خەوی ناخۆش لە مناڵاندا: Nightmare

خەوی ناخۆش لە مناڵاندا: Nightmare

+ خەوی ناخۆش لە مناڵاندا ڕوودەدات بە شێوەیەکی گشتی لەو مناڵانەی کە هێشتا نە چوونەتە قوتابخانە واتە لە تەمەنی (٣ تاکو ٦ساڵیدا) چونکە لەم تەمەنەدا ئاسایی خەیاڵی منداڵ بۆ دروست بوونی ترس زۆر چالاكە. هەندێک لێکۆڵینەوە وایان خەملاندوە کە لە 50%ی مناڵان لەم گڕووپی تەمەنە توشی خەوی ناخۆش ئەبن. خەوی ناخۆش ئەبێتە هۆی ترسانی مناڵەکە و پچڕ پچڕ کردنی خەوی و مناڵەکەو ئەبێتەوە هۆ نا ئارامی و یان کێشە لە لەگەڵ هەموو ڕۆژێکی ژیانیدا. کاتێک مناڵ لە ترسی خەوە ناخۆشەکەیدا بەخەبەر دێت، ئاگاداری دەورو بەری ئەکاتەوە و زۆرجار پێویستی بە ئارام کردنەوە و دڵدانەوەیە وە لە ئەنجامدا ئەو مناڵانا دایک و باوکیان لە خەو بە ئاگا دێنن بۆ دڵدانەوەیان.
...
+ کەی خەوی ناخۆش ڕوودەدات ؟؟؟
خەو دابەش دەبێت بۆ دوو قۆناغی (Non-REM) خێرا نەجولانی چاو و (REM) خێرا جولانی چاو. دەورانی Non-REM و REM گۆڕانیان بەسەر دادێت هەموو ٩٠ تاکو ق١٠٠ خولەک جارێک.
زۆرینە ئەوە خەونانەکان لە قۆناغی REM ئەبینرێن. وە خەوی ناخۆش ڕوودەدات لە ناوەڕاستی شەو یاخود لە سەرەتای بەیانی.
...
+ خەوی ناخۆش چیە ؟؟؟
خەوی ناخۆش هەمیشە ئەنجامی خەیاڵێکی ڕوودانی مەترسیەکە یان ترسێکە کە کەسەکە هەیەتی. ناڵ لەوانەیە خەو ببینێت بە ڕووداوێکی ترسناک. خەوی ناخۆش هەمیشە باش لە شتری بیزارکەر ئەکات وەکو دڕندە و ڕۆح و تارمایی و خەڵکی خراپ و ئاژەڵ. هەمیشە مناڵەکان بە دەنگی بەڕز هاوار ناکەن و ناگرین لە کاتی خەوی ناخۆش.. وە کاتێک بە ئاگا دێن، زۆربەی جارەکان بیریان دێتەوە کە چیان بینیوە لە خەودا.

+(خەوی ناخۆش (nightmare) جیاوازە لە night terror.. لە کاتی night terror مناڵەکان توشی ترسێکی ئێجگار زۆر ئەبن و زۆربەی کات بە دەنگی بەرز دەگرین و لە شوێنی خۆیان ئەجولێنەوە. لە کاتی night terror ئەستەمە بتوانیت منالەکە لە خەو هەڵسێنیت و کاتێک مناڵەکە بە ئاگا دێت بیری نایێت کە ئەم خەوە چی بوە بووەتە هۆی تۆقاندنی).
...
+ خەوی ناخۆش بۆ ڕوودەدات ؟؟؟
بەڕاستی و بە تەواوی کە چۆن و بۆچی خەوی ناخۆش ڕوودەدات؟ تائێستا نەزانراوە. هەرچۆنێک بێت، زۆر ماندوو بوون و تەواو نەخەوتن و نەبوونی سیستەمێکی ڕێکی خەوتن و نا ئارامی و قەلەقی زۆر هەموو ئەمانە ئەبنە هۆی بینینی خەوی ناخۆش. خەوی ناخۆش لە قۆناغی گەشەی مناڵدا روودەدات.. بەڵام ئاسایی هەندێک جار لە گەورەکانیشدا ڕوودەدات.
سەبارەت بە مناڵان, رووداوەکانی وەک سەرتا چون بۆ قوتابخان و گواستنەوەی ماڵ و پەیدا بوونی دراوسێیەکی نوێ و یان ژیان کردن لە نێو خێزانێک کە دایک و باوکی جیا بوونەتەوە و یان دووبارە هاوسەرگیری دایک یان باوکی، ئەمانە هەمووی هۆکارێکن بۆ بینینی خەوی ناخۆش.
- هەندێک هۆکاری بۆماوەیی و دەروونی ئەبنو هۆی بینینی خەوی ناخۆش.
لە 7%ی ئەو مناڵانەی کە توشی خەوی ناخۆش ئەبین ئەوە مێژووی خێزانیان هەیە لە بینینی خەوی ناخۆش (پیشتر برا،خوشک،دایک یان باوکی مناڵەکە خەوی ناخۆشیان بینیوە).

- خەوی ناخۆش بە گشتی لەو مناڵانە باوە کە کیشەی دواکەوتنی گەشی مێشک یان خەمۆکی یان هەر نەخۆشیەکیان هەیە کە کاریگەری هەیە لەسەر مێشک.
- وە هەروەها بەرزبونەوەی پلەی گەرمای لەش و تا ئەبێتە هۆی خەوی ناخۆش.
- هەندێک دەرمان ئەبنە هۆی خەوی ناخۆش, جا چ ئەم توش بونە لە کاتی چارەسەری بێت یان دوای تەواو بوونی چارەسەری بێت.
- ئەو کێشانەی لە ژیانی ڕۆژانەی مناڵ ڕوودەدەن کار لە خەوی مناڵ ئەکەن و ئەبنە هۆی خەوی ناخۆش.
- وە هەندێک خەوی ناخۆش ڕوودەدەن دوای سەدمە (شۆک).


وەرگیراوە لە پەیجی https://www.facebook.com/Repharmacy و تایبەتە بە دوو یانەیی کوردلوک و کوردکلیک

by Rebwareki_payiz via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك