سەرۆکی ھەرێم لە ئامەد لەگەڵ ئەردۆگان کۆدەبێتەوە

http://www.kurdsat.tv/uploads/13/11/16/barzani-erdogan.jpg




لەسەر بانگێشتی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک وەزیرانی تورکیا، شەوی رابردوو مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەسەردانێکی رەسمی گەیشتە تورکیاو ئەمڕۆ لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان، لەگەڵ ئەردۆگان کۆدەبێتەوە، بەئامادەبوونی ھەریەک لە عوسمان بایدەمیر سەرۆکی شارەوانی ئامادو ئەحمەد تورک ھاوسەرۆکی کۆنگرەی نیشتمانی دیموکراتی کەجەدە.

ھەروەھا بڕیارە ئەردۆگان، دیدارێک لەگەڵ عوسمان بایدەمیر ئەنجامبدات، ھەروەھا بۆ یەکەمجاریش ئەردۆگان لەگەڵ سەلاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراتی بەدەپە کۆدەبێتەوە.


سه‌رچاوه‌ Kurdsat Broadcasting Corporation

درێژه‌ی بابه‌ت


http://www.kurdsat.tv/hewal.php?id=10050&cor=kurdistani






by sanakurdsite via كوردی پۆست
شكرا لك ولمرورك