ئەم ئەپلیکەیشنە زۆر جیاوازە

ĦaJar Ramazan


 یانه‌ی كوردلووك<br />

لەنوێترین داھێناندا کۆمپانیایەکی بەریتانی ئەپلیکەیشنێکی درووستکردووە کە توانای ھەیە زانیاری زیاترت پێبدات لەبارەی ئەو تەنانەت لە چواردەورتن.


ئەو ئەپلیکەیشنە نوێیە ناوی (Shazam)ە و تەنھا لەڕێگەی وێنەیەکەوە زانیاری زۆرت لەبارەی ئەو وێنەیەوە پێدەدات، ھەروەھا دەکرێت ھەر تەنێک ئارەزوو بکەیت وێنەیەکی بگریت و دواتر دەچیتە ناو پرۆگرامەکەوە و شازامی دەکەیت بۆئەوەی زانیاری ورد لەبارەیەوە بزانیت.


ھاوکات ئەو ئەپلیکەیشنە بۆ ئەو ئامێرانەش بەکاردەھێنرێت کە نازانیت چۆن کاریان پێبکەیت و دەکرێت شازام پێت بڵێت چۆن کاردەکەن، ھەر تەنێک ئارەزوو بکەیت وێنەیەکی بگرە و دواتر زیاتری لەسەر بزانە، ئەپلیکەیشنە نوێیەکە ئێستا لە کۆمەک کۆکردنەوەیە و پێدەچێت ملیاردێرەکان تەواوی ماوەکەی بدەن بۆ بەرھەمھێنان و خستنە بازاڕی ئەپلیکەیشنەکە.


SNN




سه‌رچاوه‌ یانەى کوردلووک

درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/1KKoze2




شكرا لك ولمرورك