گالاتەسەرای یاری لووتكەی لە بەشكتاش بردەوە

گالاتەسەرای یاری لووتكەی لە بەشكتاش بردەوە


لەمیانەی یارییەكانی هەفتەی (32) خولی یانەكانی توركیا یانەی گالاتەسەرای سەركەوتنێكی گرینگی بەسەر یانەی بەشكتاش تۆماركرد و بە ئەنجامی (2 – 0) یارییەكەی بردەوە".

هەردوو گۆڵی یارییەكە یاریزان ( یاسین ئۆزتیكن و ویسلی شنایدەر) تۆماریانكرد ، ئەمەش سەركەوتنی شەشەمی لەسەر یەكبوو بۆ یانەی گالاتەسەرای و لە نازناوەكە نزیكدەبێتەوە".

ئەمەو لەكاتی دۆراندنی فەنارباخچە لەیارییەكەی ئەمرۆ ، ئەوا یانەی گالاتەسەرای بەشێوەیەكی فەرمی دەبێتە پاڵەوان بەپێچەوانەوە یانەی پێشەنگ تەنها یەك یاری داهاتووی دەمێنێت و بەبردنەوەی یارییەكە بێ ئاوردانەوە لە ئەنجامی یارییەكەی فەنار دەبێتە پاڵەوان".

ئێستا گالاتەسەرای خاوەنی (76) خاڵە و پلەی یەكەمی گرتووە بەجیاوازی (6) خاڵ لەگەڵ یانەی فەنارباخچە بەڵام یانەكەی دووەم یارییەكی كەمتر ئەنجامداوە و تەنها یەك جەولە ماوە".

رێكان

by ♥DLAKAM♥MESSI♥ via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك