ĦaJar Ramazan
زانایانی بریتانیا و چین رایانگەیاندوە كەجۆرێكی نوێی بۆیاخیان بەرهەمهێناوە كەدەكرێ بۆ شوشە و جلوبەرگ و كاغەزو رووە رەقەكانیش بۆ پاككردنەوەو چاككردنەوەی ئەمەش لەدوای خراپبون و رووشان و شوخت تێ بوونی.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كەلەگۆڤاری (ساینس)ی ئەمریكیدا بڵاوكراوەتەوە بۆیەكە لەچەند گەردیلەیەكی زۆر بچوكی دوانۆكسیدی تیتانیۆم پێكهاتوە كەبەرێژەیەكی زۆر ئاو دەردەكات تا جوانییەكەی بهێڵێتەوە.
لەوبارەیەوە كلیر كارمالت مامۆستای كیمیای نائەندامی لەزانكۆی لەندەن و سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە رایگەیاندوە گەورەترین ركابەری بۆ ئەو رووانەی كەدەكرێ خۆی پاك بكاتەوە بونی رێگایەكە كەبكرێتە رەق تا بەرگەی رووشان بگرێت، ئەو رووانە نەرمن بۆیە بەئاسانی پاك دەكرێنەوە، بەڵام بەوپێیەی مادەی لكێنەری جیاوازمان بەكارهێناوە لەبۆیەكەدا دەركەوتوە كەرووەكەكە خۆی دەبێتە رەق و خۆی پاك دەكاتەوە و ئاوی پێوە ناوەستێت.
بەو جۆرە گەردیلە ئاوەكان كاتێ دەكەونەسەری دەخلیسكێن و پێوەی نانوسێن.
snn
سهرچاوه یانەى کوردلووک
درێژهی بابهت http://ift.tt/1AVkxVd





تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء