هاتنی ئیمامی مەهدی بەشی دووەم

دووەم: جەنگی نێوان ڕۆمیەکان(ڕۆژ ئاوا) لەگەڵ دووژمنێکی گەورەی پشتیانەوە( ڕوسیاو چین)!.
لەوکاتەی کەوا ئیمامی مەهدی دێت (سەلامی خوای لێبێت) ڕۆمیەکان کە ناسراون بە(ڕۆژ ئاوا) ڕووبەڕوی جەنگێکی گەورە دەبنەوە لەبەرامبەر دووژمنێکی گەورەی بەرامبەریان ، کە خەریکە دووچاری شکستیان بکات ، لەبەر ئەوەشە کەوا کاتێك ئیمامی مەهدی وڵاتانی جەزیرەی عەرەبی ڕزگار دەکات و ، وڵاتی فارس ڕزگار دەکات زۆر بە ئاسانی و، وڵاتانی زل هێزی جیهان بەهۆی ئەو جەنگو کوشتارەوە نایان پەرژێتە سەر ئیمامی مەهدی و دەسەڵاتەکەی، ڕۆژ ئاواش کە وڵاتانی(ئەمریکاو ئەوروپا) دەگرێتەوە لەبەر ئەو جەنگە سەختەی کە ڕوبەڕویان بۆتەوە لەلایەن هەردوو وڵاتی زل هێزی وەك(ڕوسیاو چین) و هاوپەیمانەکانیان، هیچیان پێ ناکرێت تەنها ئەوە نەبێت کە داوای کۆمەك و هاوکاری لە دەسەڵاتی ئیمامی مەهدی دەکەن و ، لەپاش یارمەتی خوای گەورە، بە هۆکاری بەدەمەوە چونی ئیمامی مەهدی و لەشکری مسوڵمانان ، پشتی ئەو دووژمنە زل هێزە دەشکێنرێت و سەرکەوتنێکی گەورە بۆ مسوڵمانان و گاورەکان دەبێت و لە پاشاندا ڕۆمیەکان خیانەت لە هاوپەیمانیەتیەکەیان دەکەن و، دوای ئەو دووژمنە گەورەیە پاشان ڕوو وەردەگێڕنەوە بەلای وڵاتانی مسوڵمانانداو، لەژێر هەشتا ئاڵادا دێن بۆ نزیك وڵاتی سوریاو، لە ناوچەی(ئەعماق و دابق)ی ئەو وڵاتە، ڕوبەڕوی لەشکری مسوڵمانان ، بەسەرکردایەتی ئیمامی مەهدی دەبنەوەو ، لەماوەی چوار ڕۆژدا خوای گەورە پشتی ڕۆمیەکان دەشکێنێت و سەرکەوتن بۆ مسوڵمانان دەبێت و پاش ماوەی لەشکری ڕۆمیەکان هەڵدێت بۆ شاری(قستنتینیە) کە ئەستەم بوڵی ئێستای وڵاتی تورکیا دەکات!.
ئەو جەنگەش ناوی جەنگی(ملحمة الکبرا) یە ، واتە: جەنگە گەورەکە، لەفەرموودە پیرۆزەکانی پێغەمبەری خۆشەویستمان( صلی الله علیە وسلم) و ، لە لایەن ڕۆژ ئاواشەوە ناسراوە بە جەنگی(هرمجدون)!.
عن ذي مخبر ، قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: تُصَالِحُونَ الرُّومَ صُلْحًا آمِنًا وَتَغْزُونَ أَنْتُمْ وَهُمْ عَدُوًّا مِنْ وَرَائِهِمْ فَتَسْلَمُونَ وَتَغْنَمُونَ ثُمَّ تَنْزِلُونَ بِمَرْجٍ ذِي تُلُولٍ فَيَقُومُ إِلَيْهِ رَجُلٌ مِنْ الرُّومِ فَيَرْفَعُ الصَّلِيبَ وَيَقُولُ أَلَا غَلَبَ الصَّلِيبُ فَيَقُومُ إِلَيْهِ رَجُلٌ مِنْ الْمُسْلِمِينَ فَيَقْتُلُهُ فَعِنْدَ ذَلِكَ تَغْدِرُ الرُّومُ وَتَكُونُ الْمَلَاحِمُ فَيَجْتَمِعُونَ إِلَيْكُمْ فَيَأْتُونَكُمْ فِي ثَمَانِينَ غَايَةً مَعَ كُلِّ غَايَةٍ اثْنَا عَشَرَ أَلْفًا)(مسند أحمد، حديث صحیح).
واتە: لە ذی مەخبەرەوە(خوای لێ ڕازی بێت) دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو(صلی الله علیە وسلم) فەرمووی: لەگەڵ ڕۆمیەکاندا پەیمانێکی ئاشتی دەبەستن و، ئێوەو ئەوان جەنگ دەکەن لەگەڵ دووژمنێکی پشتی ئەوان و ، پاشان سەردەکەون و دەست کەوت و غەنیمەتێکی زۆرتان دەست دەکەوێت و، پاشان لە مێگێکدا دادەبەزن کە گردو تەپۆڵکەی زۆرە، لەناو ڕۆمیەکاندا پیاوێکی ئەوان هەڵدەستێتە سەرپێ و خاچەکەی دەستی بەرز دەکاتەوەو ، دەڵێت: خاچ سەرکەوت و، لەوکاتەدا پیاوێکی مسوڵمان هەڵدەستێتەوە بۆی و دەیکوژێت و ، (مەبەستی کوشتنەکەش لەبەر ئەوەیە کەوا پشتیوانیەکەی مسوڵمانان بە کەم دەزانن و بێ منەتن لە هاوکاری و پشتیوانی مسوڵمانان)، پاشان ڕۆمەکان غەدر دەکەن و جەنگە گەورەکە ڕوو دەدات لە نێوانیانداو ، ڕۆمیەکان کۆدەبنەوە لە ژێر هەشتا ئاڵادا و هەر ئاڵایەکیش دوانزە هەزاری لەژێردایە!.
ئەگەر بە وردی لەم فەرموودە پیرۆزەش وورد بینەوە ، دەبینین ماوەی چەند ڕۆژێکە لە وڵاتی ئۆکرانیا بەهۆی شۆڕشی خۆپیشاندەرانەوە کە ئەوروپاو ئەمریکا پشتیوانیان دەکەن و ،دەسەڵاتە هەڵ هاتوەکەی ئەو وڵاتەش کە ڕوسیا پشتگیری دەکات و ،پاش کوشتنی چەندین خۆپیشاندەر بەدەستی دەسەڵاتەکەی سەر بە ڕوسیا ، بەچاری ناچاری تەختی کورسی بەجێ هێشت و هەڵهات و لە زۆرێك لە شارو شارۆچکەکانی ئەو وڵاتە پەیکەری(لینین)یش شکێنراو، ئەمەش بەتەواوی حوکمەتی ڕوسیای توڕەکرد تا ئەوەی (پۆتین)ی سەرۆکی ڕوسیا ڕای گەیاند بە هێزی سەربازی بچێتە ناو خاکی ئۆکرانیاوە، لە ئێستاشدا زۆرێك لە شارە سنوریەکانی نێوان ڕوسیاو ئۆکرانیا پەرچەمی وڵاتی ڕوسیای لێ هەڵکراوەو گەورەترین جەزیرەی وڵاتی ئۆکرانیاش کەوتۆتە ژێر دەستی ڕوسیاو ، زۆرێك لە کەشتیە سەربازی و هێزە سەربازیەکانی وڵاتی ئۆکرانیاش کەوتۆتە دەستی ڕوسیاو ، لەبەرامبەریشدا ئەمریکاو ڕۆژ ئاوا هەڕەشە لە ڕوسیا دەکەن و ،داوای لێ دەکەن بە زوترین کات سەرجەم هێزەکانی بکشێنێتەوە، بەڵام بەپێی ڕاپرسیەك کە لە وڵاتی ڕوسیا ئەنجام دراوە لەسەدا نەوەدو زیاتری دانیشتوانی ئەو وڵاتە ، هاوڕاو پشتیوانی سەرۆکەکەیانن و لەگەڵ لەشکر کێشی و لایەنی سەربازی وڵاتەکەیاندان بۆ وڵاتی ئۆکرانیاو تەنانەت پاش وتو وێژی ڕوسیا لەگەڵ چینی هاوپەیمانیدا هەردوولا یەك دەنگن لەسەر پشتیوانی کردنی یەکتری و کە بەڕێگە چارەی سەربازی بچێتە ناو خاکی ئۆکرانیاوە، تا نوسینی ئەم بابەتەش ئاڵۆزیەکان بەرەو زیاد بون دەچێت و لە هەندێك ناوچە هێزی سەربازی ڕوسیا پاش هاتنە ناوەوەیان بۆ وڵاتی ئۆکرانیا ، مۆڵەتی تا بەیانیان داوەتە هەندێك لەو هێزانەی ئۆکرانیا کە گەمارۆ دراون و لە پایتەختی ئۆکرانیاش دەسەڵاتە نوێ یەکەی ئەو وڵاتە کە ئەمریکاو ڕۆژ ئاوا پشتیوانی لێ دەکەن، سەرجەم هێزە سەربازیەکانی ئەو وڵاتەی خستۆتە ئامادە باشی و داوای لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆو جیهان کردووە کە هێزی ئاشتی پارێز بنێرێن بۆ وڵاتەکەی،گەنجانیش خەریکی ناو تۆمارکردنن بۆ چونە ناو بەرەکانی شەڕەوە !
چاودێرانی سیاسی و سەربازی لە ڕۆژ ئاوا ئەم ڕووداوە بە جەنگێکی گەورە باس لێوە دەکەن و ، پێشیان وایە کەوا هەروا بە ئاسانی هیچ لایەك دەست بەرداری لاکەی تر نابێت و ئەم جەنگەش پشکی بەر هەموو وڵاتانی ئەوروپا دەکەوێت!
لەکاتی ڕودانی ئەم جەنگە گەورەیەشدا ڕاستی فەرموودە جوانەکانی پێغەمبەری خۆشەویستمان دێتە دی،لە کۆتایی دا: بێ لە فەرموودە پیرۆزەکان باقی ئەو بۆچونانەی کە نوسیومە بۆچونی خۆمەو ، لەهەڵەکانی پەشیمانم و چاکەکانیشی لەخوای گەورەوەیەو ، ئەمە تەنها پێشبینیەکی ئەم بەندە تاوانبارەیە بە پێی تێگەشتنم لە دەقە شەرعیەکان و ڕووداوەکانی ئەمڕۆی جیهان!.

by سارا الکردي via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك