کشاناک: پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا پێویستی بەلایەنی سێیەمە

http://www.kurdsat.tv/uploads/13/11/16/gultan-kshanak.jpg




گولتان کشاناک ھاوسەرۆکی پارتی و ئاشتی دیموکراسی بەدەپە، رایگەیاند: ماوەی مانگێکە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، بەئاستەنگدا دەڕوات.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەیی دا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، کشاناک رایگەیاند: حکومەتی ئەنقەرە ھیچ ھەنگاوێکی ئەرێنی بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی چارەسەری ئاشتی نەناوە، رونیشیکردەوە لەئێستادا پرۆسەکە بەرەو پاشەکشە دەچێت، بەڵام بەردەوامە.

ھاوسەرۆکی بەدەپە ئاماژەی بەوەدا کە، لەم قۆناغەدا کوردو دەوڵەتی تورکیا پێویستی بەلایەنی سێیەم ھەیە بۆ ئەوەی گفتوگۆکانیان بگەنە ئەنجامێک، بەو پێیەی پرۆسەکە ماوەی مانگێکە بەئاستەنگی زۆردا تێدەپەڕێت.

کشاناک جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە، پێویستە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بەتایبەت پارتی گەلی کۆماری جەھەپە پشتگیری پرۆسەکە بکەن.


سه‌رچاوه‌ Kurdsat Broadcasting Corporation

درێژه‌ی بابه‌ت


http://www.kurdsat.tv/hewal.php?id=3511&cor=cihani






by sanakurdsite via كوردی پۆست
شكرا لك ولمرورك