سلام علیکم و رحمة الله و برکاته
سڵاو لە هەموو لایەکتان ئەندامان و بینەرانی بەڕێز. بەپێویستی دەزانین کە ئەندامان ئاگاداربکەینەوە لە بابەتێکی پێویست کە دەمێکی زۆرە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، بەڵام دەکرێت بەشێکی ئێوە ئاگادار نەبووبن.
سەرەتا داوای لێبووردن دەکەم کە ئەم بابەتەم لەم بەشە دانا، ئەمەش لەبەرئەوە بوو کە نەمزانی لە کوێ دایبنێم، ویستم لە بەشی یاساکانی یانە دایبنێم بەڵام گووتم نەوەکو بابەتە لاببرێت. بۆیەش ئەگەر شوێنەکەی هەڵەیە، ئاگادارم بکەنەوە و پێمبڵێن کە بیگوازمەوە کوێ.
بابەتەکەش تایبەتە بە کیبۆڕدی کوردی و پیتە کوردییەکان. بێگوومان ئێستاکە ئەو کەسانەی کە بەکوردیی نووسین دەکەن بوونەتە دوو بەش، بەشێکیان بە شێوازە یونیکۆدەکە نووسین دەکەن (ئەوەی کە لەسەر شێوەی پیتی ئینگلیزییە)، بەشێکیشیان بەشێوازەکەی تر کە لەسەر شێوازی پیتی عەرەبی دامەزراوە.
ئەمەش دەقی ڕێککەوتنەکەیە کە لە ماڵپەڕی "کورد ئایتی گرووپ" دا دەمێکی زۆرە بڵاوکراوەتەوە، ئێمەش بە ئەرکی خۆمانی دەزانین کە ئەندامانمان لێی ئاگاداربن و پێیەوە پابەند بن:
لە ڕێکەوتی (١٣/١١/٢٠١٣)دا، لەسەر میوانداریی ئەکادیمیای کوردی و بە ئامادەبوونی دەستەیەک لە ئەندامانی کوردئایتیگرووپ، زانستپەروەرانی کورد، چاوگ، فەرمانگەی ئایتی، مامۆستایانی زانکۆ و چەند زمانەوانێک، کۆبوونەوەیەک ساز کرا.
گفتوگۆکان لەسەر شیکارێک بۆ نواندنی پیتە کوردییەکان و گرفتەکانیان لە تەکنۆلۆجیای زانیاریدا بەڕێوە چوو. گفتوگۆیەکی زانستییانە و شیتەڵکارییانە خامەی چەندین هەنگاوی گرووپی ئایتی و ئەکادیمیای کوردیی لە چەند بڕیارێکدا کۆ کردەوە کە لە ڕێنووسی نوێی زمانی کوردیدا جێگیر دەبێت و بەزوویی بە چاپکراویش بڵاو دەبێتەوە.
تەختەکلیلی کوردی هەندێ کێشەی هەبوو و بڕیار درا کە ئەو کێشانە بەم شێوانە چارەسەر بکرێن:
١. هەموو نووسینێکی کوردی دەبێ بەتەواوەتی بە تەختەکلیل و فۆنتی یونیکۆد بنووسرێت کە لە سایتەکانی (www.kurditgroup.org) و (www.chawg.org)دا بەخۆڕایی دانراون. هەروەها مایکرۆسۆفت و ئەپڵ و ئوبونتوو و شوێنەکانی تریش هەر کەڵک لەوانە وەردەگرن و لە سیستەمە نوێیەکانی خۆیاندا، بۆ نموونە لە ویندۆزی ٨ بۆ سەرەوە دانراون.
٢. هیچ نووسینێک نابێت بە تەختەکلیل و فۆنتی نایونیکۆدی وەکوو (فۆنتی عەلی، دیلان و هتد) بنووسرێت.
٣. لە سیستەمی جیهانیی یونیکۆددا هەر پیتێک یەک کۆدی هەیە، ئێمەش لە تەختەکلیلی کوردی بۆ هەر پیتێک یەک دوگمەمان هەیە و پیتێکی وەکوو (وو)ش بە دوو جار نووسینەوە دەنووسین.
٤. ئەگەر بمانەوێ دەنگی (H) بە شێوەی (هـ) لە کۆتایی وشەیەکی وەکوو (ماهـ)دا بنووسین کەڵک لە (ه H + شیفت + M) وەردەگرین کە وای لێ دێت: (هـ) و، هەوڵ نادەین بە یەک دوگمە بینووسین، چونکوو لە سیستەمی زمانەکانی کوردی و فارسی و عەرەبی دەچینە دەرەوە و ئەوە دەبێتە کێشە لە دواییدا.
٥. دوو جۆر (ک/ ك) لە زمانەکانی فارسی و عەرەبیدا هەن، ئێمە بۆ ئەوەی تووشی دوودەستەیی نەبین و بۆ ئەوەی لە کاتی گەڕان لە ئینتەرنێت و (بنکەدراوە database)ەکاندا کێشەمان بۆ ساز نەبێت، بە تەنیا و تەنیا (ک) بەکار دەبەین و بەتەواوەتی واز لە (ك) دەهێنین. هەروەها هۆکارێکی تر کە (ک)مان لە باتیی (ك) هەڵبژاردووە، ئەوەیە کە ئێمە هەمیشە لە ئەلفبێی کوردیدا خۆمان لە چوکڵەکانی زمانی عەرەبی دوور خستووەتەوە، بۆیە (ک) لە (ك) گونجاوترە.
٦. ئەکادیمیای کوردی بەزوویی نامیلکەیەکی نوێی ڕێنووس بڵاو دەکاتەوە. چاوەڕێ دەکرێت هەمووان ئەوە بکەنە بنەمای نووسینەکانی خۆیان، بۆ ئەوەی هەوڵ بدەین هەموومان بە ڕێنووسێکی یەکدەست بنووسین. تا ئەو کارە نەکەین ناتوانین زمانی کوردی ئامادە بکەین بۆ بەشدار بوون لە ڕەوتی گەشەسەندنە جیهانییەکاندا.
٧. هەوڵ دەدرێت ئەو ڕێنووسە لە دامودەزگا فەرمییەکان و قوتابخانەکانیشدا جێگیر بکرێت و هەوڵ دەدرێت بۆ پێداچوونەوە و ڕاستکردنەوەی تابلۆکانی شارەکان بۆ ئەوەی لە هەڵەی ڕێنووسی و ڕێزمانی پاقژ بکرێنەوە.
٨. گرنگیی ئەم بڕیارە لەوەدایە کە هەنگاوێکی گرنگە بۆ یەکخستنی تەختەکلیلی کوردی (پیتە ئارامییەکان)، کە کوردئایتیگرووپ لەمێژە کۆدەکانی بەرامبەریانی داناوە.
٩. دروستکردنی وشەدانێک بۆ زمانی کوردی، شوێن و ئاماری بەکارهێنانی پیتەکان لەسەر تەختەکلیل، بەکارهێنانی بەرزکەرەوە (Shift) و ئامێری وەرگێڕانی خۆکار بۆ زمانی کوردی، چەند باسێکی تری کۆبوونەوەکە بوون کە دەبنە هەنگاوی داهاتوو و گرووپی ئایتی و فەرمانگەی ئایتی و زانکۆکانی کوردستان بە هاودەنگیی ئەکادیمیای کوردی توێژینەوەی لەسەر دەکەن.
ئێمەش -وەکو سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەران- داوا لە ئەندامانمان دەکەین کە پێیانەوە پابەند بن و بچن بۆ لینکی هەردوو ماڵپەڕەکەی کە ئاماژەیان پێکراوە لە خاڵی یەکەم و کیبۆڕدی کوردی دابەزێنن کە کیبۆڕدەکە بۆ سیستەمەکانی ویندۆز و ماک و ئەندرۆید دانراوە.
سەبارەت بە بڵاوکراوەکانی ڵینۆکس، زۆربەی بڵاوکراوەکانی ڵینۆکس خۆیان کیبۆڕدی کوردییان تێدایە و پێویست بە دابەزاندن ناکات وەکو Ubuntu و RedHat و Kali Debian و OpenSUSE و Mint و CintOS.
تێبینی: بۆ خوێندنەوەی هەمان ئەم یاسایانە لە ماڵپەڕی فەرمی، کلیک لێرە بکە.

by Kurdish Dana via یانەی کوردکلیك
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء