سلام علیکم و رحمة الله و برکاته.
سڵاو لەهەموو لایەکتان بێت بەڕێزان.
یەکێک لە خۆشترین و کاریگەرترین هۆنراوەی نەتەوەکەمانم بۆتان ئامادە کردووە، ئەویش هۆنراوە دڵهەژێنەکەی سەرکردەی هەرگیز لەبیرنەکراوی گەلەکەمانە، کە ئەویش قازی محەمەدە، هۆنراوەی "دوو دانە دوو" بە دەنگی خۆی.
فەرموون ئەمەش ڤیدیۆیەکە:
ئەوەش دەقی هۆنراوەکە بۆ خوێندنەوە:

وەبیرمە لە مەکتەبا دەیانپرسی "دوو دانە دوو دەکاتە چەند"
هەموو تێکڕا دەیاننووسی "دەکاتە چوار"
کەچی ئەمن لە حیسابا نمرەی کەمم دەهێنا و دەهاتمە خوار
ئەویش تەنیا لەبەرئەوەی لای من وابوو دوو دانە دوو دەبێ بە یەک، نابێ بە چوار
لای من وابوو، ددان و دوو لێو و زوبان نابن بە چوار
دەبن بە زار، بە تێکڕایی دەکەن هاوار
لای من وابوو، دوو دەست و دوو لاقی مرۆڤ نابن بە چوار
لە لەشێکدا وا دێنە کار
لای من وابوو، گەڕەک، خانوو، کۆڵان، شەقام نابن بە چوار
دەبن بە شار، تێیدا دەژین دەوڵەمەند و خەڵکی هەژار
لای من وابوو، کۆلکە و ڕیشە، لق و گەڵا نابن بە چوار
دەبن بە دار، هێندێک کورت و هێندێک درێژ وەکو چنار
لای من وابوو، ئەوین و دڵ، جوانیی و پاکیی، نابن بە چوار
دەبن بە یار لەلای دڵدار
ئەو هەمووەی وا دوو بە دوو دەبن بە یەک، نابن بە چوار
یەکجار زۆرن، بەڵام لە کوێ دێنە ژمار
تەنیا ئەوەندەی دەزانم، ئەگەر لەشم سەد پارچە کەن، بمدەنە ژێر گوللـە و ڕەگبار، بچمە سەر دار
قسەی دڵم دێتە سەر زار، کوردستان هەر وڵاتێکە و نابێ بە چوار

by Kurdish Dana via یانەی کوردکلیك
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء