هەموو شتێك لەبارەی كۆتایی هاتنی خولی ئینگلتەرا بزانە

هەموو شتێك لەبارەی كۆتایی هاتنی خولی ئینگلتەرا بزانە


بە ئەنجامدانی سەرجەم یارییەكان ، دوێنێ كۆتایی بە یارییەكانی جەولەی (38)و كۆتایی خولی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا هات".

وەك لە دەرهاوێشتەكانی ئەم خولە هاتووە یانەی چێڵسی بە كۆكردنەوەی (87) خاڵ لەدوای (26) بردنەوە و (9) یەكسانبوون و (3) دۆراندن بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەكە".

هەردوو یانەی مان سیتی و ئەرسناڵ بەفەرمی سەركەوتن بۆ قۆناغی گرووپەكانی یانە پاڵەوانەكان لە وەرزی داهاتوو ، یانەی مان یونایتدیش پاڵاوتن ئەنجامدەدات دوای ئەوەی توانی پلەی چوارەم وەربگرێت".

هەردوو یانەی تۆتنهام و لیڤەرپوول بە چنگكەوتنی پلەكانی پێنجەم و شەشەم سەركەوتن بۆ پاڵەوانیەتی جامی یۆرۆلیگ لە وەرزی داهاتوو".

هەرسێ یانەی (هال سیتی و بێرنلی و كوینز پارك رێنجەرز) دابەزین بۆ ریزی یانە پلە یەكەكانی ئینگلتەرا لە وەرزی داهاتوو".

ئەمەو سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی بە تۆماركردنی (26) گۆڵ بووە گۆڵكاری ئەم وەرزەی خولەكە".

رێكان

by ♥DLAKAM♥MESSI♥ via یانەی کوردکلیك
شكرا لك ولمرورك