ڕۆبۆتێک بە یەک چرکە شەشپاڵوو ڕێکدەخات
سلام علیکم و رحمة الله و برکاته.
سڵاوتان لێبێت خوێنەرانی بەڕێز.
دوو گەنج داهێنانێکیان کردووە کە لەوەوپێش نەبینراوە و ئاواتەخوازن ناویان بچێتە کتێبەکانەوە بەهۆی ئەم داهێنانەیان.
Jay Flatland و Paul Rose هەڵساون بە دروستکردنی ڕۆبۆتێک کە لەماوەی یەک چرکەدا دەتوانێت شەشپاڵووێکی شێواو و ئاڵۆز ڕێکبخاتەوە.
ئەوان بەرنامەیەکیان دروستکردووە بەناوی Kociemba کە لەسەر سیستەمی ڵینۆکس کار دەکات، و هەروەها لەڕێگەی USB ـەوە ڕۆبۆتەکەیان پەیوەستکردووە بە کۆمپیوتەرەوە.
کەمترین ماوە کە مرۆڤێک توانیبێتی شەشپاڵووێکی شێواوی تێدا ڕێکبخاتەوە، بریتی بوو لە ٥ چرکە، بەڵام ئەم ڕۆبۆتە زۆر زۆر خێراترە، بەپێی ئەو دوو تاقیکردنەوەی کە لە پارچە ڤیدیۆیەکەی خوارەوە ئەنجامدرا، لە تاقیکردنەوەی یەکەمدا لەماوەی ١.١٩٦ چرکەدا شەشپاڵووە شێواوەکەی ڕێکخست، لە تاقیکردنەوەی دووەمیشدا کاتەکە هێشتا کەمتربووەوە و لەماوەی ١.٠٤٧ چرکەدا شەشپاڵووەکەی ڕێکخستەوە.
ئێستاکە ئەم ڤیدیۆیە بریتییە لە خێراترین ماوەی ڕێکخستنەوەی شەشپاڵووی شێواو لەسەر ئاستی جیهان.
by Kurdish Dana via یانەی کوردکلیك
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء