بەناوی خودای گەورەی میهرەبان
سَلامُ عَلَیْکُمْ وَ رَحْمَةُ اللەِ وَ بَرَکاتُەُ
سَلامُ عَلَیْکُمْ وَ رَحْمَةُ اللەِ وَ بَرَکاتُەُ
لێرەوە بە کەمترین کات بەرنامەکەت دەدۆزیتەوە | وەشانی یەکەم
سڵاو لەهەموو لایەکتان بەڕێزان، من –وەکو سەرپەرشتیاری بەشی پڕۆگرام– بە ئەرکی خۆمم زانی کەوا وەکو سەرپەرشتیارە بەڕێزەکانی تر سوود بە بینەرانی ئەو بەشە بگەیەنم کە تێیدا کراومەتە سەرپەرشتیار کە ئەویش بەشی پڕۆگرامە.
لەم بابەتەدا بە ڕێگایەکی زۆر سەرکەوتوو و زۆر ئاسان هەڵساوم بە کۆکردنەوەی بەشێکی زۆری بەرنامەکانی بەشی پڕۆگرام و پۆڵێن کردنی بەرنامەکان لەسەر بنەمای تاگەکان کە بینەر دەتوانێت لە کەمترین ماوەدا ئەو بەرنامەیە بەدەستبهێنێت کە دەیەوێت، بۆنموونە کاتێک تۆ کلیک لەسەر تاگی "بەرنامەی چاککەرەوە" دەکەیت، لیستی هەموو ئەو بابەتانەت پێ نیشان دەدرێت کە تێیدا دانەری بابەتەکە بەرنامەیەکی چاککردنەوەی سیستەمی داناوە.
هەروەکو دەبینن کەوا لە کۆتایی سەردێری بابەتەکەدا نووسیومە "وەشانی یەکەم"، ئەمە مانای ئەوەیە کە من بە بەردەوامی خەریکی کارکردن دەبم لەسەر ئەم بابەتە و هەمیشە بەرنامەی تر دەخەمە ناوی و دەوڵەمەندتری دەکەم بۆ ئێوەی خۆشەویست. هەر کە ١٠٠ بابەت و بەرنامەی نوێم خستە ناو ئەم بابەتە، یەکسەر وەشانەکەی دەکەم بە "وەشانی دووەم" و هەرجارێک کە ١٠٠ دانەی تریشم زیادکرد، دەیکەم بە "وەشانی سێیەم" و هتد...، کەوایە تۆش بزانە کەوا ئەم بابەتە بەردەوام لەژێر نوێکردنەوەیە و تاگی تازە زیاد دەکرێت و بەرنامەی تازە بۆ تاگەکان زیاد دەکرێت.
بەداخەوە کە زۆربەی گەنجانی کورد ئاگاداری تاگەکان نین و نازانن کە چەندە سوودبەخشن ئەگەر بەکاربهێنرێت، من هەوڵمداوە کە لەڕێگای ئەم بابەتەوە زۆرترین بەرنامەتان بگەیەنمە دەست و ئەم بابەتە بە بەردەوامی نوێ دەکرێتەوە و بابەتی بۆ زیاد دەکرێت، لەهەمان کاتدا بۆتانی دەسەلمێنم کەوا بەکارهێنانی تاگەکان و دووبارەکردنەوەیان بەپێی پێویست چەندە سوود و کارئاسانی دروست دەکات.
لەخوارەوەدا ناو و لینکی تاگەکانم داناوە و لەژێر هەر تاگێکیش ڕوونکردنەوەم داوە و باسی ئەوەم کردووە کە چۆن سوود لە هەریەک لە تاگەکان ببینرێت. لەخوارەوە زیاتریش بۆت ڕووندەبێتەوە کە مەبەستم چییە. بۆیە تۆش کلیک لەسەر هەر تاگێک بکە کە دەتەوێت بابەتەکانی ناوی ببینیت.
تێبینی: هەندێک لە تاگەکان نەکراونەتە لینک لەبەرئەوەی هێشتاکە هیچ بابەتێکم نەدۆزیوەتەوە تاکو بیخەمە ناو تاگەکە.
١- تاگی "کڕاک و سریاڵی بهرنامه"
مەبەست لەم تاگە ئەوەیە کە نووسەری بابەتەکە لە بابەتەکەیدا کڕاک و سریاڵی بۆ بەرنامەیەک یان کۆمەڵێک بەرنامە داناوە.
٢- تاگی "بهرنامه پێویستهکان"
بابەتەکانی ناو ئەم تاگە پێکهاتوون لە کۆمەڵێک بەرنامە کە پێویستە لەسەر کۆمپیوتەرەکەتدا هەبن، بەرنامەی بەسوود و گرنگن بۆ بەکارهێنەری کۆمپیوتەر.
٣- تاگی "داواکردنی بهرنامه"
مەبەست لەم تاگە ئەوەیە کە نووسەری بابەتەکە لە بابەتەکەیدا داوای بەرنامەیەکی کردووە.
٤- تاگی "دابینکردنی بهرنامه"
مەبەست لەم تاگە ئەوەیە کە نووسەری بابەتەکە لە بابەتەکەیدا ڕایگەیاندووە کەوا ئامادەیە بۆ دابینکردن و دانانی لینکی هەر بەرنامەیەک کە ئەندامان لێی داوابکەن و پێویستیان پێی بێت.
٥- تاگی "دابینکردنی تهعریف"
مەبەست لەم تاگە ئەوەیە کە نووسەری بابەتەکە لە بابەتەکەیدا ڕایگەیاندووە کەوا ئامادەیە بۆ دابینکردنی هەر تەعریفێک بۆ هەر جۆرە کۆمپیوتەرێک کە ئەندامان لێی داوابکەن و پێویستیان پێی بێت.
٦- تاگی "بهرنامهی تهعریفکردن"
بابەتەکانی ناو ئەم تاگە پێکهاتوون لەو بەرنامانەی کە بە جۆرێک لە جۆرەکان هاوکارت دەبن لە تەعریفکردن و نوێکردنەوەی تەعریفەکانی کۆمپیوتەرەکەت.
٧- تاگی "بابهتی شوێن ههڵه"
ئەم تاگە بۆ ئەوجۆرە بابەتانە دانراوە کە نووسەری بابەتەکە بەهەڵە هەڵساوە بە دانانی بابەتەکەی لە بەشی پڕۆگرام، بۆ نموونە هەندێک بابەتی فێرکاریی و خۆپاراستن هەن کە لەبری ئەوەی لە بەشی فێرکاری دابنرێن، لە بەشی پڕۆگرام دانراون، بۆیەش من ئەمجۆرە بابەتانەم کۆکردووەتەوە و داوا لە سەرپەرشتیارە گشتییەکان دەکەم کە بابەتەکان بگوازنەوە بۆ شوێنی خۆیان. دەمەوێت ئەوەش ڕابگەیەنم کە ڕاستە من وەکو سەرپەرشتیار توانای گواستنەوەی بابەتم پێدراوە، بەڵام هەرجارێک کە دەمەوێت بابەتێک بگوازمەوە، سەرکەوتوو نابم و دەڵێت هەڵە هەیە.
٨- تاگی "بهرنامهی سێرڤهر و هاک"
ئەم تاگە زۆر گرنگە کە پێویستە ئەندامان لێی ئاگاداربن، لەناو ئەم تاگەدا هەر بابەتێک هەبێت، ئەوا ئەم بابەتە هاکە و نەکەن بەرنامەکە داونڵۆد بکەن یان کلیک لە لینکەکانی ناوی بکەن (ئەگەر هەبوو).
٩- تاگی "بهرنامهی پاراستن"
بابەتەکانی ناو ئەم تاگە لەم بەرنامانە پێکهاتوون کەوا هەڵدەستن بە پاراستنی کۆمپیوتەر و بەکارهێنەر لە ڤایرۆس و هاک و سیخوڕیکردن و هتد...، بەگشتی دەتوانم بڵێم Anti-virusـەکان لەناو ئەم تاگە دانراون.
١٠- تاگی "بهرنامهی ههمهکار"
بابەتەکانی ناو ئەم تاگە لەم بەرنامانە پێکهاتوون کەوا توانای ئەنجامدانی کۆمەڵێک کاری جۆراوجۆریان هەیە لەناو هەمان بەرنامەدا، وەکو نموونەیەک، بەرنامەی CCleaner بەرنامەیەکی هەمەکارە، کە هەرکەسێک بەکاری هێنابێت، دەزانێت کەوا بەرنامەکە چەندین کاری جۆراوجۆر و خزمەتگوزاری جۆراوجۆری لەخۆگرتووە.
١١- تاگی "بهرنامهی زیپ و ئهرشیڤ"
بابەتەکانی ناو ئەم تاگە لەو بەرنامانە پێکهاتوون کەوا بۆ پەستان (Compress) و کردنەوە و هەڵوەشاندنەوەی فایلە پەستێنراوەکان (Extract) بەکاردێن، وەکو بەرنامەی WinRAR و هیتریش.
١٢- تاگی "بهرنامهی چاککهرهوه"
بابەتەکانی ناو ئەم تاگە لەو بەرنامانە پێکهاتوون کەوا بەکاردێن بۆ چاککردنی هەڵەیەکی سیستەم. بۆ نموونە بەرنامەی لابەری شۆرتکەت لە فلاش میمۆری و هیتریش.
١٣- تاگی "بهرنامهی دابهزێنهر"
بابەتەکانی ناو ئەم تاگە لەو بەرنامانە پێکهاتوون کە سوودیان لێ دەبینرێت بۆ دابەزاندنی جۆرەها فایل لە ئینتەرنێتەوە بۆناو ئامێری کۆمپیوتەرەکەمان، وەکو بەرنامەی Internet Download Manager و هیتریش.
١٤- تاگی "مایکڕۆسۆفت ئۆفیس"
بابەتەکانی ناو ئەم تاگە لە بەرنامەکانی Microsoft Office پێکهاتوون بە هەر وەشانێکییەوە کە هەبێت.
١٥- تاگی "ب. خزمەتگوزاری"
بابەتەکانی ناو ئەم تاگە پێکهاتووە لەو بەرنامانەی کە خزمەتگوزارییەکی تایبەت بە بەکارهێنەر دەکەن، بۆ نموونە بەرنامەیەک کە ڕاهێنان بە بەکارهێنەر بکات بۆئەوەی فێری بکات کە بەخێرایی نووسین بکات، یان بەرنامەیەک کە بەکاربێت بۆ دانانەوە و لێدانی زەنگ لە کاتێکی دیاریکراو.
١٦- تاگی "بابهتی بێسوود"
هەر بابەتێک بخرێتە ژێر ئەم تاگە، ئەوا ئەم بابەتە بەجۆرێک لە جۆرەکان سوودی نییە و بینەران هیچ سوودێک لە بەرنامەکەی نابینن. هیوادارم هیچ ئەندامێکی بەڕێزیش توڕە نەبێت ئەگەر بابەتێکی خرابێتە ژێر ئەم تاگە، چونکە ئەم تاگە بۆ سووکایەتی پێکردن دروستنەکراوە، بەڵکو بۆ ئەوە دروستکراوە کە ئەندامان بزانن کەوا هیچ سوودێکی لێ نابینن، دەتوانن خۆشتان کلیک لەسەر تاگەکە بکەن و بۆتان دەردەکەوێت، بۆ هەر بەڕێزێکیش وەڵامم هەیە ئەگەر بەهەڵە تێگەیشتبێت.
١٧- تاگی "بابهتی گومان لێکراو"
ئەم تاگەش پێکهاتووە لەم بابەتانەی کە گوماناوین و گومانی هاک و سێرڤەریان لێدەکرێت، بەڵام هێشتاکە دڵنیا نین لە سەلامەتی بابەتەکە، بەڵام داوا لە ئەندامان دەکەین کە تاقیان نەکەنەوە و داونڵۆدیان نەکەن.
١٨- تاگی "ب. دروستکردنی یاری"
ئەم تاگەش کە کورتکراوەی "بەرنامەی دروستکردنی یاری"یە، کە ئەو بەرنامانەی تێدا کۆکراوەتەوە کەوا بەکاردێن بۆ دروستکردنی یاری بە هەموو جۆرەکانییەوە.
١٩- تاگی "بهرنامهی ڕیکۆڤهری"
بابەتەکانی ناو ئەم تاگە لەو بەرنامانە پێکهاتوون کە بەکاردێن بۆ گەڕاندنەوەی زانیارییە لەدەستچووەکان و سیستەم، بۆیە ئەگەر تۆ بەدوای بەرنامەیەکی Recovery دا دەگەڕێی، ئەوا کلیک لەسەر ئەم تاگە بکە و کۆمەڵێک بەرنامەی سەرکەوتووی تێدا دانراوە.
٢٠- تاگی "بهرنامهی ئهندازیاری"
بابەتەکانی ناو ئەم تاگە لەو بەرنامانە پێکهاتوون کەوا بەکاردەهێنرێن لە بواری ئەندازەیی (هندسي)، وەکو بەرنامە سێ ڕەهەندی و چوار ڕەهەندییەکان (3D و 4D).
٢١- تاگی "بهرنامهی گرافیک"
بابەتەکانی ناو ئەم تاگە لەم بەرنامانە پێکهاتوون کەوا لەبواری گرافیکدا بەکاردێن، یەکێک لەم بەرنامانەی کە خراوەتە ژێر ئەم تاگە.
٢٢- تاگی "بهرنامهی ئیمهیڵ"
بابەتەکانی ناو ئەم تاگە لەم بەرنامانە پێکهاتوون کە بەکاردێن بۆ ناردن و وەرگرتنی پەیامی ئەلیکترۆنی (E-Mail)، وەکو بەرنامەی Microsoft Outlook و هیتریش.
٢٣- تاگی "بهرنامهی ئیسلامی"
بابەتەکانی ناو ئەم تاگە لەم بەرنامانە پێکهاتوون کەوا پەیوەندییان هەیە بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام، وەکو بەرنامەی خوێندنەوەی قورئان، یان بەرنامەی بانگدان و هیتریش.
٢٤- تاگی "بهرنامهی وهرگێڕان"
بابەتەکانی ناو ئەم تاگە لە بەرنامەکانی وەرگێڕان پێکهاتوون (قامووس - فەرهەنگ - Dictionary)، جۆرەها فەرهەنگی لەخۆگرتووە.
٢٥- تاگی "بهرنامهی وێبگهڕ (Browser)"
بابەتەکانی ناو ئەم تاگە بەگشتی لەو بەرنامانە پێکهاتوون کەوا بۆ گەڕان و پیشاندانی پەڕەکانی ئینتەرنێت بەکاردێن، وەکو بەرنامەی Google Chrome و هیتریش.
٢٦- تاگی "ب. دهستکاری وێنه"
بابەتەکانی ناو ئەم تاگە لەو بەرنامانە پێکهاتوون کەوا بۆ دەستکاریکردنی وێنە بەکاردێن، وەکو سپیکردن و دەستکاریکردنی ڕەنگەکان و ڕازاندنەوە و هتد...
٢٧- تاگی "ب. دهستکاری ڤیدیۆ"
بابەتەکانی ناو ئەم تاگە لەو بەرنامانە پێکهاتوون کەوا بۆ دەستکاریکردنی ڤیدیۆ بەکاردێن (مۆنتاژ)، وەکو بەرنامەی Adobe Premiere و هیتریش.
٢٨- تاگی "ب. دهستکاری دهنگ"
بابەتەکانی ناو ئەم تاگە لەو بەرنامانە پێکهاتوون کەوا بەکاردێن بۆ دەستکاریکردنی دەنگ، هەمان ئەو بەرنامانەشی لەخۆگرتووە کەوا بۆ دەستکاریکردنی ڤیدیۆ بەکاردێن، لەبەرئەوەی زۆربەی بەرنامەکانی دەستکاریکردنی دەنگ توانای دەستکاریکردنی ڤیدیۆشیان هەیە، وەکو بەرنامەی Adobe After Effects.
٢٩- تاگی "لێدهری دهنگ و ڤیدیۆ"
بابەتەکانی ناو ئەم تاگە لەو بەرنامانە پێکهاتوون کەوا بەکاردێن بۆ لێدانی دەنگ و ڤیدیۆ (Media Player)، وەکو بەرنامەی VLC Media Player و هیتریش.
٣٠- تاگی "بهرنامهی پیشاندهری وێنه"
بابەتەکانی ناو ئەم تاگە لەو بەرنامانە پێکهاتوون کەوا بۆ پیشاندانی وێنە بەکاردێن (Image Viewer).
٣١- تاگی "بهرنامهی ڤیرتواڵ"
بابەتەکانی ناو ئەم تاگە لەو بەرنامانە پێکهاتوون کەوا سوودیان لێ دەبینرێت بۆ بەکارهێنانی سیستەمێکی کۆمپیوتەر بەبێ ئەوەی سیستەمەکە بەڕاستی دابەزێندرابێت لەناو کۆمپیوتەرەکەت، وەکو بەرنامەی VMware Workstation و هیتریش.
٣٢- تاگی "بهرههمهکانی IObit"
ئەم تاگەش پێکهاتووە لە کۆکراوەی هەموو بەرهەمەکانی کۆمپانیای IObit، کە کۆمەڵێک بەرنامەی جۆر بە جۆری هەیە.
٣٣- تاگی "بهرههمهکانی Adobe"
ئەم تاگەش پێکهاتووە لە کۆکراوەی هەموو بەرهەمەکانی کۆمپانیای Adobe، کە ئەم کۆمپانیایەش لە زۆربەی بوارە پێویستەکاندا بەرنامەی هەیە و بەرنامەکانیشی پێشەنگن لە بەکارهێنان. لەڕووی دیزاینەوە بەرنامەی Photoshop و Illustrator و InDesign، لەڕووی مۆنتاژەوە بەرنامەی Adobe Premiere، لەڕووی وێنەی جووڵاوەوە بەرنامەی Flash Professional، و کۆمەڵێکی تریش کە زیاترن لە ١٢ بەرنامەی هەمەجۆر.
٣٤- تاگی "بهرههمهکانی Microsoft"
ئەم تاگەش پێکهاتووە لە کۆکراوەی هەموو بەرهەمەکانی کۆمپانیای Microsoft، زۆربەی بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر دەزانن کەوا کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت لەچەندین ڕووەوە خاوەنی بەرنامەی پێشەنگە، وەکو بەرنامەکانی Office کە زۆربەی زۆری کۆمپیوتەرەکانی سیستەمی ویندۆز بەکاری دەهێنن لەبەرئەوەی کۆمەڵە بەرنامەیەکی زۆر بەسوودن، هەروەها لەڕووی بەرنامەسازییەوە بەرنامەی Visual BASIC و Visual Studio کە لە چەندین ڕووەوە بەرنامەیان پێ دادەڕێژرێت.
٣٥- تاگی "بهرههمهکانی Ashampoo"
ئەم تاگە پێکهاتووە لە کۆکراوەی هەموو بەرهەمەکانی کۆمپانیای Ashampoo کە ئەم کۆمپانیایەش کۆمەڵێک بەرنامەی گرنگ و سەرکەوتووی هەیە کە لە سەرانسەری جیهاندا بەکاردەهێنرێن.
٣٦- تاگی "ب. تۆمارکهری شاشه"
بابەتەکانی ناو ئەم تاگە پێکهاتووە لەو بەرنامانەی کەوا بەکاردێن بۆ تۆمارکردنی شاشەی کۆمپیوتەر (Screen Recorder)، وەکو بەرنامەی Camtasia Studio.
٣٧- تاگی "بهرنامهی بهرنامهسازیی"
بابەتەکانی ناو ئەم تاگە پێکهاتووە لەو بەرنامانەی کە بۆ دروستکردنی بەرنامەی کۆمپیوتەر بەکاردێن (Programming).
٣٨- تاگی "ب. جوانکاری سیستهم"
بابەتەکانی ناو ئەم تاگە پێکهاتووە لەو بەرنامانەی کە بەکاردێن بۆ جوانکردنی سیستەمی کۆمپیوتەر، بۆ نموونە دانانی ستایڵی سیستەمێکی تر لەسەر سیستەمەکەت.
٣٩- تاگی "بهرنامهی 3D و 4D"
بابەتەکانی ناو ئەم تاگە پێکهاتووە لەو بەرنامانەی کە بەکاردێن لە دروستکردنی وێنەی سێ دووری و چوار دووری (3D و 4D). وەکو بەرنامەی 3DS Max و هیتریش.
٤٠- تاگی "لینکی بەرنامەکان"
مەبەست لەم تاگە ئەوەیە کە نووسەرانی بابەتەکان ڕاستەوخۆ لینکی بەرنامەکەیان دانەناوە لە کوردکلیک، بەڵکو لینکی سەرچاوەی دەرەکییان داناوە و بینەر دەبێت بچێتە سەرچاوە دەرەکییەکە بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە.
٤١- تاگی "ب. خوێنهرهوهی PDF"
بابەتەکانی ناو ئەم تاگە پێکهاتووە لەو بەرنامانەی کە بەکاردێن بۆ خوێندنەوەی کتێبە ئەلیکترۆنییەکان (E-Book, PDF)، وەکو بەرنامەی Adobe Reader و هیتریش.
٤٢- تاگی "ب. کۆپیکردنی CD و DVD"
بابەتەکانی ناو ئەم تاگە پێکهاتووە لەو بەرنامانەی کە بەکاردێن بۆ کۆپیکردن و سووتاندن و سڕینەوەی زانیارییەکانی ناو CD و DVD. وەکو بەرنامەی Nero و هیتریش.
٤٣- تاگی "بهرنامهی تۆڕ (Network)"
بابەتەکانی ناو ئەم تاگە لەو بەرنامانە پێکهاتووە کە بەکاردێن لە بواری ڕایەڵە (Network)، یان بەجۆرێک لە جۆرەکان پەیوەندییان هەیە بە ڕایەڵەوە (Network). وەکو بەرنامەی خێراکردنی ئینتەرنێت.
by Kurdish Dana via یانەی کوردکلیك
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء