وەلی ئەمر کێیە؟؟
وەلی ئەمری موسڵمانان ئەوە کەسەیە کە کاروباری ئاینی موسڵمانان جێ بە جێ دەکات چونکە گرنگترین فەرمانی موسڵمانان دینەکەیانە،هەر کات ئەو کەسەش کە حوکمی موسڵمانانی کرد ئەوە دەبێت بە شەریعەتی ئیسلامی حوکم بکات و حوکمی دەستکرد نەکاتە بەرنامەی وولات بەریوە بردن،پاشان ئەگەر بە شەریعەتی ئیسلام حوکمی کرد ئەوە پێویستە موسڵمانان گوێڕایەڵی ببن،بۆیە هەر سەرکردەیەک حوکمی عەلمانی و لیبرالی و ئەو جۆرانەی کرد ئەوە وەلی ئەمری شوێن کەوتوانی ئەم بەرنامە کوفریانەیە نەک وەلی ئەمری موسڵمانان،وە ئەم سەرکردانەش ئەم ئایەتە دەیان گرێتەوە {ومن يشاقق الرسول من بعد ما تبين له الهدى ويتبع غير سبيل المؤمنين نوله ما تولى ونصله جهنم وساءت مصيرا }
بۆیە لە حەدیسەکانی پێغەمبەریشدا (صلی الله علیه وسلم) ئەوە هاتووە کە مەرجی گوێرایەلی کردنی سەرکردەکان لەوەدایە کە بە شەریعەتی ئیسلام حوکم بکەن وەک ئەم حەدیسە «إن أمر عليكم عبد مجدع يقودكم بكتاب الله فاسمعوا له وأطيعوا » رواه مسلم
یان ئەم حەدیسەی تر «إن هذا الأمر في قريش، لا يعاديهم أحد إلا كبه الله في النار على وجهه، ما أقاموا الدين » رواه البخاري
- وە زانایانی ئیسلام لەسەر ئەوە ڕیکەوتوون کە وەلی ئەمر دەبێت ئەم مەرجانەی تیا بێت:
١-ئیسلام: هەرگیز کەسی بی باوەڕ نابێت بە وەلی ئەمر (وَلَنْ يَجْعَلَ اللَّهُ لِلْكَافِرِينَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ سَبِيلاً) [النساء:141]،هەر وەک لە مانای ئەم ئایەتەدا ابن حزم دەفەموێت ئیمامەت کردن و بەڕیوەبردنی کاری موسلمانان گرنگترین مەسەلەیە کە لە مانای سبیل نزیکە و خوای گەورە نەفی کردووە کە بێ باوەر ببیتە وەلی ئەمری موسلمان
٢-ئافرەت نابێت ببیتە وەلی ئەمر: بە پێی ئەم حەدیسە "لن يفلح قوم ولو أمرهم امرأة" رواه البخاري من حديث أبي بكرة،ئەمەش لەبەر ئەوەی بەرپرسیارەتی کاریکی گران و قورسە و لەگەل سروشتی ناسک و میهرەبانی ئافرەتدا ناشیت و وەک بەزەییەک بە ئافرەتان ئەم بەرپرسیارەتیەیان لەسەر لابراوە
٣-توانا و ئازایی و شارەزایی لە بواری سیاسەت و وولات بەریوە بردن و گرنگی دان بە کێشەکانی ئومەتی ئیسلامی
٤-کەسێک بێت ئازاد بێت و کۆیلە نەبێت
-بەلام چەند مەرجیکی تر هەیە کە زانایان ئیختلافیان هەیە لەسەری:
١-دادپەروەری و ئیجتیهاد:زانایانی مالکی و شافعی و حەنبەلیەکان دەڵێن کە دادپەروەری و ئیجتیهاد مەرجی سەرەکین دەبیت ببیت لە وەلی ئەمر،بۆیە نابێت بەرپرسیارەتی بدریتە دەست موقەلیدیک یا فاسقێک مەگەر عەدالەت و ئیجتیهاد نەبێت و کەسی تر نەبێت،بەلام حەنەفیەکان دەلێن ئیجتیهاد و عەدل مەرجی گرنگن بەلام دەکریت کەسی فاسق و موقەلید بکریتە وەلی ئەمر بەلام ئەگەر کەسی عادل و موجتەهید بوو ئەوە ئەو لە پێشترە
٢-دەست و قاچ ساغی و چاو ساغی و کەڕ و ڵاڵ نەبوون:هەموو جمهوری فوقەهاء لەگەل ئەودان کە لەش ساغی و چاو ساغی کەڕ وڵاڵ نەبوون مەرجی سەرەکیە بۆ ئەوەی کەسێک بکریتە وەلی ئەمر و بەرپرسی موسلمانان،بۆیە هەر ناتەواوی و عەیبەیەک لە لەشدا مەرجی وەلی ئەمر بوون لەدەست دەدات،وەک خوای گەورە دەفەرموێت : (وَزَادَهُ بَسْطَةً فِي الْعِلْمِ وَالْجِسْمِ) [البقرة:247] کە لیرەدا دەردەکەوێت کە زیادی لە علم و لەش ساغیدا لە پێشترن لە ئیمامەت کردن و بەرپرسیاریتیدا
بەلام زۆریک لە زانایان بوونی عەیب و عار لە جسمدا بە مەرج دانانین ب ئەوەی کەسیک نەکریتە وەلی ئەمر چونکە دەڵێن دەقیک نیە لە قورئان و سونەت کە ئەوە بسەلمینی

by asdf via یانەی کوردکلیك
تحويل كودإخفاء محول الأكواد الإبتساماتإخفاء