چۆنیەتی دابەزاندنی بەشێکی ڤیدیۆیەک لە یوتیوب

چۆنیەتی دابەزاندنی بەشێکی ڤیدیۆیەک لە یوتیوب

ڕەنگە نەتوانین ڤیدیۆیەکی دوو کاژێریی دابەزێنین بەهۆی ئەوەی کە هێڵەکەمان دابەزاندنی سنووردارە و لەوانەیە لە نیوەی دابەزاندنەکەدا کارتی ئینتەرنێتەکەت کۆتایی پێبێت! یاخود دەکرێت تۆ پێویستیت بە هەموو ڤیدیۆیەکە نەبێت، بەڵکو بەشێکی ڤیدیۆیەکەت پێویستە، بۆیە پێویست ناکات هەمووی دابەزێنیت.

لەم بابەتەدا فێردەبیت کە چۆن بەشێکی ڤیدیۆیەک دابەزێنیت لە ماڵپەڕی یوتیوب، ئێمە سوود لە ماڵپەڕێک دەبینین بەناوی Clip Converter کە دەتوانیت لینکی ڤیدیۆکەی لێ دابنێیت و بەهۆیەوە دایبەزێنیت بەهەموو وردیی و سافییەک کە هەبێت، هەروەها هەر لەناو ماڵپەڕەکەدا دەتوانیت جۆری ڤیدیۆیەکە بگۆڕیت، بۆ نموونە لە 3GP ـەوە بۆ MP4، هەروەها بۆ MP3.


بۆ ئەم مەبەستەش، ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێ بکە بۆ دابەزاندنی بەشێکی ڤیدیۆیەک لە ماڵپەڕی یوتیوب:

١- سەرەتا بڕۆ بۆ ماڵپەڕی یوتیوب – www.youtube.com.


٢- ئەو ڤیدیۆیە بکەوە کە دەتەوێت بەشێکی لێ دابەزێنیت، ئینجا لە خانەی Address Bar ی وێبگەڕەکەتدا لینکی ڤیدیۆیەکە کۆپی بکە.


٣- ئێستا بڕۆ بۆ ماڵپەڕی Clip Converter – لینک: www.clipconverter.cc.



٤- ئێستا لە ماڵپەڕی Clip Converter دا، لە خانەی “Video URL to Download” دا لینکی ڤیدیۆیە کۆپی کراوەکە دابنێ (واتە Paste ی بکە) ئینجا کلیک لەسەر دووگمەی Continue بکە.


٥- ئێستاش وردیی و سافیی ڤیدیۆیەکە دیاریبکە، ئینجا لە خوارتردا کلیک لەسەر یەکێک لە جۆرەکان بکە، لەم بابەتەدا بەنموونە ئێمە MP4 هەڵدەبژێرین. ئینجا لە خوارتردا هێمای ڕاست لاببە لە بەردەم Start of Video و End if Video. ئینجا شێوەکەی دەگۆڕێت و داوای گۆڕینی چرکەی دەستپێکردن و کۆتاییهاتنی ڤیدیۆیەکەت لێدەکات، تۆش بیگۆڕە. مەرج نییە هەر چرکە دیاریبکەین، دەکرێت خولەک بێت و دەکرێت کاژێر بێت. لەم بابەتەدا بە نموونە ئێمە وادەکەین کە لە چرکەی ٢٠ تاکو خولەکی ١ و ٢٠ چرکەی ڤیدیۆیەکە دابەزێت. لەکۆتاییدا کلیک لەسەر دووگمەی Start! بکە.


٦- ئێستا پەڕێکی تر دەبێتەوە و دوای تێپەڕبوونی سێ قۆناخ، ئیتر ڤیدیۆیەکە دادەبەزێتە ناو کۆمپیوتەرەکەت.



بەهیوای سوود.
مافی بڵاوکردنەوەی نەپارێزراوە.

by Kurdish Dana via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك