فێركاری دوانزەیەم ( چالاككردنی مۆدۆلە بنەڕەتیەكانی جووملە )
نووسهری بابهت: هۆشمهند صاڵح
یەكێكی تر لە لایەنە هەرە جوانەكانی جووملە بوونی كۆمەڵیك مۆدۆلەی بنەڕەتیە كە بەتەواوی كاری سكریپتی جووملە فراوان دەكات و دەتوانرێت ڕوكاری ماڵپەڕەكەی پێ بڕازێنرێتەوە ، هاوكات كاریگەریەكی زۆر باشی هەیە بۆ ئەو میوانانەی سەردانی ماڵپەڕەكەت دەكان هەتا بتوانن بە ئاسانی دەستیان بگات بەناوەڕۆكی بابەتەكان یاخود بتوانن هەندێك تایبەتمەندی بزانن كە لە ماڵپەڕەكەدا بوونی هەیە ، لەم بابەتەدا هەوڵ دەدەم سێ مۆدۆلە چالاك بكەم كە لەزۆربەی ماڵپەڕەكاندا بوونی هەیەو بوەتە بەشێكی بنەڕەتی لە زۆربەی ماڵپەڕەكاندا .
سەرەتا هەر وەك هەموو جارەكانی تر دەبێت بچینە بەڕێوەبەرایەتی تا بتوانین گۆڕانكاریەكان لە كۆنترۆڵ پانێڵی سكریپتەكەوە دەست پێ بكەین ، من لێرەدا ئەمە لینكی بەڕێوەبەرایەتی سكریپتەكەمە تۆش هەر نازناوێكی هەیەلەت كێشەی نیە تەنها وك جارەكانی پێشوو كارەكە بكە
http://localhost/l4kurd/administrator
پاش نووسینی ناوو پاسۆرد كلیك لەسەر (چوونە ژورەوە) دەكەین
پاش نووسینی ناو پاسۆردی بەم شێوە ئێستا من لە بەڕێوەبەرایەتی ماڵپەڕەكەدام ، بۆئەوەی شوێنێك بۆ دانانی مۆدۆلەكان دابین بكەم ناجار دەبم ئەم دوو هەنگاوە جێ بەجێ بكەم ، تكایە ئاگاداربن هەموو ڕوكارێك چەندین شوێنی تێدا دابین كراوە بۆ مۆدۆلەكان و دەبێت بە وریایی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت ئەگەرنا شێوەیەكی ناپرۆفیشنالانە وەردەگرێت و دەبێتە هۆی بێزار كردنی میوانانی ماڵپەڕەكە ، لێرەدا لەتابی درێژكراوەكان و چوارەم بەش كە نوسراوە (رێكخستنەكانی ڕوكار) ئێمە دەتوانین شوێنی مۆدۆلەكان بدۆزینەوە ، كلیك لەو بەشە بكە كە ئاماژەم پێداوە
سەرنج بدەن لێرەدا چوار ڕوكار هەیە كە سێ دانەیان هی سكریپتەكە خۆیەتی و یەك دانەشیان بە ناوی (l4kurd) ئەوە من زیادم كردوەو ئیشەكەی من لەسەر ئەو ڕوكارەیە چونكە هەر ئەوەشم چالاك كردوە ، سەرنج بدە لەو ئەستێرە زەردە كە لەخانەی (ئاسایی) دا هەیە كە مانای ئەوە دەگەیەنێت ئەو ڕوكارە چالاك كراوەكەیە ، كلیكی لەسەر بكە واتا كلیك لەسەر ناوی ڕوكارەكە بكە
ئەم پەڕەیە دەبینیت ، لە ڕاستیدا هەر ڕوكارێك بۆ ڕوكارێكی تر ئەم پەڕەیە دەگۆڕێت و بەپێ ی تایبەتمەندی ڕوكارەكە لێرەدا دەتوانیت گۆڕانكاری بكەیت من لێرەدا كارێك دەكەم كە لەهەموو ڕوكارەكاندا دووبارە دەبنەوە ، كەوایە كلیك بكە لەسەر (پێشبینین) بۆ ئەوەی شوێنە بە تاڵەكانی ڕوكارەكەم پیشان بدات .
لەم ڕوكارەدا دەتوانیت هەموو شوێنەكان ببینیت بەلام بۆ ئەوەی بەتەواوی و بە پڕاوپڕی پراوسەرەكە شوێنەكان دەربكەون دەبێت كلیك لەسەر (كردنەوە لە پەنجەرەیەكی نوێ) بۆ ئەوەی لە ویندۆیەكی نوێدا بكرێتەوەو كارەكەت بۆ ئاسانتر بێت ، من لێرەدا وادەكەم
سەرنج بدە ڕوكارەكە پارچە پارچە بوە هەر پارچەیەكیش ناوێكی تایبەتی هەیە بۆ نمونە من ژمارە یەك ئەوە نووسراوە (user2) وە ژمارە دووش نوسراوە (user1) واتا ئەم دوو شوێنە دەتوانرێت بەو دوو ناوەوە بناسرێتەوەو مۆدۆلەی تێدا دابنرێت ، سەرنج بدەن هەموو شوێنەكان بەتاڵن واتا تا ئێستا من هیچ مۆدۆلەیەكم چالاك نەكردوە ، لای راستیش شوێنێك هەیە بە ناوی (Right) كە دەتوانین بە درێژایی پەڕەی ماڵپەڕەكە مۆدۆلەی تێدا جالاك بكەین ، ئێستا من پاش ئەوەی زانیم شوێنەكان كوێن ، جێگای مەبەست هەڵدەبژێرم ئەم وێنەت با لەبەرچاو بێت یاخود ئەم لاپەڕەیە هەر دامەخە باوابێت و لە لینكێكی ترەوە دەچینەوە بەڕێوەبەرایەتی
ئێستا من دووبارە لە بەڕێوەبەرایەتی ماڵپەڕەكەدام و دەمەوێت مۆدۆلە چالاك بكەم چونكە پێشتر زانیومە شوێنەكان كوێن كە مۆدۆلەی تێدا دادەنرێت ، لەتابی (درێژكراوەكان) دووەم دانە هەڵدەبژێرین واتا ڕێكخستنی یەكە سەربەخۆكان
ئەم ڕوكارە دەبینیت كە تەنها یەك مۆدۆل جالاك كراوە پیشتر ئەویش (Main menu) كە خۆكارانە چالاك دەبێت و پێشتریش باسی چۆنیەتی زیادكردنی دانەكانی ئەم مینیۆیەم كردوە ، ئێستا بۆئەوەی مینۆیەكی تر زیاد بكەین دەبێت كلیك بكەین لەسەر (نوێ) كە لە وێنەكەدا ئاماژەم پێداوە
سەرنج بدە ئەمە هەموو مۆدۆلە بەردەستەكانە كەلە جووملەدا بوونی هەیە من یەكەم سێ دانەیان لێ چالاك دەكەم ئێستا یەكێكیان لە لای راست دادەنێم و دوانەكەی تریش لە یوزەری یەك و یوزەری دوودا كە پێشتر ئاماژەم پێدابوو ، ئەم كارە دەبێت بە وریایی بكەیت و یەك یەك دەتوانین زیادیان بكەین من لێرەدا یەكەم دانە كە نوسراوە (لەكوێ سەرهێڵن) كە بەواتای میوانانی سەرهێڵ دێت ، لێرەدا كلیكی لەسەر دەكەم
ئەم ڕوكارە دەبینیت سەرەتا وەك لە خاڵی یەكەمدا ئاماژەم پێداوە نازناوێك دادەنێین بۆ مۆدۆلەكە دەتوانرێت ئەم نازناوە دەربخرێت یان نا ، واتا شەرت نیە هەمیشە ئەم نازناوە دەربكەوێت ، بەو یەكەم بەڵێ و نەخێرە كە لە خواری نازناوەكەوە هەیە دەتوانیت پلانی دەركەوتن یان دەرنەكەوتنی بگۆرێت .
دووەم بەڵێ و نەخێر بۆ ئەوەیە مۆدۆلەكە چالاك بێت یان نا .
خاڵی گرنگ لێرەدا دەبێت باسی بكەم شوێنە ، واتا شوێنی دەركەوتنی مۆدۆلەكە من پێشتر باسی چۆنیەتی دۆزینەوەی شوێنم كردبوو بۆیە لێرەدا شوێنەكەش دەست نیشان دەكەین من پێم باشبوو لە (Right) دابنرێت و تۆش ئازادیت لە هەڵبژرادنی شوێنەكە چونكە بەهۆی ئەو چوكڵە بچوكەوە كەبەردەستە دەتوانیت هەموو شوێنەكان ببینیت و یەكێكیان هەڵبژێریت .
خوارتری نوسراوە ئاستی دەسەلات ، ئەم كارە پەیوەستە بە ئاستی ئەمدامێتی وە لێرەدا تەنها دەتوانم ئەوە بڵێم ئەگەر بەشی تۆماركردن چالاك بكەیت و میوانان بتوانن خۆیان تۆماربكەن ئەوا لێرەدا دەتوانیت دەسەلاتی بینین یان نەبینی مۆدۆلەكەیان پێ بدەیت یان نا ، دواتر بە دورو درێژی بەسی ئەم كارە دەكەم .
لە بەشی لای چەپەوە چەند هەڵبژاردنێك دانراوە لە ژێر ناوی زانیاریەكان دا ، هەموو مۆدۆلێك چەند پلانێكی هەیە بۆ پیشاندانی تایبەتمەندی و تواناكانی لێرەدا من بەم سێوە ڕێكی دەخەم تۆش بە پێ ی ویستی خۆت ڕێكی بخە و دواتر لە بەشی سەرەوەی لاپەڕەكەدا كلیك لەسەر پاشەكەوتكردن بكە
ئەمەش ئەنجامی كارەكەمان كە دەیبینی لە لای ڕاستەوە مۆدۆلەكە خراوەتە گەڕ
سەرنج بدە لە لیستی مۆدۆلە چالاكەكانیشدا زیاد بووە بەم جۆرە .
ئێستا هەمان شێوەی پێشوو كلیك لەسەر نیو دەكەم و وەك لە دوو وێێنەی پیشتردا ئاماژەم پێدابوو نوێترین بابەت كە بڵاوكراوەتەوە لە ماڵپەڕەكە چالاك دەكەم ، وەك لە وێنەكەدا ئاماژەم پێداوە ، نازناوێ دادەنێم بۆ مۆدۆلەكە من لێرەدا نوسیم (نوێتین بابەت)
وە دواتر شوێنێك هەڵدەبژێم بۆ پیشاندان لێرەدا (User8) دەست نیشانكراوە ، تۆ دەتوانیت هەر شوێنێك كە دەتەوێت دەست نیشانی بكەیت من لێرەدا دەیگۆڕم بە هەر شوێنێكی تر كە بمەوێت ، تەنانەت دوای چالاككردنیشی ئەگەر شوێنەكەم بە دڵ نەبوو ئەوا دەتوانم بیگۆڕم ، بۆیە لێرەدا دەست بە تاقیكردنەوەی دەكەم هەتا شوێنێكی گونجاوی بۆ دەدۆزمەوە .
لە لای چەپەوە هەندێك زانیاری تایبەت بە دەركەوتنی مۆدۆلەكە هەیە بۆ نمونە من لێرەدا دەمەوێت تەنها پێنج لە نوێترین بابەتەكان دەربكەون ، بۆیە لێرەدا ژمارە پێنجم داناوە ، دواتر كلیك لەسەر پاشەكەوت كردن دەكەم
مۆدۆلەكەی تریش زیاد دەكەم كە پێشتر ئاماژەم پێدابوو كەوایە هەرسێ مۆدۆلەكە ئێستا ئامادەیە بۆ تاقیكردنەوە سەرنج بدە هەرسێ مۆدۆلەكە چالاك كراوە بەم جۆرە ، ئەو نیشانە سەوزە واتای چالاك بوونی دەگەیەنێت تۆ ئەگەر بتەوێت یەكێكیان لە كار بخەیت بە شێوەیەكی كاتی تەنها كلیك لەسەر ئەو نیشانە سەوزە بكە لە كاردەكەوێت
ئێستا سەرنج لە ڕوكاری ماڵپەرەكە دەدەم بەم جۆرە دوو مۆدۆلەكەی تریش چالاك كراون و كارەكەیان بە باشی بەڕێ دەكەن
تێبینی / لە فێركاریەكانی داهاتودا بە وردی ناوەڕۆكی كارەكانی ئەم مۆدۆلانە شی دەكەمەوە ، بەجۆرێك هیچ شتێكی لێ ناپەڕێنم و بەكارهێنەر بە تەواوی شارەزایی تێدا پەیدا دەكات .

by Zana.J.A via یانەی کوردکلیك
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء