لەم كاتەدا نینۆكەكانت بە هەویری ددان بشۆ

ڕەنگە هەندێك كات نینۆكەكانت ڕەنگیان زەرد بوبێت بەهۆی زۆر مانەوەی بۆیەی نینۆك پێیانەوە و نەتزانیبێت چۆن چارەسەری بكەیت ئەوە لێرەدا شێوازی چارەسەری ئەم كێشەیەتان بۆ ڕوندەكەینەوە،بەبەكارهێنان ی دەرمانی خاوێنكردنەوەی ددان .


پێویستیەكان:
-كەوچكێكی چا دەرمانی خاوێنكردنەوەی ددان (هەویری ددان)
-كەوچكێكی چا ئاوی لیمۆ.


شێوازی ئامادەكردن و ڕێگای بەكارهێنانی:


دوای تێكەڵاوكردنی ئەو دوو پێكهاتەیە بەیەكەوە ،بەهێواش لەڕێی فڵچەی خاوێنكردنەوەی ددانەوە ئەم تێكەڵەیە بهێنە بەنینۆكەكانتدا بۆ ماوەی سێ خولەك و بەمەش نینۆك خاوێندەبێتەوە و دەتوانن هەفتەی یەكجار ئەم پێكهاتەیە بۆ نینۆكتان بەكاربهێنن بۆ ئەوەی خاوەنی دەستو پەنجەیەكی سەرنجڕاكێش بن.


سەرچاوە: .fosta

by sara-98 via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك