جوانتر له‌ هه‌مووان!



جوانتر له‌ هه‌مووان!

له‌ تابلۆی پێڵوه‌كانته‌وه‌ دونیایه‌ك هه‌یه‌، كه‌ كونه‌ ره‌شه‌كانی گڵێنت قوتی داوه‌!
له‌و دیواره‌ ره‌نگه‌نگه‌كانه‌وه‌ ئه‌وه‌ی لێی بچۆڕێ خوێنه‌، ئه‌وه‌ی دای پۆشیبــێت ئه‌و شه‌وه‌یه‌ كه‌ هێنده‌ی ئاره‌زووه‌كانت تاریكن، هێنده‌ی بێده‌نگیه‌كانت پڕ قسه‌ن، له‌ وشه‌كانه‌وه‌ بۆت گه‌ڕام له‌ دێرێكا به‌دیم كردی!
له‌ هه‌وره‌كانه‌وه‌ چاوه‌م ئه‌گێڕا له‌ گه‌ڵ دڵۆپه‌ بارانی ئه‌م زه‌مینه‌ ژه‌نگاوییه‌ داباریت و هێدی هێدی ئه‌و رۆحه‌ی من ده‌خۆیت..
به‌رێز مسته‌ر!
غه‌ریبی لاسایكردنه‌وه‌كانت و خه‌می دووری تۆ دای گرتووم!
چاوه‌ڕێی پێداهاتنی قه‌صیده‌یه‌كی ماڵئاوایی و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كتم..
چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م ئیتر..
كه‌ هه‌رگیز ژه‌نگی رۆحمت به‌رنه‌كه‌وێ، هه‌رگیز له‌ سه‌بانه‌كانی ئه‌وینت نایه‌مه‌خوارێ!
تۆ بنۆڕه‌!
له‌ نێوانی خۆم و خۆت به‌رزه‌خێك به‌دی ناكه‌م
یادی تۆ رۆحه‌ ده‌ی كه‌م، كاری به‌دكاری ناكه‌م!


رازه‌كان

by razakan via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك