.png)
مینۆ لە سکریپتی جووملەدا ئێجگار پیشکەوتووە زۆر بە ئاسانی لە لایەن بەکارهێنەرەوە ڕێک دەخرێت و کارئاسانی تەواو دەکات بۆ ئەو کەسانەی سەردانی سایتەکە دەکەن هەتا بەوپەڕی خێراییەوە دەستی بگات بە پێکهاتە بنەڕەتیەکانی سایتەکە ، لە ڕێگای دەست نیشانکردنی جۆری دانەکانەوە لەم مینۆدا بڕیار لەسەر شێوازی دەرکەوتنی بابەتەکان دەدرێت و لەڕاستیدا ئەم کارەش بڕبڕەی پشتی سکریپتەکەیە کە دەکرێت بڕیار بدەیت لەسەر چۆنیەتی دەرکەوتنی بابەتەکان و دەتوانرێت لە ناو هاوپۆل و بەشەکاندا لقێک هەڵبژێرێت هەتا لەو لقەوە بابەتەکان بانگبکرێتەوە و لە ڕوی پەڕەکاندا دەربکەوێت ، لێرەدا هەوڵ دەدەم بە تەواوی ڕونکردنەوە لەسەر ئەم بەشە گرنگ و پێویستە بنووسم و بەکرداری چالاکیەکانی تێدا بە ئەنجام بگەیەنین
وەك هەموو جارێك دەتوانین بەهۆی لینكی بەڕێوەبەرایەتیەوە بگەین كۆنترۆڵ پانێڵ بەم شێوە
http://localhost/l4kurd/administrator

.png)
سەرنج بدە لێرەدا دانەکانی ئەو لیستەمان بۆ دەکرێتەوە کە لەباری ئاساییدا تەنها یەک دانەی تێدایە و ناونراوە (Home) ئەوەش یەکەم دانەی لیستەکەیە و دەکەوێتە بەشی ڕاستی مینۆکەوە ، لەبەر ئەوەی سایتەکەم بە کوردی بنیات ناوە هەربۆیە لێرەدا ناوی ئەو دانەش پێویستە بگۆڕم بۆ ئەم مەبەستە کلیکی لەسەر دەکەم هەتا بتوانم ناوەڕۆکەکەی ببینم
.png)
سەرنج بدە ئەوەی لە خاڵی یەکەمدا ئاماژەم پێداوە ئەو نازناوەیە کە دەردەکەوێت و یوزەر دەیبینێت ، بەلام خاڵی دووەم مەرجە بە پیتی لاتینی بە سمۆڵ بنوسرێت و پێناسەی ئەو نازناوە بکات کەلە خاڵی یەکەمدا نوسیوتە من لێرەدا نازناوەکە (لاپەڕەی سەرەتا) ناودەبەم کەوایە لەخاڵی دووەم دا دەنووسم (home) ، سەرنج بدە لە لای چەۆەوە بە جوارلایەکی سور ئاماژەم بە هەندێک زانیاری داوە کە دەتوانرێت گۆڕانکاری تێدا بکەین ، ئەم گۆڕانکاریانە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە دەرکەوتنی بابەتەکانەوە هەیە لەو لیستەدا کەلێرەدا بە لاپەڕەی سەرەتا ناومان هێناوە ، دەرکەوتنی بابەتەکان لە لاپەڕەی سەرەکیدا دەکەوێتەوە سەر ئارەزوی دیزاینەر ئایا بە چ شێوازێک دەربکەوێت بەڵام وەک لە وێنەکەدا دیارە بە چوار پلان بابەتەکان لە لاپەڕەی سەرەتادا دادەنرێت بەم جۆرە خۆکارانە ڕێکخراوە
سەرەتا ( تەنها بابەتێک هەبێت لە بەشی سەرەوەی ماڵپەڕەکەدا )
پێشەکی ( چوار بابەت وەک پیشەکی لەدوای یەکەم بابەتەوە بێت )
خشتەکان ( بابەتەکان لە دوو کۆڵۆمدا دەربکەون واتە ڕوبەرەکە بکات بە دوو بەشەوە )
بەستەرەکان ( ئەمەش بۆ دانانی چوار بابەتی ترە لە جوارەوە کە تەنها سەر دێڕەکان دەردەکەون )
سەرنج لەو چوار پلانەی پێشوو بدە دەتوانیت بە ئاسانی بابەتەکانی لاپەڕەی سەرەکی پێ برازێنیتەوە
.png)
وەک لە ڕەنگە زەردەکەدا دەست نیشانکراوە ئەوە گۆڕینی نازناوەکەبوو ، لە لای ڕاستەو دووەم هەڵبژرادن کەبە ( وردە زانیاری زۆرتر ) ناودەبرێت چالاک دەکەم
.png)
سەرنج بدە ئەمە بەشی ( وردە زانیاری زۆرتر )ە خۆشبەختانە لەلایەن گروپی وێپچنەوە بە ڕێک و جوانی کراوە بە کوردی و دەتوانیت بە ویستی خۆت ڕێکی بخەیت ، دواتر کلیک لەسەر ( زانیاریەکانی پێک هێنەرەکان ) دەکەین
.png)
لێرەدا دیارە هەر ئامرازێک بە پێویستی نازانیت لەکاری بخە وەک دەردەکەوێت لە وێنەکەدا دەتوانیت هەڵبژرادنەکانی سەربابەتیش بە ئارەزوی خۆت ڕێک بخەیت بۆ نمونە بتەوێت ببێت بە لینک یان نا دەربکەوێت یان نا کە بە بەڵی و نەخێر پرست پێدەکات ، سەرباری ئەوەش بە هەڵبژاردنی (شاردنەوە) چیتر ئەو ئامرازانەی لە دواتردا دێن دەرناکەوێت لە ناوەڕۆکی بابەتەکاندا ، بۆ نمونە ئەگەر بتەوێت بە رواری نوسینی بابەتەکان دەربکەوێت ئەوا با ( کات و ڕێکەوتی دروستکردن ) بە پیشاندان جالاک بێت و ئەگەر بتەوێت کاتی دەستکاریکردن شاراوەبێت ئەوا لە هەڵبژرادنەکانی بەردەمیدا شاردنەوە هەڵبژێرە
.png)
دوابەش لەم لیستە (زانیاریەکانی سیستەم) ە کە لایەنێکی زۆر گرنگ لێرەدا بەرچاو خراوە ئەویش سەردێڕی پەڕەکانە ، زۆربەی جار بەکارهێنەر پێ خۆشە سەربابەتی لاپەڕەکان ببێت بە سەر پەڕەش ئەوە کارێکی ئاسانەو لێرەدا پیساندانی سەردێڕی پەڕە بکە بە نەخێر ، بەڵام لێرەدا ئەگەر بمانەوێت سەر پەڕەکە دێڕێک بێت خۆمان بینوسین ئەوا کارێکی ئاسانە تەنها ئەو دیڕە دەگۆڕین کە بە ئینگلیزی نوسراوە (Welcome to front page) دواتر بەڵێ چالاک بکە کارەکە دەگاتە ئەنجام
.png)
دوای ئەوەی هەموو گۆرانکاریەکانمان کرد ئێستا کلیک لەسەر دوگمەی (پاشەکەوت) دەکەین ، گۆرانکاریەکان جێ بەجێ ببن بەسەر ئەو دانەی لیستەدا کە لەسەرەتاوە خەریکی گۆرانکاریکردنین تێیدا ، دەبینین بەم جۆرە دەردەکەوێت
.png)
ئێستا کارەکەمان بە سەرکەوتوانە بەئەنجام گەیشتوە بۆ ئەوەی لە ڕوپەڕی سایتەکەدا بیبینین ئەوا کلیک دەکەین لەسەر ( پێشبینین ) یاخود بەهەر شێوەیەکی تر کە دەستت دەگات بە لاپەڕەی سەرەکی ئەوا ئەنجامەکە بەم جۆرە دەردەچێت
.png)
by Zana.J.A via یانەی کوردکلیك
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء