هۆکاری ئاسان ئاڵودەبوونی گەنجان بە سێکس

شارەزایەکی بواری ئاڵودەبوونی سێکسی ڕایدەگەیەنێت ، ئاسان دەستکەوتنی فیلمە سێکسیەکان لە ڕێی ئینتەرنێتەوە و لاوازی پەروەردەی سێکسی، گەورەترین هۆکارە بۆ ئاڵودەبوونی گەنجان بە سێکس.
پاوڵا هۆڵ پزیشکی ئاڵودەبوونە سێکسیەکان دەڵێت : (( نزیکەی نیوەی ئەو کەسانەی کە توشی ئەو ئاڵوودەبونە دەبن ،پێش تەمەنی ۱‎‎٦ ساڵی تووشی کێشەی جۆراوجۆری دیکە هاتوون.))
وتەکانی ئەم خانمە پزیشکە پاش بەژداریکردنی لە توێژینەوەیک کە دەریخست 40٪ گەنجان پێش تەمەنی ۱۲ ساڵی سەیری فیلمە سێکسیەکانیان کردووە لە سەدا ۹۰ ی ئالودەبوانیش ڕایانگەیاند کە هەر ئەوە بووەتە هۆکاری سەرەکی ئاڵوودە بوونیان.
لە توێژینەوەکەدا ئەوەش دەرکەوتووە کە هۆکارەکانی دیکە وەک جیابوونەوەی خێزانی و تێکەڵاونەبوونی قوتابیان لە یەک قوتابخانە واتا قتابخانەی کوڕان بەجیا و هی کچان بە جیاو لاوازی تەندروستی سێکسی سەرجەمیان هۆکارن بۆ ئاڵوودەبوون.
هەروەها بەشێک لە ئاڵوودەبوانی بەشداربوو لە تەمەنێکی مناڵدا توندو تیژی یان دەست درێژیان کراوەتە سەر. هەروەها جیاوازی لە نێوان هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ هەیە لە ئاڵودەبون بە سێکس و ڕایدەگەیەنێت پیاوان زیاتر لە ژنان داوای هاوکاری دەکەن بەهۆی ئاڵودەبوونیان.ڕەنگە هۆکارەکەی ئەوەبێت لەسەدا ٨۰ی ئافرەتان (بەڵێنی ڕاست وبەدەمەوەچونی هەستەکانیان)گەورەترین خەڵاتی ئارەزووە سێکسیەکەنیانە، بەڵام لە پیاواندا بە پێچەوانەوە دەرکەوتوە (ڕەحەتبوون)گەورەترین خەڵاتە بۆیان.
وەزۆرێک لە ئاڵودەبووەکان گوتویانە بەهۆی ئەوەوە هاوڕێکانیان لە دەست داوەو کچانیش هاوڕێیەتیان ناکەن.بەشێکی هەرەزۆریشیان دەڵێن تەنها کات بەفیڕۆدان و پارە بە فیڕودان بووە. هەروەها دکتۆرا پاوڵا لە کتێبەکەی بەناوی (تێگەیشتن و چارەسەری ئاڵودەبوونی سێکس)دا بە پوختی پێناسەی ئەوە کراوە کە بریتیە لە (شێوازێکی لەدەست چوونی مامەڵەی سێکسی کە دەبێتە هۆی نانەوەی کێشە لەژیانی کەسی توشبوودا) و، باس لەو تەمەنە دەکات کە تێیدا زۆرترین خەڵکی دەستیان پێکردووەو ، ئەو هۆکارانەی کە پاڵی پیوە ناون، هەروەها تاچەند هاوکاریان کردووە بۆ چارەسەری ئاڵودە بونەکەیان.

by سێلێنا via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك