تایبەت بەو کەسانەی حەز بەباڵی مریشک دەکەن .....(ئاگاداری)

توێژینەوەیەکی نوێ ئەوەی ئاشکرا کردووە کە خواردنی باڵ و ملی مریشک مەترسیدارە بەتایبەتی بۆ خانمان،
چونکە هۆڕمۆنێکی کوشندەی تێدایەو کاردانەوەی مەترسیداری لەسەر کۆئەندامی زاوزێیان دەکات.
ماڵپەڕی کەلیمەتی لە 14 ی ئەیلوولی 2014 بڵاوی کردۆتەوە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا مریشک لە کێڵگەکاندا بە ماددەی "سترۆیدس" دەکوترێن تەنها بۆ ئەوەی زوو گەشە بکەن کە جۆرێک ماددەی تێدایە زیانی بۆ هۆڕمۆن هەیە بەتایبەتی خانمان.
ئەوڕێگایە پەیڕەو دەکرێ لە زۆربەی کێڵگەکاندا و ئەو ماددەیە یان لە ملی یان لە باڵی دەدرێ بۆیە ئەو د وو ناوچەیە لە جەستەی مریشک مەترسیدان واباشە نەخورێن.
ماددەی "سترۆیدس" کاردانەوەی لەسەر جەستەی مرۆڤ دەبێت و گەشەکردن خێرا دەکات و مەترسی دروستبوونی هۆڕمۆنە زیان بەخشەکان دروستدەکات ، بەتایبەتی بۆ ژنان کار لە کۆئەندامی زاوزێ و (ڕەحم) دەکات و دووچاری هەوکردنی دەکات ، توێژینەوەکە هۆشداری پیاوانیش دەدات چونکە بۆ ئەوانیش کاریگەری هەیە،بەڵام لە ئافرەتان زیاترە.
هەرچەندە ئەوە ئەو پەلەوەرانە ناگرێتەوە کە هەر لە لەدایکبوونیەوە لە ماڵێک بەخێو کرا کە دەرمانیان بۆ بەکار نەهێنابێ واتا (خۆماڵی)بێت.
هەربۆیە ئاگاداری ئەو کەسانە دەکەمەوە کە حەز بە باڵ و ملی مریشک دەکەن کە دوورکەونەوە لە خواردنی.

by سێلێنا via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك