null@example.com (gwli rash)
شاره‌زوور مڵبه‌ندی نیشته‌جێبوونی گه‌له زاگرۆسییكانه
شاره‌زوور له‌دێر زه‌مانه‌وه شوێنی نیشته‌جێبوونی گه‌له زاگرۆسییه‌كان بووه وه‌ك (گۆتی[1], لۆلۆ[2]), سه‌رچاوه مێژووییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن (لۆلۆكان) له‌هه‌زاره‌ی چواره‌می پێش زایین له‌شاره‌زوور ژیاون وحوكمڕانییانكردووه, ساڵانی (1959-1960ز) له گه‌رمه‌ی هه‌ڵكه‌ندنه‌كانی (گردی قۆرتاس) له‌لایه‌ن (به‌ڕێوه‌به‌رێتی شوێنه‌واره كۆنه‌كان)ـوه, چینێك دۆزراوه‌ته‌وه مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ی (4500ساڵ پ.ز) بۆ ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی كه به (چه‌رخی كۆیلایه‌تی) ناونراوه, له‌سه‌رده‌می ئاشوورییه‌كاندا شاره‌زوور مه‌ڵبه‌ندی وڵاتی (زاموا[3]) بووه, ئه‌وه‌ی به‌شاره‌زووردا گوزه‌ر بكات ژماره‌یه‌كی زۆر ته‌پ و گردۆڵكه‌ی ده‌ستكرد سه‌رنجیڕاده‌كێشن, گومانی تێدا نییه ئه‌وگردانه زۆربه‌یان قوله وقه‌ڵا و شوێنی حوكمڕانی ودانیشتنی ده‌سه‌ڵاتداران بوون و بایه‌خی گه‌وره‌یان بووه, ده‌رباره‌ی ناوی شاره‌زوور چه‌ند بۆچوونێك هه‌ن له‌م نووسینه‌دا ئاماژه به‌هه‌ندێكیان ده‌كه‌ین:
1
حه‌مدوڵای مسته‌وفی قه‌زوینی نووسیویه‌تی: شاره‌زوور واتای شاری هێز و زۆر ده‌گه‌ێنێ, زۆربه‌ی كاته‌كان حوكمڕانه‌كانی كوردبوون, به‌هێز و ده‌سه‌ڵاتدار بوون, هه‌ریه‌كێكیشیان لاواز و بێده‌سه‌ڵات بووبێت, یه‌كێكی تری به‌هێز ده‌سه‌ڵاتی لێسه‌ندۆته‌وه و له‌شوێنی بووه به حوكمڕان.
2
ئیبن خه‌له‌كان نووسیویه‌تی: شاری شاره‌زوور سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن (زووری كوڕی زوحاك)ـه‌وه درووستكراوه بۆیه پێی وتراوه شاره‌زوور
3
هه‌ندێك له مێژوونووسان پێیان وایه, شاره‌زوور سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن (قوبادی كوڕی فه‌یرۆزی ساسانی[4])یه‌وه بنیاتنراوه‌و ناوی (سیازوور) بووه, له‌یه‌كێك له‌نامه‌كانی (قه‌یسه‌ر)دا بۆ كۆڕی پیرانی (رۆما) ناوی (سیازوور) هاتووه, مه‌لیكی ئاشووری (ئاشوور ناصر پاڵی سێیه‌م) له‌ساڵه‌كانی (884-880)پێش زایین چه‌ندهێرشێكی كردۆته‌سه‌روڵاتی (زاموا) و(قه‌ڵای موغان[5])ی كردووه‌به‌بنكه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی جموجووڵه سه‌ربازییه‌كانی, (ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی) له‌سه‌ده‌ی چواره‌می پێش زایین شاره‌زووری داگیركردووه, ساڵی (628) زایینی له‌كاتی هێرشه‌كه‌ی (هه‌رقل)ی قه‌یسه‌ری رۆم بۆسه‌ر وڵاتی (فارس) و راونانی (خوسره‌وی په‌روێز), شاره‌زوور رووبه‌ڕووی سوتاندن و وێرانكاری بۆته‌وه, ماوه‌ی (11) ساڵ له‌ژێر ده‌ستی رۆمانه‌كاندا بووه.
فارسه‌كان به شاره‌زووریان وتوه (نیم را) یان (نیم ئه‌ز رای) له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌نیوه رێی به‌ینی (ته‌ختی سلێمان) و (مه‌دائن) دابووه. گه‌ڕیده و توێژه‌ره‌وه عه‌ره‌ب و ئه‌وروپییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی (مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زوور= كۆنه‌شاری شاره‌زوور[6]) یه‌كده‌نگ نین وجیاوازی به‌رچاو له بۆچوونه‌كانیاندا هه‌یه, هه‌ندێكیان پێیانوایه ئه‌و مه‌ڵبه‌نده (خورماڵ)ی ئێستابووه, هه‌ندێكی تریشیان (گردی یاسینته‌په) یاخود (گردی به‌كراوا)یان به‌مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زوور زانیوه, هه‌شیانه ده‌ڵێت (یاسینته‌په) شوێنی حوكمڕانی ده‌سه‌ڵاتدارانی (ساسانی) بووه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زووره‌وه نییه.
سه‌رچاوه یانه‌ی ئه‌ڤین
درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/1vWYPjx
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء