ناوەندی ئەندێشە بایی ٨٠ هەزار دینار کتێبی بە ٢ هەزار دینار فرۆشت

ناوەندی ئەندێشە بایی ٨٠ هەزار دینار کتێبی بە ٢ هەزار دینار فرۆشت


ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە لە بەرواری ٢٥/١/٢٠١٦ دا ئەم پۆستە جوانەی لە پەیجەکەی خۆیاندا کرد:

بایی ٨٠ هەزار دینار کتێبمان دا بە ٢هەزار دینار

لە پێشانگاکەی ئەندێشە لە هەولێر، خوێنەرێک هات و کتێبێکی کڕی، دەستی کرد بە جزدانەکەیا و ٧ هەزار دیناری پێبوو. بەدڵنیاییەوە ئێمە تێدەگەین و لەهەموو شارەکانی کوردستان ئێستا دۆخەکە بەم جۆرەیە. کتێبەکە بایی ٥ هەزار بوو. دەستی ئەلەرزی و پارەی بۆ نەئەدرا. ئەزانم بیری ئەکردەوە باشە بە چی بڕۆمەوە.

بانگم کرد وەرە هاوڕێ، حەزت لەکام کتێبانەیە؟
- وتی وەڵا زۆرم حەز لێیە، بەڵام......
-وتم بڕۆ بەدڵی خۆت هەڵیگرە
- دوای شەرمێکی زۆر چوو کتێبی هەڵگرت ١٦ کتێب، بایی ٨٠ هەزار دینار
- وتم هاوڕێ ئەزانی من کتێب ئەفرۆشم. بە بێ بەرامبەر پێت نادەم.
- تۆش ٧ هەزارت پێیە، ئەبێ دوو هەزاری بەی بەمن و ٥ هەزارەکەشت بۆ کرێ تەکسی تا ئەگەڕێتەوە.

ئیتر بەمجۆرە حەلمان کرد شادوشوکر ئەو بەرەو ماڵ و منیش دڵخۆش لەوەی دڵخۆشیم دا بە خوێنەرێک.

خۆزگە ئەمانتوانی ئاوا بین هەمیشە.

by Kurdish Dana via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك