مۆرینهۆ داوایەك ئاراستەی هاندەرانی چێڵسی دەكات

مۆرینهۆ داوایەك ئاراستەی هاندەرانی چێڵسی دەكات


خۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی و راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی دڵخۆشی خۆی نیشاندا بە بردنەوەی تیپەكەی بەرامبەر یانەی لیستەر سیتی و نزیكبوونەوەی لە بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزە و داوایەك ئاراستەی هاندەرانی تیپەكەی دەكات".

مۆرینهۆ ووتی : " داوا لە هاندەرانی یانەكەم دەكەم كە ئاهەنگ نەگێرن ، هێشتا یارییەكمان ماوە بۆ ئەوەی بەفەرمی ببینە پاڵەوان ، بۆیە دەمەوێت تەنها بۆ بردنەوەی یارییەكە ئاهەنگ بگێرن".

مۆرینهۆ ووتیشی : " ئێمە ئێستا بۆ بردنەوەی نازناوەكە ئاهەنگ ناگێرین ، بەڵكو بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكە دڵخۆشین ، هەفتەی داهاتوو خۆمان بۆ ئاهەنگ ئامادەدەكەین".

لەكۆتاییدا مۆو ووتیشی : " داوا لەهاندەران دەكەم كە پشتگیریمان بكەن و بیر لە ئاهەنگی خێرا نەكەنەوە ، پێویستیمان بە سێ خاڵی دیكە دەبێت بۆ ئەوەی ببینە پاڵەوان".

رێكان

by ♥DLAKAM♥MESSI♥ via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك