چۆنیەتى ئامادەکردنى شەربەتى مۆز

خانمی خۆشه‌ویست، له‌م بابه‌ته‌دا چۆنیه‌تی دروستكردن و ئاماده‌كردنی شه‌ربه‌تی مۆزم بۆ كردوون، كه شه‌ربه‌تێكی ئاسانه و ماندوبونی تێدا نیه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه خواردنه‌وه‌یه‌كی به‌تام و سوودبه‌خشه.
- پێكهاته‌كانی:
1- یه‌ك مۆز.
2- یه‌ك په‌رداخ شیری گیراوه.
3- شه‌كر به گوێره‌ی ئاره‌زوو.
4- چوار پارچه سه‌هۆڵ.
5- دلۆپێک هەنگوین
6 - دلۆپێک جەلى فراولە
- ئاماده‌كردنه‌كه‌ی:
مۆزه‌كه پارچه پارچه ده‌كه‌ین و لەگەل شیر‌و شه‌كرو سه‌هۆڵه‌كه ده‌كه‌ینه خه‌ڵاته‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك تا به جوانی یه‌ك ده‌گرن دوای هەنگوین و جەلیەکەى تێدەکەین پاش ئه‌وه بیخه سه‌لاجه‌وه تا سارد ده‌بێت. پێش ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی بكه‌ی بیكه په‌رداخێكه‌وه و چه‌ند پارچه‌یه‌ك مۆزی تێبكه جوانتره و خۆشتره.
تێبینی ئه‌و شه‌ربه‌ته بۆ دوو كه‌س ئاماده كراوه، تۆ ده‌توانی به‌گوێره‌ی پێویست پێكهاته‌كه‌ی زیاد بكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ربه‌ته‌كه زیاتر ده‌ربچێت
by هيمن داماو via یانەی کوردکلیك





تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء