پێويستم بەچەند سەرچاوەيەكە بۆ Programming ..

السلام عليكم ..
ئەم كاتەتان باش هاوڕێيان ..
هاوڕێيان بەپێى تواناى خۆتان هاوكاريم كەن سوپاستان ئەكەم ..

١) چ ماركەيەكى لاپتۆپ باشە بەم مواصەفاتانە ( هەمان مواصەفاتيش نەبێ كێشە نييە ، بەڵام لێوەى نزيك بێ )..

ڕام / 4 يان زياتر
پڕۆسيسەر / i7
كارتى شاشە / 512 مێگا يان زياتر
هارد / 1 تێرا

٢) چ ماركەيەكى پرينتەر باشە ، بەڵام بتوانترێت كۆنێكت بكرێ لەگەڵ مۆبايليش ( بۆ نمونە ئايفۆن ) ..

٣) هەندێ ناوى كتێب بە عەرەبى يان ئينگليزى يش بێت كێشە نييە ، لەسەر Programming Fundamentals بە گشتى و Java بە تايبەتى .. كێشە نييە ئەگەر لە نێت يش دەست نەكەوێ بەڵام لە سلێمانى دەست كەوێ زۆر مەمنون ئەبم ..

٤) ناوى چەند كتێبێك بەگشتى بۆ فێرخوازى بەشى علوم كۆمپيوتەر ..

٥) چەند سايتێك يان چەناڵێك كە فێرخوازى بەشى علوم كۆمپيوتەر بتوانێ پشتى پێ ببەستێ ..

زۆر سوپاس بۆ ئێوە ..

by Dzhwar.s via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك