چایخانەی قەرداران بۆ ئەو ناوەی لێنراوە؟

null@example.com (gwli rash)


چایخانەی قەرداران بۆ ئەو ناوەی لێنراوە؟


لە شەقامی باتەی هەولێر، چایخانەیەکی کۆن هەیە کە تا ئێستاش ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئەو شارە سەردانی دەکەن و ناوی چایخانەی قەردارانە، ئەو چایخانەیە لە ساڵی ١٩٦٠ەوە ئەو ناوەی لێنراوە و ساڵی ٢٠٠٦ پارێزگای هەولێر نۆژەنی کردەوە.


عوسمان محەمەد، خاوەنی چایخانەکە باس لەوە دەکات، رۆژانە چایخانەکەیان لە سەعات شەشی بەیانییەوە تاوەکە هەشتی ئێوارە چایخانەکەیان کراوەیە، بۆ (سبەی) وتیشی: رۆژانە نزیکەی 150 تا 200 کەس وەکو موشتەری سەردانمان دەکەن، ئەویش بۆ چا خواردنەوەو هەروەها بەشێکی سەردانکەرانیش ئێرەیان وەک شوێنێک دەستنیشان کردوە بۆ بینینی هاوڕێ و کەسەکانیان و لێرە کۆدەبنەوە.


مامۆستا رەمزی وەلی، یەکێک لەو کەسانەی لە سەرەتای دروستبونی چایخانەکەوە، سەردانی ئەو شوێنە دەکات، لە باسی دروستکردنی چایخانەکەدا، بۆ (سبەی) وتی: چایخانەکە لە سەرەتاوە سەفەری بوە، بەڵام دواتر لەم شوێنەدا جێگیرکراو بو بەم چایخانەیەی ئێستا، هەرچەندە ئێستاش هەندێک کەس لە بەر ناوەکەی شەرم دەکەن بێنە ئێرە، بەڵام بە هۆی کۆنی شوێنەکەوە خەڵکانێکی زۆر ئێستاش سەردانی دەکەن.


خاوەنی چایخانەکە نهێنی دروستبونی ئەو چایخانەیەو ناونانی بە قەرداران ئاشکرادەکات و دەڵێت: بۆ ئەوەی ئەمنەکانی ئەو سەردەمە سەردانی چایخانەکە نەکەن، ناومان لێنا قەرداران.


لای خۆشیەوە ئەو مامۆستایە نهێنی ناونانی چایخانەکەش دەگێڕێتەوە، وتی: چایخانەکە لە بەر دو هۆکار ئەم ناوەی لێنرا، یەکەمیان لەبەرئەوەی لە کۆندا کرێکارێکی زۆر سەردانی ئەم چایخانەیەیان دەکرد و تا سەری مانگ چایان بە قەرز دەخواردەوە، هۆکاری دوەمیش بۆ ئەوە بو کە ئیتر ئەمنەکانی رژێمی بەعس سەردانی ئێرە نەکەن.


ئاشکراشیکرد: کاتی خۆی چەند ئەمنێک سەردانی ئەم چایخانەیان دەکرد، بەهۆی ئەوانەوە خەڵک دەترسان و کەم دەهاتنە چایخانەکە، ئیتر لەگەڵ کۆمەڵێک کەس بڕیارماندا ناوی چایخانەکە بگۆڕین بە قەرداران، بۆ ئەوەی ئەمنەکان شەرم بکەن و نەیەنەوە چایخانەکە، دواتریش کە ئەو ناوەمان لێنا، بە شاردا بڵاوبویەوە و ئەمنەکان نەهاتنەوە بۆ چایخانەکە، چونکە وایاندەزانی تەنها قەرزارەکان دێنە ئەم چایخانەیە.


سه‌رچاوه‌ یانه‌ی ئه‌ڤین

درێژه‌ی بابه‌ت http://ift.tt/1qTRlNx




شكرا لك ولمرورك