڵگانەی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) باسی لێوە کردوە ، لەڕووداو و، نیشانەکانی قیامەتدا ، هەوڵم داوە بەکورتی تیشك بخەمە سەر ڕووداوەکانی ئەمڕۆی جیهان بەگشتی ،بە پشتیوانی خوا کە بەچاوی سەر دەبینرێت، ئەگەر پێکابوم ئەوە لەخوای گەورەوەیەو ئەگەر هەڵەش بوم هەڵەی خۆمەو داوای لێبوردن دەکەم لەخوای گەورە لەسەری!.
سەرەتا دەمەوێت سەرنجتان بەوە ڕابکێشم کەوا هەرکاتێك ڕووداوێك ڕویدا لەسەر زەویدا ،بێ خەم بگەڕێنەوە بۆ قورئان و سوننەت دڵنیابن لەوەی کە زۆر بە ڕاستەقینەیی باسی لێوە کراوە !.
ئەگەر بە ووردی سەرنجی ڕووداوەکانی جیهان بەگشتی و خۆر هەڵاتی ناوەڕاست و سوریاش کە بە یەکێك لە وڵاتی شام ناسراوە بدەین بەتایبەتی و، بە بەراورد لەگەڵ زۆرێك لە فەرموودە پیرۆزەکانی پێغەمبەری خۆشەویستمان (صلی الله علیە وسلم) سەبارەت بە نیشانەکانی قیامەت، ئەوە ئەو ڕاستیانەمان بۆ ڕون دەبێتەوە کەوا خەڵکی ئەم سەردەمە لە کۆمەڵێك ڕووداو گەلی ڕاستەقینەی نیشانەکانی قیامەت ،نزیك دەبێتەوە وەك هاتنی ئیمامی محمدی مەهدی(سەلامی خوای لێبێت)کە وا زۆر بەجوانی باسی لێوە کراوە لەڕابردوودا لەڕێگەی نیگای خوای گەورەوە بۆ پێغەمبەرەکەی(صلی الله علیە وسلم) و ، ئەویش بەو پەڕی ڕاستگۆیی و ڕەوان بێژیەوە هۆشداری داوەتە ئوممەتەکەی لەپاش وەفاتی بەڕێزیشیان تاوەکو شوێن کەوتوانی بەرچاو ڕۆشن بن لە ڕووداو کارەساتەکانی سەر زەویدا!
دیارە فەرموودەمان زۆرە سەبارەت بە هاتنی ئیمامی مەهدی (سەلامی خوای لێبێت)بەڵام من لێرەدا تەنها باس لەو فەرموودانە دەکەم کەوا پەیوەستە بە ڕووداوەکانی ئەمڕۆی جیهانەوە!.
یەکەم: ڕووداوەکانی خۆر هەڵاتی ناوەڕاست و ، وڵاتی سووریا بەتایبەتی:
ئەوەی کە ئەمڕۆ دەبینرێت لە وڵاتانی ئیسلامی بە گشتی و وڵاتی سوریا بە تایبەتی، شتێکی نامۆ نیەو، بەسەردەمی زاڵم و ستەم کارەکان باسی لێوە کراوە لەفەرموودە پیرۆزەکانداو ، زۆر بە ووردی تیشك خراوەتە سەر ڕووداوەکان و پاش ئاوابونی خۆری دەسەڵات دارە ستەم کارەکانی وڵاتانی ئیسلامی، تیشکی ڕوناکی ڕۆژێکی نوێ بۆ ئوممەتی ئیسلام لەدایك دەبێت بەسەرکردایەتی پێشەوای مسوڵمانان (محمدی مەهدی) سەلامی خوای لێ بێت، کە ئەگەر تەنها ڕۆژێك تەمەنی سەر زەویش مابێت ئەوە خوای گەورە درێژی دەکاتەوە تا ئەم پێشەوا دادپەروەرە سەرکردایەتی مسوڵمانان بکات و ، سەرجەمیان لەژێر ئاڵای یەکخواناسیدا کۆ دەکاتەوە، وەك لەم فەرموودە پیرۆزەدا ئاماژەی بۆ کراوە!.
عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ ، قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " أُبَشِّرُكُمْ بِالْمَهْدِيِّ يُبْعَثُ فِي أُمَّتِي عَلَى اخْتِلَافٍ مِنَ النَّاسِ وَزَلَازِلَ ، فَيَمْلَأُ الْأَرْضَ قِسْطًا وَعَدْلًا ، كَمَا مُلِئَتْ جَوْرًا وَظُلْمًا ، يَرْضَى عَنْهُ سَاكِنُ السَّمَاءِ وَسَاكِنُ الْأَرْضِ ، يَقْسِمُ الْمَالَ صِحَاحًا " ، فَقَالَ لَهُ رَجُلٌ : مَا صِحَاحًا ؟ ، قَالَ : " بِالسَّوِيَّةِ بَيْنَ النَّاسِ " ، قَالَ : " وَيَمْلَأُ اللَّهُ قُلُوبَ أُمَّةِ مُحَمَّدٍ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ غِنًى ، وَيَسَعُهُمْ عَدْلُهُ ، حَتَّى يَأْمُرَ مُنَادِيًا فَيُنَادِي ، فَيَقُولُ : مَنْ لَهُ فِي مَالٍ حَاجَةٌ ، فَمَا يَقُومُ مِنَ النَّاسِ إِلَّا رَجُلٌ ، فَيَقُولُ : أنا ، فيقول : ائْتِ السَّدَّانَ ، يَعْنِي الْخَازِنَ ، فَقُلْ لَهُ : إِنَّ الْمَهْدِيَّ يَأْمُرُكَ أَنْ تُعْطِيَنِي مَالًا ، فَيَقُولُ لَهُ : احْثِ حَتَّى إِذَا جَعَلَهُ فِي حِجْرِهِ وَأَبْرَزَهُ نَدِمَ ، فَيَقُولُ : كُنْتُ أَجْشَعَ أُمَّةِ مُحَمَّدٍ نَفْسًا ، أَوَعَجَزَ عَنِّي مَا وَسِعَهُمْ ؟ ، قَالَ : فَيَرُدُّهُ ، فَلَا يَقْبَلُ مِنْهُ ، فَيُقَالُ لَهُ : إِنَّا لَا نَأْخُذُ شَيْئًا أَعْطَيْنَاهُ ، فَيَكُونُ كَذَلِكَ سَبْعَ سِنِينَ أَوْ ثَمَانِ سِنِينَ أَوْ تِسْعَ سِنِينَ ، ثُمَّ لَا خَيْرَ فِي الْعَيْشِ بَعْدَهُ ، أَوْ قَالَ : ثُمَّ لَا خَيْرَ فِي الْحَيَاةِ بَعْدَهُ " .(حديث حسن ، رواە أحمد في المسند ورجالە رجال صحیح).
واتە:لە ئەبو سەعیدی خودریەوە (خوای لێ ڕازی بێت) دەگێڕێتەوە کەوا پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) فەرموویەتی: مژدەتان دەدەمێ بە مەهدی لەناو ئوممەتەکەمدا دێت و لەکاتی ناکۆکی نێوان خەڵکی و بومەلەرزەدا دێت ، زەوی پڕ دەکات لە ڕاستی و دادپەروەری ، وەك چۆن پڕ ببو لە زوڵم و ستەم،لێی ڕازی دەبن دانیشتوانی ئاسمان و دانیشتوانی زەوی،پارەو سامان بە ڕێکی دابەش دەکات،پیاوێك ، وتی: ڕێکی چۆنە؟،فەرمووی: بە یەکسانی لە نێوان خەڵکی دا ، وە فەرمووی: خوای گەورە دڵی ئوممەتی محمد (صلی الله علیە وسلم)پڕ دەکات لە دەوڵەمەندی و، داد پەروەریەکەشی هەموویان دەگرێتەوە، هەتا بانگ دەرێك بانگ دەکات ، کێ پێویستی بە پارەو سامانە؟، هیچ کەسێك لە خەڵکی هەڵناستێت و ناچێت بەدەم ئەو بانگەوازەوە ، بێجگە لە یەك پیاو نەبێت و، دەڵێت: من ، ئەویش پێی دەڵێ: بڕۆ بۆ لای خەزنەدارو پێی بڵێ: مەهدی فەرمانی پێ کردویت پارەم بدەیتێ ،ئەویش پێی دەڵێ: هەڵی ڕێژەو هەتا کاتێك دەیکاتە کۆشیەوە ئەویش پەشیمان دەبێتەوە و، دەڵێت: من پیسکەترین کەسی ئوممەتی محمد (صلی الله علیە وسلم) بوم و ، وتی: دەیگێڕێتەوەو ، ئەوانیش لێی وەرناگرنەوەو، پێی دەڵێن : ئێمە کە شتێکمان بەخشی وەری ناگرینەوە، بەو جۆرە لەناوتاندا دەمێنێت حەوت ساڵ یان هەشت ساڵ یان نۆ ساڵ، پاشان هیچ خێرو خۆشیەك نامێنێت لە پاش ئەو،یان وتی: هیچ خێرێك لە ژیاندا نی یە پاش ئەو!.
ئەگەر بەووردیی لەم فەرموودە پیرۆزە وورد بینەوە، دەبینین لە ئێستادا خیلافێکی زۆر لە نێو خەڵکی دا هەیە بەگشتی و ، مسوڵمانانیش بە تایبەتی و ،هەرکەس دێتە سەر دەسەڵات ناتوانێت دادپەروەری بچەسپێنێت و دووبەرەکی نێوان خەڵکیش ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە زیاد بوندایەو کەس بەکەس ڕازی نیە،بەشێوەیەك ناکۆکی پەرەی سەندووە تا ئەوەی مسوڵمانانی سەر ڕاستیش لەناو خۆیاندا ناکۆکیان بۆ دروست بوەو،بە پیلانی دووژمنان و ناحەزانی ئیسلام هەر برایە خوێنی براکەی دەڕێژێت و ، گوێ بەهیچ حوکمێکی شەرعی نادات و، وە لە بەرامبەریشدا گەردونیش شیرازەی بەرەو تێك چون دەڕوات و بومە لەرزە زیادی کردوە لە سەر زەوی دا، زانایانی فەلەك ناسیش زۆر بە گرنگی باس لە ڕوداوی سروشتی دەکەن وبەردەوام بەدوای ڕێگە چارەیەکدا دەگەڕێن کەوا ڕزگاریان بکات لە ڕووداوە سروشتی یەکان، بەڵام سەرجەم کۆڕو کۆبونەوەکانیان بەبێ ئاکام کۆتایی پێ دێت وەك لە ڕاپۆرتەکانیاندا باسیان لێوە کردووە!.
کەوا بو لەم فەرموودە پیرۆزەو سەرجەم فەرموودە ڕاستەقینەکانی تری پێغەمبەری خۆشەویستمان (صلی الله علیە وسلم) سەبارەت بە ئیمامی مەهدی ئەوەمان بۆ ڕون دەبێتەوە کەوا ، ئەوکەسەی کە جیاوازی و دووبەرەکی نێوان مسوڵمانان چارەسەر دەکات و سەرجەم هێزو لایەنە ئیسلامی یە ناکۆکەکان کۆدەکاتەوە لە ژێر یەك ئاڵادا تەنها ئیمامی مەهدی یە(سەلامی خوای لێ بێت)، ئەم بۆچونەش بۆچونی خۆمەو پەنا دەگرم بەخوا لەوەی کە نەم پێکابێت و داوای لێخۆش بونی لێ دەکەم!.

by سارا الکردي via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك